لەمیانەی وتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ عارف تەیفور بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێت" پارتی مەرجی هەیە بۆ بەشداری پێکردنی لایەنەکان لە حکومەت، مەرجی ئەوەی لایەنەکان حکومەت بەجێ نەهێڵن، هەر چوار ساڵەکە بەخۆشی و ناخۆشیەوە لەگەڵمان بن، وە هەروەها یەکێک لەخاڵەکانی مەرجەکانی پارتی بۆ لایەنەکان ئەوەیە ئەمجارە لایەنەکان لە حکومەت نەبن و ببنە ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوە، تەنانەت ئەگەر ڕەخنەیان هەبوو یا پەرلەمانتارەکانیان ڕەخنەیان هەبوو دەتوانن لەڕێگای نوێنەرەکانیان لەحکومەت بیگەیەنن بەحکومەت، نەک پەرلەمان بکەنە مینبەری ئۆپۆزسیۆنبون و هەوڵی ڕوخانی ئەو حکومەتە بدەن کە ئێـمە پێکی دەهێنین، عارف تەیفور جەختی کردەوە" دەبێت بەجدی ئەو بەڵێنە لەلایەنەکان وەربگیرێت وە پابەند" مولتەزیم"یش بن پێوەی، ئەگەر لایەنێکیش ئامادەنەبوو ئەو بەڵێنە بدات ئەوا ئامادەنین بەشداری حکومەتیان پێبکەین ئەو وەختە چ ئیشمان پێیان هەیە، وتیشی" ئەمجارە نامانەوێت حکومەتێک پێکبهێنین کە حکومەتی بنکە فراوان بێت."
لەسەرەتای وتوێژەکەدا عارف تەیفور وتی" پارتی دەستەیەکی پێکهێناوە دوێنێش جەنابی سەرۆک گەڕایەوە، پارتی دەکەوێتە" جەولە" بەلایەنە سیاسیەکان ئەو دەستەیە لەچۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان
دەربارەی بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم ؟ عارف تەیفور وتی" بەرنامەی کارکردنمان ئەمجارە ئەوەیە ئەوەی بێتە پێشەوە ئەمجارە هێڵی سورمان لەسەر کەس نیە هەموو لایەنەکان دەتوانن بێن لەگەڵمان بەشداری حکومەت بکەن بەڵام ئێمە بۆ ئەمە مەرجمان هەیە کەنابێت بێنە ناو حکومەت کەتوشی قەیرانێک شەڕێک ناخۆشیەک بین بەجێمان بهێڵن و لەحکومەت بکشێنەوە، بینیمان ئەمجارە یەکگرتووی ئیسلامی چەند مانگێکی کەمی مابوو کە لەحکومەت کشایەوە، ئێـمە ئەمجارە ئەوەمان قبوڵ نیە، وە ئێمە نامانەوێت ئەمجارە حکومەتێک پێکبێت بەناوی حکومەتی بنکە فراوان، حکومەتێک پێکدەهێنین کە بەو بەرنامەیەی هەمومان لەسەری ڕێکدەکەوین لەگەڵمان هاوبەش دەبێت و بەخێربێت."
لەبارەی ناوی کابینەی حکومەتی هەرێمی ئەمجارە، کە پارتی نایەوێت حکومەتی بنکە فراوان بێت؟ عارف تەیفور وتی" حکومەتێکی بەهێز و بەهێزکردنی کوردستان دەبێت."
دەربارەی ئەوەی ئایا ئەو مەرجەشیان بۆ یەکێتی دەبێت؟ عارف تەیفور وتی" بڕواناکەین یەکێتی بەجێمان بهێڵن، یەکێتی شان بەشانی پێشمەرگەکانی پارتی قورسترین شەڕمان کرد کەشەڕی داعش بوو، ئەو کاتەی هەموو لایەنەکان کۆبونەوە ویستیان پارتی "تەسلیم بێت" بەڵام بەهەوڵی "کاک نێچیرڤان بارزانی" هەوڵی ئاسایکردنەوەی دۆخەکە و تێپەڕاندنی درا، یەکێتی لەوەدا لەگەڵمان بوون ناکرێت نکوڵی لەو هەڵوێستەی یەکێتی بکرێت، وە هەرخۆی یەکێتی نیەتێکی وایان نیە بەجيمان بهێڵن."
سەبارەت بەشێوازی وەرگرتنی ئەو بەڵێنە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەنەکان؟ عارف تەیفور وتی" من ئێستا نازانم شێوازی وەرگرتنی ئەو بەڵێنە لە لایەنەکان چۆن دەبێت؟ بەڵام دەبێت بەجدی ئەو بەڵێنە لەلایەنەکان وەربگیرێت وە پابەند" مولتەزیم"یش بن پێوەی."
ئەگەر لایەنێک ئەو بەڵێنانەی بە ئێوە نەدات ئامادەنین بەشداری حکومەتیان پێبکەن؟
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی و هەڵەبجە بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە" نەخێر ئەگەر ئەو بەڵێنەیان دا ئامادەنین بەشداری حکومەتیان پێبکەین ئەو وەختە چ ئیشمان پێیان هەیە."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەمجارە حکومەت خۆی وەزیرەکانی گۆڕانی دەرکرد، ئایا ئێوە بەڵێن بەوان دەدەن دەریان نەکەنەوە جارێکی تر ئەگەر بڕیاری بەشداری کردنیان دا لەحکومەت؟
عارف تەیفور وتی" ئێمە وەزیرەکانی گۆڕانمان دەرکرد "فەترەیەک" وتمان بچنە ماڵەوە بەڵام لەکۆتایدا زۆر داوامان لێکردن بگەڕێنەوە نەگەڕانەوە.، مەرج نیە ئەمجارە وا بە وەزیرەکانیان بڵێین بەڵام لەچوار ساڵی ڕابردوو گۆڕان ڕۆڵێکی خراپیان هەبوو لەگەڵ ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرییان لەحکومەت هەبوو بەڵام سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆنیان دەکرد، هاواریان دەکرد بڕوخێ ! بڕوخێ، کاتێک بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەت بوو. واتە ڕۆڵێکی زۆر خراپیان هەبوو ڕۆڵی تێکدەرانەیان هەبوو ئێتر بۆیە وەزیرەکانیان "ئیزن "دران وتمان تا دۆخەکە ئارام دەبێتەوە."
دەربارەی دەنگۆی ئەوەی پارتی ئەمجارە مەرجی ئهوەیە ئەو لایەنەی بەشداری حکومەتی کرد نابێت وەک جاران ڕەخنە بگرێت ئایا پەرلەمانتارانی ئەو لایەنانەش لە پەرلەمان دەگرێتەوە؟
عارف تەیفور وتی" "بیزەبت" ئەوەش یەکێکە لەخاڵی لەمەرجەکان، هەر لایەنێک نوێنەری دەبێت لەحکومەت پەرلەمانتارەکانیان دەتوانن لەڕێگای نوێنەرەکانیان هەرچی بوو بیگەیەنن بە حکومەت نەک پەرلەمان بکەنە مینبەری ئۆپۆزسیۆن و داوای ڕووخانی ئەو حکومەتە بکەن کە ئێمە پێکمان هێناوە."
دەربارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ؟
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی- هەڵەبجە وتی" ئێـمە تا ئێستا گفتوگۆکانمان لەگەڵ گۆڕان نەکردووە، بەڵام ئەو مەرجانەشمان بۆ ئەوان هەیە ئەگەر قبوڵیان کرد ئێـمە زۆر حەزدەکەین بەشداری حکومەت بکەن، هەرچەندە ئهوهی لهڕاگهیاندنهكانهوه دهردهكهوێت، گۆڕان نیوەیان پێیان باشە بەشداری حکومەت بکەن، نیوەشیان پێیان باشە گۆڕان بەشداری حکومەت بکات، بەڵام بوون بە ئۆپۆزسیۆنیان ئەنجامەکەی ئەوەبوو کە نیوەی کورسیەکانیان لەدەست بدەن، "ئەدا"یان باش نەبوو "مۆفەق" نەبوون لە ئۆپۆزسیۆن بوون، میللەتەکە هۆشیار بۆتەوە دەزانێت کەخانوو سوتان و مقەڕ سوتاندن لەبەرژەوەندی میللەتەکە نیە بۆیە دەنگیان کەمی کرد."
تهیفور نهیشاردهوه" كه وهزیرهكانی ئۆپۆزسیۆن له حكومهت سهركهوتوو بوون، وتی" لهناو ئۆپۆزسیۆن وهزیری كشتوكاڵ كاك عهبدولستار ههبوو كوڕی زۆر چاك و دڵسۆزبوو، كاك مستهفای سهید قادر ههبوو ههروا، وه كاك ڕێباز حهملان وهزیری دارایی ههبوو ههر زۆر زۆر وهزیرێكی باش بوو."
لەبارەی ئەوەی ئایا پارتی مەرجی لایەنەکانی تر قبوڵ دەکات؟
عارف تەیفور وتی" ئەگەر مەرجەکە شایستە و "مەعقول" بێت، بێگومان مەرجیان قبوڵ دەکەین بۆ نا؟"
هەروەها دەربارەی ئەوەی ئایا پارتی بەنیاز نیە حکومەت لەگەڵ کەمەنەتەوایەتیەکانی تر پێکبهێنێت لەکاتێکدا 45 کورسی هەیە لەگەڵ 11 کورسی کەمەنەتەوایەتیەکانی تر؟
ئەندامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی" پارتی بەهیچ جۆرێک نیازێکی وای نیە، بەڵام ئەگەر ڕێگای تر نەما بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ لایەنەکان بێگومان ڕێگای تر هەیە، بەڵام دوبارەی دەکەمەوە پارتی بەهیچ جۆرێک نیازێکی لەو شێوەی نیە."
ڕاشیگەیاند" لەگەڵ یەکێتی بەجۆرێک کاردەکەین کە دوژمنەکانیشمان شانازیمان پێوە بکەن، نەک لەسەر ڕیفراندۆمێک کە خەڵک بۆ گۆڕینی ناوی منداڵەکەی یا ژنێک دیکات، بەڵام ئێـمە بۆ مافی نەتەوایەتی خۆمان کردنمان دۆستەکانیشمان بونه دوژمن و دوژمنەکانیشمان زیاتر دوژمن."
دۆخی پارتی لەسلێمانی بەڕاستی ئێمە کێشەمان هەیە ، چونکە بەشدارنین لە حکومەتی خۆجێی بۆیە کێشەی گواستنەوە و دامەزراندنمان هەیە، هەوڵمان هەیە لەگەڵ یەکێتی وە ئێستا "تەقریبەن" دۆخەکە بەرەو ئارامی دەڕوات هیوادارین بتوانین زیاتر ئەو هەوڵانە بەرەو پێش ببەین."
Your browser doesn’t support HTML5