ڕێڤینگ هروری: دیارنیه‌ تاكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌

Rossiyaning Ukraina hududiga  kelib tushgan ballistik raketasi. Ukraina.

لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ڕێڤینگ هروری سەرۆکی کاتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت" ، لەپێش کۆبونەوەکەی پەرلەمان لە (11/6) هەموو فڕاکسیۆنەکان (جگە لە کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ) داوایەکیان بۆ من بەرزکردەوە کە تا ڕێکەوتنی لایەنەکان لەسەر پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت دانیشتنەکەی پەرلەمان بەکراوەیی بمێنێتەوە، کاتێکی دیاریکراو نیە بۆ هێشتنەوەی ئەو دانیشتنە بەکراوەیی بەڵكو ئەوە دەکەوێتە سەر ڕێکەوتنی لایەنەکان هەرکات گەیشتنە ڕێکەوتن "ئیعاز"یان بە ئێـمە دا ئێمە لەدوو ڕۆژدا کۆبونەوە ڕێک دەخەین، هەروەها دەڵێت،" پارتی هەوڵدەدات کە یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی حکومەت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پێش کۆتایی ئەم ساڵ یەکلایی ببێتەوە، لەبارەی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەری سەرۆکی کاتی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت" کاتێک یاسانان ئەو سکاڵایەیان بینی وتیان ئەو سکاڵایە بەشێوەی یاسایی تۆمارنەکراوە و بەیاسایی بۆت نەهاتووە، مەرجی یاسایی نیە، وە شێوەی سکاڵایەکی یاسایی نیە و کەموکوڕی هەیە. جگه‌ له‌وه‌ هیچ پێشنیارێک بۆ من نەهاتووە جگە لەوه‌ بەجێ هێشتنی دانیشتنەکە بەکراوەیی وە پێم وانیە ئەوەش ئەوەندە نایاساییەکی گەورە بێت."

ڕێڤینگ هروری لە سەرەتای وتوێژەکەدا وتی" تا ئەم ساتە کاتێکی دیاریکراو نیە بۆ هێشتنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەکراوەیی، لەپێش کۆبونەوەکەی پەرلەمان لە (11/6) هەموو فڕاکسیۆنەکان (جگە لە کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ) کەبریتی بوون لە (پارتی ، یەکێتی، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، تورکمانەکان و هەروەها مەسیحیەکان) داوایەکیان بۆ من بەرزکردەوە کە تا ڕێکەوتنی لایەنەکان لەسەر پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت دانیشتنەکەی پەرلەمان بەکراوەیی بمێنێتەوە."

سەرۆکی کاتی پەرلەمانی هەرێم وتیشی" هەرکات لایەنەکان لەسەر پۆستەکان گەیشتنە ڕێکەوتن "ئیعاز"یان پێداین ئەوا ئێمە لە ماوەی دوو ڕۆژدا بانگهێشتی ئەندامانمان دەکەین و کۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدەین."

دەربارەی ئەوەی تاکەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی هەرێم بەکراوەیی دەمێنێتەوە؟ ڕێڤینگ هروری وتی" دیار نیە کاتەکە چونکە ئەوە کەوتۆتە سەر ڕێکەوتنی لایەنەکان بەڵام ئەوە ڕوونە کەلەم مانگی (11)یەدا ناگەنە ڕێکەوتن، هیوادارین تا ناوەڕاستی مانگی (12) لایەنەکان بگەنە ڕێکەوتن و پەرلەمان لەچەند هەفتەی داهاتوو کۆببێتەوە بۆ دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەڵام کاتێکی دیاریکراو نیە چونکە ئەوە دەکەوێتە سەر لایەنەکان."

هەفتەی ڕابردوو (نەوەی نوێ) یەکێک لەفڕاکسیۆنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کەخاوەنی هەشت کورسیە،ڕایگەیاند" بەهۆی هێشتنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بەکراوەیی) سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی کاتی پەرلەمانی هەرێم تۆمارکردووە."

تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر سەرۆکایەتی کاتی پەرلەمانی هەرێم هاوشێوەی سکاڵاکەی خولی ڕابردووبوو لەسەر سەرۆکی کاتی پەرلەمان، کەبەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی هەرێم یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لەلایەن بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتی دەکرێت و پێویستە لەو دانیشتنەدا دەستەی سەرۆکایەتی پەلەمان دیاریبکرێت.

سەبارەت بەتۆمارکردنی سکاڵا لەسەری به‌سیفه‌تی سەرۆکی کاتی پەرلەمان، ڕێڤینگ هروری وتی" من یاساناس نیم وە کەسێکی یاسایی نیم، بەڵام کاتێک یاسانان ئەو سکاڵایەیان بینی وتیان ئەو سکاڵایە بەشێوەی یاسایی تۆمارنەکراوە و بەیاسایی بۆ تۆ نەهاتووە، مەرجی یاسایی نیە، وە شێوەی سکاڵایەکی یاسایی نیە و کەموکوڕی هەیە ئەوە قسەی یاساناسانە کە بەمنیان وتووە."

هروری ڕاشیگەیاند " لەکوردستان بەهۆی نەبونی دەستورەوە یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەردەچن، هەر زۆرینەش داوایان لەمن کرد کەدانیشتنەکە بەکراوەیی بەجێ بهێڵێن، ڕاستە دەبوو لەیەکەم دانیشتن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرایە بەڵام بەداخەوە لەلایەن زۆرینەوە هیچ پێشنیارێک بۆ من نەهاتووە جگە لە بەجێ هێشتنی دانیشتنەکە بەکراوەیی وە پێم وانیە ئەوەش ئەوەندە نایاساییەکی گەورە بێت."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئامادەی بچیتە بەردەم دادگا؟ سەرۆکی کاتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان-عیراق وتی" خۆی پەرلەمانتار "حەسانە"ی هەیە، وە ئەو سکاڵایەش هێندە یاسایی نەبوو بەڵام سکاڵاکە پارێزەر پێیدا دەچێتەوە چی پێویست بوو دەیکات، بەڵام چونە بەردەم دادگا ئاساییە، بەڵام وەک وتم ئەو سکاڵایە هێندە یاسایی نەبوو."

وتیشی" بەداخەوە دەستپێکێکی باش نەبوو بۆ نەوەی نوێ هەم سکاڵا تۆمارکردنەکەیان بەوشێوەیە کە کەموکوڕی یاسایی هەبوو، وەهەم یەکەم ڕۆژی سوێندخواردنی ئەندامانی پەرلەمان کە هێشتا سەرۆک لیستەکەیان فڕاکسیۆن نەبوون کاردانەوەیەکی لەو شێوەیەی هەبوو، تەوقە نەکردن شتێکی زۆر بێ مانابوو هیچ حسابی بۆ ناکرێت لەو ڕوەوە، ئێمە و هەڤاڵانی پارتی لەفڕاکسیۆن وامان نیازە کە بەڕۆحێکی کوردستانی بچینە پەرلەمان و قەرەبووی چوارساڵكی ڕابردووی شەڕی دا'ش و ناخۆشی قەیرانی ئابوری بکەینەوە."

دەربارەی ئەوەی ئایا دانیشتنی نێوان فڕاکسیۆنەکان هەیە لەپەرلەمان بۆ باسکردنی ڕێکەوتن لەسەر پۆستەکانی حکومەت و پەرلەمان، ڕێڤینگ هروری وتی" یەکەم ڕۆژ وەک فڕاکسیۆنی پارتی سەردانی هەموو فڕاکسیۆنەکانمان کرد هەروەک وتم بەو ڕۆحە کوردستانیەی کە بڕیارماندا کار بکەین وە گفتوگۆ هەیە بەڵام ڕێکەوتن لەسەر پۆستەکان لەدەرەوەی پەرلەمان لەنێوان لایەنە سیاسیەکان دەکرێت نەک لەنێوان فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمان."

سەرۆکی کاتی پەرلەمان وتیشی" یەکلاییکردنەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پەیوەندی هەیە بە ڕێکەوتن لەسەر پۆستە حکومیەکان لەنێوان لایەنە سیاسیەکان هەرکات لایەنە سیاسیەکان گەیشتنە ڕێکەوتن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکلایی دەبێتەو، کە ئەگەری هەیە نەک 100% وەک "ئیحتیمال" سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی بێت."

هەروەها وتی" تا ئێستا چ لەلایەن پارتی یا یەکێتی هیچ کاندیدێک بۆ پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکلایی نەکراونەتەوە ئەوانەی دەوترێت تەنها پێشبینین، بەڵام پارتی مافی هەیە دوو کەسی لەدەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەبێت، بەڵام دیسان ئەوەش دەکەوێتە سەر سەرکردایەتی پارتی و ڕێکەوتنی لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پۆستە حکومیەکان."

وتیشی" پارتی هەوڵدەدات کە یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی حکومەت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پێش کۆتایی ئەم ساڵ یەکلایی ببێتەوە."

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ڕێڤینگ هروری سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان\ Nov/26//018