له‌وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی له‌هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كرد پاش چاوپێكه‌وتنێكی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران، ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی به‌دواداچوون ده‌كات له‌سه‌ر ده‌نگۆی وه‌رگرتنی (موكافه‌ئه‌ی شه‌ش مانگی خانه‌نشینی) له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانتاربوون، له‌خولی- پێنجه‌میش بونه‌ته‌وه په‌رله‌مانتار یا بونه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق و ئێستا له ئه‌ركدان ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان ئه‌و پاره‌یه وه‌رگیرابێت له‌قۆناغی یه‌كه‌م داوا ده‌كه‌ین ئه‌و پاره‌یه بگێڕنه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان " موكافه‌ئه‌ی" شەش مانگه‌كه‌یان (٤٩ ملیۆن دینار-ه‌كه)ه بێ پاشەکەوت وه‌رگرتووه."، ده‌شڵێت" هه‌روه‌ها ده‌سته‌كه‌یان له ئێستادا وردبینی له‌به‌راودكردنی سامان و داهاتی په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م ده‌كات له‌كاتی ده‌ست به‌كاربونیانه‌وه به‌به‌راورد به‌كۆتایی خولی په‌رله‌مان هه‌ر زیادكردنێكی نائاسایی و نایاسایی له‌سامانی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك و پله تایبه‌تێك ڕویدا بێت ده‌سته‌كه‌یان به‌تاوانی ده‌سكه‌وتی ناڕه‌وا ڕه‌وانه‌ی دادگای ده‌كات."
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وتی" ئێمە چەند جارێک کۆبونەوەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و فراكسیۆنه‌كان كردووه جەختمان لەوەکردۆتەوە پێویستە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق لەهەرێم جێ بەجێ بکرێت ئەگەرچی ئەو یاسایه دادپەروەری تەواو ناهينێتە ئارا بەڵام تاڕادەیەک باشترە، چونکە بەپێی یاساکە کۆمەڵێک مەرج دانراوە بۆ ئەو پلە باڵایەی کە خانەنشین دەکرێت، بەڵام لەهەرێمی کوردستان بێ مەرج پله‌باڵاكان خانەنشین دەکرێن جگە لەوەی کە "موكافه‌ئە"ی شەش مانگه‌كه‌یان (٤٩ ملیۆن دینار-ه‌كه)ه‌یان بێ پاشەکەوت به په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م دراوه."، بۆیە پێمان وایە لەم قۆناغەدا جێ بەجێ کردنی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی ساڵی (2014 )ی عیراق، لەهەرێمی کوردستان چارەسەرێکی باش دەبێت بۆ ئەم قۆناغە."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی ئه‌وه‌شی وت: پاش پێكهێنانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی نوێ جارێكی تر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆده‌بینه‌وه له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت."
پێشتر نیعمەت عەبدوڵا سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو" ئەو پەرلەمانتارانەی خولی چواری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کەبونەتەوە پەرلەمانتار لەخولی پێنجەم یاخود لەپەرلەمانی عیراق بەڵام مامەڵەی خانەنشینیان کردووە جگە لەوەی یاسا شکێنیان کردووە کارێکی " نائەخلاقی وەزیف"یشیان کردووە بۆیە پێویستە بەزوترین کات پارەکانیان لێ وەربگیرێتەوە."
سەرۆکی دەستەی ده‌ست پاكی له هەرێمی کوردستان ئاماژە بەناوەرۆکی ئەو چاوپێکەوتنە دەکات و دەڵێت" من بەشێک لەو چاوپێکەوتنەی بەڕێز کاک نیعمەت عەبدوڵا-م لەدەنگی ئەمریکا بەسوپاسەوە خوێندەوە، ئێمە بەدواداچونی یاسایی ورد لەو بابەتە دەکەین بەدڵنیایی بۆ پەرلەمانتار بەتەنها نا پلە تایبەتیەکانی تریش کەهەریەکەیان بۆیان هەیە یەک جار خانەنشین بکرێن، بەڵام پەرلەمانتارەکان ژمارەیان زۆرە و به‌یه‌كجار بۆیە زیاتر قسەی لەسەر دەکرێت پاش ئه‌وه‌ی بەدواداچونی وردی یاسایی دەکەین بزانین لەسەر بنەمای چ یاسا و ڕێنماییەک ئەو کەسانە (چه‌ند پرله‌مانتار)ه خانەنشین کراون کە هێشتا لە "وەزیفە" دان؟ ئەگەر دەرکەوت هەر لادانيکی نایاسایی هەبوو بەدڵنیایی داوای گرتنەبەری ڕێ و شوێنی یاسایی دەکەین وە پێویستە وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م پارەکانیان لێ وەربگیرێتەوە ئەگەر یاسا و ڕێنماییەکان ڕێگای بەوەرگرتنی ئەو پارەیە نەدابوو."
حاکم ئە‌حمەد ئەنوەر ئه‌وه‌شی وت " دڵنیاین لەسەر ڕێنمایی و یاسا ئەو پارانە خەرج کراوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەڵام ئەگەر لە ئەنجامی بەدواداچونی ئێمە دەرکەوت نایاساییەک هەیە ئەوا له قۆناغی یەکەم داوادەکەین ئەو په‌رله‌مانتاران ئه‌و پارەیە بگێڕنەوە."
لە بەشێکی تری وتەکانیدا حاکم ئە‌حمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی نەزاهەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد دەستەکەیان لە ئێستادا سەرقاڵی وردبینیە لە بەراوردکردنی داهات و سامانی په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م پەرلەمان لە ماوەی دەستبەکاربونیان لەگەڵ دوای تەواوبونی خولی پەرلەمان، ڕاشیگه‌یاند" ئەگەر هەر زیادبونێکی نایاسایی تێدابوو بەتاوانی دەسکەوتی ناڕەوا ڕەوانەی دادگا دەکرێت."
Your browser doesn’t support HTML5