له وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕێڤینگ هروری سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی\عیراق هروری ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانی ڕێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسیهكانین ئه‌گه‌ر بزانین درێژ ده‌كێشێت، ئه‌وا چه‌ند پێشنیارێك له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه یه‌كێك له‌وانه هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی كاتیه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی په‌رله‌مان، یاخود كۆبونوه‌ی فراكسیۆنه‌كانه بۆ فشارخستنه سه‌ر لایه‌نه‌كان تا ڕێك بكه‌ون."
هروری له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه وتی" ئێمه چاوەڕێی ڕێکەوتنی لایەنە سیاسیەکان و کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی-ن، ڕاستە پەرلەمانتار کاندیدی حیزبە بەڵام نوێنەری خەڵک-یشە، خەڵک دەنگی بە ئێمە داوە دەبێت هاوسەنگیەک دروست بکەین لەنێوان لایەنە سیاسیەکان و حەز و ئارەزووی خەڵک ، ئێمە وەک پەرلەمانتار و پەرلەمانیش حەز بەم دۆخە ناکەین ، دەمانەوێت فشارێک لەسەر لایەنە سیاسیەکان دروست ببێت بۆ ئەوەی لایەنە سیاسیەکان بگەنە ڕێکەوتن."
ڕاشیگه‌یاند" لەحاڵەتی ڕێک نەکەوتنی لایەنە سیاسیەکان کە بزانین درێژە دەکێشێت هەموو ئەگەرێک هەیە هەندێک پێشنیار هەبوو لەوانە وەک فڕاکسیۆن کۆبونەوە بکەین کە یاداشتی خۆمان بدەینە لایەنە سیاسیەکان تا ماوەکە لەوە درێژتر نەبێتەوە، هەندێک پێشنیاری تر هەبوو کە ئەگەر ماوەکە درێژتر بوەوە پەرلەمان لەناوخۆی خۆیدا دەستەیەکی کاتی یا شەرعی هەڵبژێردرێت بۆ هەندێک کاری پەرلەمانتاری تا بێتە ڕاپەڕاندنی کاری پەرلەمانتاری، لەڕێگای ئەم میدیایەی ئێوە-وە داوا دەکەین کە چیتر ماوەکە درێژ نەبێتەوە تا پەرلەمان ناچار نه‌بێت دەستەیەکی کاتی هەڵبژێريت یا فڕاکسیۆنەکان و شه‌قام فشار بكه‌ن خۆیان بگه‌نه ڕێكه‌وتن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێكبهێنرێت ."
وتیشی" پێشنیاره‌كان له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیه‌وه پێشوازی لێكراوه، وه هه‌ر پێشنیارێك كه ببێته هۆی ئه‌نجامانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت پێشوازی لێده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕێی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی-ین بزانین به كوێ ده‌گات."
ڕێڤینگ هروری كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه له‌باره‌ی ڕای فراكسیۆن و حیزبه‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره وتی" پارتی پێشوازی له‌هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كات كه ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت كورت بكاته‌وه، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم-یش هه‌ر له‌پارتی ده‌بێت وه خاوه‌نی 45 كورسیه بۆیه پارتی زیاتر هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی ده‌كات و ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووه لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێكه‌وتن وه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه."
سه‌باره‌ت به شێوازی دیاریكردنی ده‌سته كاتیه‌كه و چۆنیه‌تی؟ هروری ڕه‌تیكرده‌وه قسه له‌وباره‌یه‌وه كرابێت،وتی" هیچ ڕێكه‌وتن و باسێك له‌وباره‌یه‌وه نه‌كراوه پێشنیاره‌كه هی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بوو، وه پێشنیاری كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانیش هی فراكسیۆنی پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی بوو تا ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كاتی هه‌ڵبژێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری ڕۆژانه به‌ڕێوه‌ببات."
Your browser doesn’t support HTML5