رێڤینگ یاسین: بە داخەوە هەردوو پەرلەمانی کوردستان و عێراقیش لە بەرامبەر دەستگیرکردنی 18 کەسەکەی دهۆک بێ دەنگن

زیندانی کراوەکانی گردبوونەوەکەی دهۆک کە ژمارەیان 18 کەسە هێشتا لە زینداندان و چاوەڕوانی دادوەری لیکۆڵینەوە دەکەن، ئایا ماددە یاساییەکی لە ئاسایش بەسەریاندا داون دەچێتەسەر یان داوای پارێزەرەکانی کە داوایان کردووە دادوەری لیکۆڵینەوەی دهۆک ماددەکەیان بگۆڕن، لەو بارەیەوە رێڤینک یاسین وەک پارێزەرێکی خۆبەخش لە تۆڕی پارێزەرانی خۆبەخش دەڵێت "دادوەر هێشتا سوورە لەسەر ئەوەی لەسەر ماددەی 156 کە تایبەتە بە ئاسایشی نەتەوەیی سزا بدرێن وەک لە یاسای خۆپیشاندان، بەلام تاسەر ناتوانن ئەوە بکەن چونکە هیچ دەلیلێکیان لەبەردەستدا نییە."

ئەم پارێزەرە پێی وایە دانانی ئەو ماددەیە بۆ "تۆقاندنی خەڵکە"، بۆ ئەوەی خەڵک بترسێنن، هەروەها باس لەوەش دەکات کە بەربەستی زۆر لەبەردەم کارەکانیان دادەنێن، دەشڵێت "لە بنکەی پۆلیسی دهۆک داوای کۆپییەکی دۆسێکەمان کردووە، کە زۆر داوایەکی سادەیە، بە بیانووی بەڕێوبەری پۆلیس لەوێ نییە نەیان داینێ کە ئەمری دادگاشمان پێ بوو، کە ئەو کارە ، کۆپی کردن، کاری پۆلیسێکە نەوەکو بەڕیوبەر." خاڵیکی تر کە بووە بە نیگەرانییەکی تری پارێزەرە خۆبەخشەکان مامەڵەی دادگایە کە بەربەست لە هێنانی شاهید حاڵەکان دەکرێت "خەڵکیان گرتووە لە دهۆکدا نەبووە یان لە دهۆک بووەو ئاگای لێ نەبووە، بەربەست دروست دەکەن بۆ وەرگرتنی وتەی شاهیدەکان."

ئەم پارێزەرە لای سەیرە لە ویستی سزادانی ئەو خەڵکە بە سزای خیانەتی نیشتیمانی، یان ئاسایشی نیشتیمانی، وتیشی "ئەوان کە گرت بوونەوەشیان نەکردووە، ئەوانەی شیلادزێ داوای دەرکردنی تورکیا دەکەن، ئایا ئەوانە ئاسایشی نەتەوەیی کوردیان خستۆتە مەترسییەوە؟"

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ رێڤینگ یاسین