عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود: پارتی "ڕه‌غبه‌ت"ی لێیه‌ سۆشیالیست به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكات

عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود -سه‌رۆكی فراكسیۆنی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی فراكسیۆنی سۆشیالیست دیموكراتی كردستان و هه‌روه‌ها لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌ ده‌ڵێت" له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی وه‌ك په‌رله‌مانتارێك كه‌ سێ خوله‌ له‌په‌رله‌مانی چۆنه‌ چاوه‌ڕێی ڕێكه‌وتنی حیزبه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كوبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئایا ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌نیه‌ په‌رله‌مان له‌ژێر ڕكێفی حیزبه‌؟عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی" له‌هه‌موو دنیا وایه‌، له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر شاره‌زابن، سویده‌... هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و دنیا هه‌تا تا ڕاده‌یه‌ك لای ئێمه‌ دیموكراسیتره‌ "ئه‌ویش په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ واقیعی هه‌رێمی كوردستان" كه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ئه‌گه‌ر توانی حكومه‌ت پێكبهێنێت ناوه‌ستێت له‌ڕێی حیزبه‌كانی تر، لای ئێمه‌ "غه‌ڵه‌ت" خه‌ڵكیان تێگه‌یاندووه‌ كه‌ حیزب نابێت ده‌ست وه‌رداته‌ كاروباری په‌رله‌مان" ده‌شڵێت" پارتی "ڕه‌غبه‌ت"ی لێیه‌ سۆشیالیست به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكات به‌ڵام سۆشیالیست چاوه‌ڕێی كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو ده‌كات تا زیاتر به‌رچاوی ڕوون بێت له‌سه‌ر قسه‌ی لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت"پارتی دیموكراتی كوردستان"، ده‌شڵت" له‌كابینه‌ی پێشوو به‌شداری حكومه‌تمان نه‌كرد به‌ڵام پشتیوانی ده‌سه‌ڵات بوین، بۆ ئه‌مجاره‌ش چاوه‌ڕێی قسه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌رین دواتر له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری له‌باره‌وه‌ ده‌درێت، ڕه‌خنه‌ش له‌ به‌شێك له‌ ئۆپۆزسیۆنی ڕابردوو ده‌گرێت و ده‌ڵێت" به‌ڕۆحیه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌سیان كارییان كرد" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئۆپۆزسیۆن بوون واتای ئه‌وه‌ نا هه‌وڵ بده‌ی حكومه‌ت بڕوخێنیت، ئۆپۆزسیۆن بوون له‌زه‌مینه‌یه‌كدا دێته‌ ئاراوه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان دوور بێت له‌مه‌ترسی له‌ناوچون چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاپۆڕێكه‌ كه‌ نوقم بوو هه‌موو پێكه‌وه‌ نوقم ده‌بێت ناپرسێت حیزبی(ا، ب .... هتد) ."

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی حیزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و وتی" كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ڕێكه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ 18-2، بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پاشان هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دواتر پێكهێنانی كابینیه‌ نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ."

به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی بریاری حیزبه‌كه‌ی له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی" پارتی دیموكراتی كوردستان "ڕه‌غبه‌ت"ی هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان سۆشیالیست به‌شداری له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا بكات به‌ڵام ئێمه‌ پێمان وتن له‌كاتی خۆی كه‌ تێڕوانینی پارتی دیموكوراتی كوردستان به‌رامبه‌ر سۆشیالیست ڕوون بوه‌وه‌ له‌چۆنیه‌تی به‌شداری كردن له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، ئێمه‌ش ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایتی كۆده‌بێته‌وه‌ له‌بابه‌تی به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت یا خود به‌شداری نه‌كردن بڕیار ده‌دات."

ده‌رباره‌ی مه‌رجه‌كانی حیزبه‌كه‌ی بۆ به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت؟ عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود وتی" به‌ڵامانه‌وه‌ گرنگه‌ خزمه‌تی خه‌ڵك بكرێت، به‌ڵام بۆ مه‌رجی حیزبی هێشتا ڕۆنه‌چوینه‌ته‌ ئه‌و بابه‌ته‌، هه‌ركات لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ردانییان كردین قسه‌ی خۆیان كرد له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌كانی ئه‌وان ئێمه‌ش قسه‌ی خۆمان ده‌بێت."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی سۆشیالیست چاوی له‌ چ پۆستێكه‌ ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كرد؟ عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود وتی" ئێمه‌ زیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكمان له‌پۆست پێ گرنگه‌ با جارێ لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت سه‌ردانمان بكات قسه‌ی ئه‌وان بزانین، به‌ڵام وه‌ك وتم خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ وه‌ك ده‌زانرێت ئێمه‌ كابینه‌ی پێشوو به‌شداری حكومه‌تمان نه‌كرد به‌ڵام هه‌ر پشتیوانیمان كرد."

عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌شی وت" ئه‌گه‌ر سۆشیالیست به‌شداری نه‌كرد ئه‌وا پاش كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایده‌گه‌یه‌نین، به‌پێی دواین هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان دوو شت هه‌یه‌ یا به‌شداری له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ی یاده‌بیته‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام خولی ڕابردوو ئێمه‌ به‌شداری حكومه‌تمان نه‌كرد به‌ڵام پشتیوانی ده‌سه‌ڵات بوین له‌به‌ر ئه‌و دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتبوو."

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند" ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان پێش بكه‌وێت، سه‌ربكه‌وێت، نامانه‌وێت به‌ربه‌ست دروست بكه‌ین، ئۆپۆزسیۆن بوون له‌زه‌مینه‌یه‌كدا دێته‌ ئاراوه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان دوور بێت له‌مه‌ترسی له‌ناوچونی، وه‌ك ده‌زانرێت مه‌سه‌له‌ی داعش و داڕمانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی گه‌وره‌ بوون ڕوویان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد."

عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود له‌قسه‌كانیدا له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن بوون له‌كوردستان بۆچونی خۆی وت، ڕایگه‌یاند" به‌بۆچونی من ئۆپۆزسیۆن بوون ئه‌وه‌ نیه‌ كارێك بكه‌ی حكومه‌ت له‌ناو ببه‌یت و بیڕوخێنیت، به‌ڵكو ده‌بێت چاودێرێكی باش بێت به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه‌ بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك،به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان پێشتر ئۆپۆزسیۆن هه‌بوو ناكرێت به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو تاكه‌كانی ناو حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان بكرێت، چونكه‌ هه‌ندێكیان خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی باش بون، هه‌ندێكشیان به‌ ڕۆحیه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد به‌بۆچونی من ده‌بێت به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ بكرێت نه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌ چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاپۆڕێكه‌ كه‌ نوقم بوو هه‌موو پێكه‌وه‌ نوقم ده‌بێت ناپرسێت حیزبی(ا، ب .... هتد) ."

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی وه‌ك په‌رله‌مانتارێك كه‌ سێ خوله‌ له‌په‌رله‌مانی چۆنه‌ چاوه‌ڕێیی ڕێكه‌وتنی حیزبه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كوبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئایا ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌نیه‌ په‌رله‌مان له‌ژێر ڕكێفی حیزبه‌؟

عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی" له‌هه‌موو دنیا وایه‌، له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر شاره‌زابن، سویده‌... هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و دنیا هه‌تا تا ڕاده‌یه‌ك لای ئێمه‌ دیموكراسیتره‌ "ئه‌ویش په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ واقیعی هه‌رێمی كوردستان" كه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ئه‌گه‌ر توانی حكومه‌ت پێكبهێنێت ناوه‌ستێت له‌ڕێی حیزبه‌كانی تر ."

وتیشی" لای ئێمه‌ "غه‌ڵه‌ت" خه‌ڵكیان تێگه‌یاندووه‌ كه‌ حیزب نابێت ده‌ست وه‌رداته‌ كاروباری په‌رله‌مان "ئه‌سڵه‌ن" كه‌هه‌ڵبژاردن كرا ده‌بێت حیزب وه‌لا بنرێت، حیزب و فڕاكسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان ببێت به‌یه‌ك و سه‌رۆك حیزبه‌كان خۆیان ده‌بنه‌ ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كانیان."

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود-Feb. 13.019