پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا، بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لایەنێکی سەرەکیـیە لە دەسەڵاتی هەرێمەکەدا، بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد.
سەرتیپ جەوهەر ڕۆژنامەوان و ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان ئاماژەیەکی زۆر زۆر مەترسیدارە بۆ دووبارە گەڕاندنەوە بۆ چوار گۆشەی یەکەمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵانی 1992 و 1993 کە دوو ئیداریی دروستبوو.
Your browser doesn’t support HTML5