شوان داودی: ناکرێت لە کەرکوک دژی کورد بیت، لە بەغداد ململانێمان تا سەرئێسقان بێت و لە هەولێر شەریک بین

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی وەک یەکەم بڕیاری دوای کۆبوونەوەی پەرلەمان بێ یەکێتی، بڕیاری داوە کە دەبێت کەرکوک و بەغداو هەولێر وەکو کورد یەک پاکێج بێت.

لەو بارەیەوە شوان داودی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتی ، لەم وتوێژە وەکو چاودێرێکی سیاسی بەشداری کردووە، دەڵێت "ناکرێت لە کەرکوک دژی کورد بیت و لە بەغداد ململانێکان تاوەکو سەرئێسقان بێت و لە هەولێریش داوا بکەیت شەریک بین، ئەم جۆرە لە سیاسەت لە کوێی دنیادا بینراوە، یەکێتی زۆر روون بڕیاری داوە و دوای ئەجێندای هیچ لایەک ناکەوێت."

لەدوای ئەوەی گۆڕان بێ یەکێتی بەشداری یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کرد، یەکێتییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پلاری زۆر لە هەڵوێستەی گۆڕان دەگرن، لەو بارەیەوە شوان داودی دەڵێت "گلەییمان نە لە گۆڕانە نە لە پارتی، بەڵام کاتێک ئێمە هێزی سێهەم بووین، ئامادە نەبووین بێ گؤڕان پەرلەمان و حکومەت پێک بهێنین، ئەوان بە 12 کورسییەوە رێکەوتنێکی نابەرامبەریان کردووە، کە نە خزمەت بەخۆیان دەکات نە بەزۆنەکەشیان".

داودی باس لە پلانەکانی یەکێتی دەکات کە 3 پلانی لەبەردەستەو زۆر روونیشن، هەمووشی کاتی خۆیان دێت، ئێستا لەسەرەتادان، بەڵام هیچ لایەک ناتوانێ یەکێتی بخاتە پەراوێزەوە"یەکێتی خاوەنی جوگرافیایەکی سیاسییەو پێگەو جەماوەری خۆی هەیە، هێزی خۆشی هەیە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ شوان داودی