ئەسعەد عەلی باس لە پەیوەندیـیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەکات

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە بۆ چەندان ساڵە پـێکەوە حکومڕانی هەرێمی کوردستان دەکەن سەرەڕای ناکۆکیـیەکانی نێوانیان، بەڵام وا ئێستا ناتوانن بە ڕێکەوتنێک بگەن لەسەر حکومەتی داهاتووی هەرێم و کێشەی پارێزگای کەرکوک چارەسەربکەن.

ئەسعەد عەلی نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی لە ئەڵمانیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەحیا بەرزنجی دەڵێت کۆمەڵێک بەرژەوەندی ئابوری و هاوبەشی دێرینە لە نێوان یەکێتی و پارتیدا هەیە و بەبێ یەکتری ناتوانن مسۆگەریان بکەن، بۆیە هەرگێز ئەو دوو حزبە لە یەک دورنین وە ئێستاش هیچ لایەکیان گفتوگۆ و دانوستاندنیان ڕەتنەکردووەتەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ئەسعەد عەلی