لهوتووێژێكی ژیار محهمهد لهبهشی كوردی دهنگی ئهمریكا لهگهڵ قادر عهزیز ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستان دهڵێت" نامەکە و ڕاسپاردەکەی کاک مەسعود بۆ یهكێتی نیشتمانی كوردستان تا ڕادەیەک گرێ کوێرەی کێشەکانی کردەوە، ، بەڵام دەکەوێتە سەر ڕێکەوتنی کۆتایی ئەگەرچی ئەمە سەرەتایەکی باشە ئەم هەڵوێستە چونكه كاك مهسعود ههڵوێستێكی ئیجابی باشی پیشانداوه بۆ ڕێكهوتن لهگهڵ یهكێتی، بابەتی کەرکوک کێشەی سەرەکی لەنێوان پارتی و یەکێتی یه بۆیه کاتێک پارێزگارێکی کورد له پشكی یەکێتی هەڵدەبژێردرێت گرێ کوێرەکە بەتەواوی دەکرێتەوە دوای ئەوە دەمێنێتەوە قۆناغی گفتوگۆکردن لەسەر دابەش کردنی پۆستەکان، ئەم قۆناغەش بێ کێشە نیە، چونکە یەکێتی "ئیستحقاقی"خۆی هەیە، یەکێتی جگە لە "ئیستحقاق"ی هەڵبژرادن، 'ئیستحقاق"ی نیشتمانی و سیاسی-شی هەیە،بەڵام ئەگەر پارێزگاری کەرکوک هەڵبژيردرا و ڕێکەوتنە سیاسیەکە واژۆ کرا ئهوا من لەو بڕوایەدام گرفت زۆر لەسەر پۆستەکان دروست نابێت، قادر عەزیز بەدوری زانی کە حکومەتی هەرێـم بێ ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی پێکبهێنرێت و پۆستهكانی یەکێتی بە بەتاڵی دابنرێت تا بەشداری کردنیان وتی" ئەو قۆناغە تێپەڕی کە پۆست بە بەتاڵی بەجێ بهێڵرێت، ئێستا کاک مەسعود دەستپێشخەری کردووە و یەکێتی ئامادەیی خۆی پیشانداوە لەسەر گفتوگۆی "جدی" لەژێر ڕۆشنایی ئهو دەسپێشخەرییە ناگاتە ئەوەی پۆست بە بەتاڵی بۆ یەکێتی بهێڵرێتەوە، ئێمە هەموو ئومێدمان ئەوەیە پێکەوە لهگهڵ پارتی و لایهنهكانی تر حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین ، بەڵام پاش دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک ، دهشڵێت:بەفەرمی یەکێتی داوای پۆستی سهرۆكی ههرێمی نەکردووە، وە تا ئێمە ڕێکەوتنە سیاسیەکەمان لەگەڵ پارتی مۆر نەکەین نایەینە سەر پۆست دواتر دێینە سەر دابەشکردنی پۆستەکان هێشتا زووە بۆ باسکردن لەو پۆسته و پۆستهكانی تر."، ههروهها ئاماژه بهوه دهكات یهكێتی چوار كاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری كهركوك ههیه كهبریتین له (ڕزگار عەلی-یە کە ڕەفعەت عەبدوڵا، هەروەها ئاسۆ مامەند و خالید شوانی-" وتیشی: ئەم چوار ناوە دراوە بە پارتی کە ڕێک بكهوين لەسەر یەکێک لەم کاندیدانە. چونكه بەپێی قسەکانی کاک مەسعود بێت کە وەک ڕاسپاردە بۆ یەکێتی ناردووە پارتی ڕازی دەبێت بەیەکێک لەم کاندیدانەی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک چونکە قسەکەی وابووە کە لەگەڵ کاک کۆسرەت دادەنیشن و گفتوگۆ دەکەن یەکێک لەم کاندیدانە هەڵدەبژێرن."
"كاك مهسعود بارزانی ههڵوێستێكی ئیجابی باشی پیشانداوه بۆ ڕێكهوتن لهگهڵ یهكێتی"
لهسەرەتای گفتوگۆکەدا قادر عەزیز وتی" چەند ڕۆژی ڕابردوو دۆخەکە تاڕادەیەک ئاڵۆز بوو بەهۆی پێداگری یەکێتی لەسەر یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک کە لەناو ڕێکەوتنەکەی پارتی و یەکێتی پێکەوە واژۆ بکرێت، بەڵام ئێستا دۆخەکە ئارام بۆتەوە پاش ئەوەی کاک مەسعود بارزانی نامەیەکی ئاڕاستەی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ کرد کە هەڵوێستێکی ئیجابی باشی پیشان داوە بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی، وە لەدەرەوەی نامەکەش لەڕاسپاردەیەکدا دیسان ئامادەیی خۆی پیشان داوه خۆی و کاک کۆسرەت لەوچوار کاندیدەی یەکێتی دیاریکردووە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەکێک دیاری بکەن بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەم شێوەیە گرێیەکە دەکرێتەوە چونکە یەکێک لەکێشەکان کە بووە هۆی ئەوەی یەکێتی بەشداری لەکۆبونەوەکەی پەرلەمان نەکات بابەتی دیارینەکردنی پارێزگاری کەرکوک بوو، ئێستا كة ئەم پرسە چارەسەر بکرێت لهگهڵ چهند بڕگهیهكی تر لەڕێکەوتنە سیاسیەکە ئهوا ئەوکاتە واژۆ دەکرێت و یەکێتی بەشداری دەکات لەپێکهێنانی حکومەت."
وتیشی" ئەگەر پارێزگاری کەرکوک دیاری کرا بەوشێوەیە گرێ کوێرەکە دەکرێتەوە، بەڵام ئێستا ماوەتەوە سەر کاتەکە چونکە بەڕاستی یەکێتی بەلایەوە گرنگە ئەوکاتە، چونکە یەکيتی داوا دەکات هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک پێش پێکهێنانی حکومەت بێت، دوانەخرێت بۆ کاتێکی تر."
"یهكێتی چوار كاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری كهركوك ههیه، كاك مهسعود و كاك كۆسرهت یهكێك لهوانه ههڵدهبژێرن."
سەبارەت بە کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک؟ قادر عەزیز وتی" یەکێک لەوانە کاک ڕزگار عەلی-یە کە کاتی خۆی یەکێتی بەفەرمی کاک ڕزگاری دیاریکرد، دوای ئەوە کاک ڕەفعەت عەبدوڵایە، هەروەها کاک ئاسۆ مامەند و کاک خالید شوانی-ن" ئەم چوار ناوە دراوە بە پارتی کە ڕێک بكهوين لەسەر یەکێک لەم کاندیدانە."
هەروەها ئەوەشی وت" بەپێی قسەکانی کاک مەسعود بێت کە وەک ڕاسپاردە بۆ یەکێتی ناردووە پارتی ڕازی دەبێت بەیەکێک لەم کاندیدانەی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک چونکە قسەکەی وابووە کە لەگەڵ کاک کۆسرەت دادەنیشن و گفتوگۆ دەکەن یەکێک لەم کاندیدانە هەڵدەبژێرن."
قادر عەزیز ئاماژەی بەوەکرد" جگە لە پرسی کەرکوک و دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک کە کۆبونەوەکانی لەسەر پەک کەوت و کێشەی سەرەکیە، چەند پرسێکی دیکەش هەن کە قسەی لەسەر دەکرێت لەگەڵ پارتی وەک پرسی دەستور و ئەو یاسایانەی ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە کە بە سازان بن، ئەوانەش چەند پرسێکی ترن لهڕێكهوتنه سیاسیهكه."
" نامەکە و ڕاسپاردەکەی کاک مەسعود تا ڕادەیەک گرێ کوێرەی کێشەکانی کردەوە"
قادر عهزیز وتیشی " نامەکە و ڕاسپاردەکەی کاک مەسعود تا ڕادەیەک گرێ کوێرەی کێشەکانی کردەوە، بەڵام دەکەوێتە سەر ڕێکەوتنی کۆتایی ئەگەرچی ئەمە سەرەتایەکی باشە ئەم هەڵوێستە، بابەتی کەرکوک کێشەی سەرەکی لەنێوان پارتی و یەکێتی کەرکوکە کاتێک پارێزگارێکی کوردی یەکێتی هەڵدەبژێردرێت گرێ کوێرەکە بەتەواوی دەکرێتەوە دوای ئەوە قۆناغی گفتوگۆکردنە لەسەر دابەش کردنی پۆستەکان، ئەم قۆناغەش بێ کێشە نیە، چونکە یەکێتی "ئیستحقاقی"خۆی هەیە، یەکێتی جگە لەوە "ئیستحقاق"ی هەڵبژرادنی خۆی 'ئیستحقاق"ی نیشتمانی و سیاسی-شی هەیە،بەڵام وای بۆ دەچم لەسەر پۆستەکان ئەگەر پارێزگاری کەرکوک هەڵبژيردرا وە ڕێکەوتنە سیاسیەکە واژۆ کرا ئهوا من لەو بڕوایەدام گرفت زۆر لەسەر پۆستەکان دروست نابێت."
" هێشتا زووە بۆ داواكردنی باسکردن له پۆستی سهرۆكی ههرێم و پۆستهكانی تر"
دەربارەی ئەوەی ئایا یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای پۆستی سەرۆکی هەرێم دەکات لەدوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان؟ قادر عەزیز وتی" بەفەرمی یەکێتی داوای ئەو پۆستەی نەکردووە، وە تا ئێمە ڕێکەوتنە سیاسیەکەمان لەگەڵ پارتی مۆر نەکەین نایەینە سەر پۆست دواتر دێینە سەر دابەشکردنی پۆستەکان هێشتا زووە بۆ باسکردن لهم پۆسته و پۆستهكانی تر."
سەبارەت بەوەی ئایا دوای ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی یهكێتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرێتەوە کە پێشتر دەوترا ئەو پۆستە مافی یەکێتیە؟
قادر عەزیز وتی" وەک وتم هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بەپۆست دەکەوێتە دوای ڕێکەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی ، چونکە هێشتا نە لەناوخۆی خۆمان وە نە لە گەڵ پارتی باسی پۆستەکانمان نەکردووە و پۆستهكان یهكلایی نهكراوهتهوه."
لەوەڵامی بەشێک لەو ڕەخنانەی دەگیرێت لەیەکێتی کەلەسەر پۆست بەشداری حکومەت ناکات نەک داواکاری خەڵک؟ قادر عەزیز وتی" بابەتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەخەڵکەوە هەیە، چونکە ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک، هەماهەنگی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکە ، خزمەتکردنی خەڵک دەکەوێتە ئەستۆی ئەو پارێزگارەی کە بەپێی یاسا سەرۆکی لیژنەی ئەمنی-شە."
کەواتە یەکێتی ئامادەیە پۆستەکە بۆ کوردێکی بێ لایەن بێت ؟ قادر عەزیز بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە و وتی" یەکێتی هەر کوردێکی دڵسۆز بە کەسێکی خۆی حساب دەکات، مەرج نیە هەموو خەڵک حیزبی بێت، بەڵام پرسیارەکە ئەمەیە بۆ کاتێک ئەم پۆستە پشکی یەکێتی بێت بدرێتە کەسێکی بێ لایەن؟ ئایا حیزبەکانی تر ڕازین پشکی خۆیان بدەنە خەڵکی بێ لایەن(مهبهستم له بێلایهن ئهوهیه یهكێتی.)؟"
جەختیشیکردەوە" بەبێ دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک بەشداری لەپڕۆسەی سیاسی پێکهێنانی حکومەت و دانیشتنی پەرلەماندا ناکەین."
"ئهو قۆناغه تێپهڕی "
قادر عەزیز بەدوری زانی کە حکومەتی هەرێـم بێ ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی پێکبهێنرێت و پشکی یەکێتی بە بەتاڵی دابنرێت تا بەشداری کردنیان وتی" ئەو قۆناغە تێپەڕی کە پۆست بە بەتاڵی جێ بهێڵرێت، ئێستا کاک مەسعود دەستپێشخەری کردووە یەکێتی ئامادەیی خۆی پیشانداوە لەسەر گفتوگۆی "جدی" لەژێر ڕۆشنایی ئهو دەسپێشخەرییە ناگاتە ئەوەی پۆست بە بەتاڵی بۆ یەکێتی بهێڵرێتەوە، ئێمە هەموو ئومێدمان ئەوەیە پێکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین بەڵام پاش دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک."
قادر عەزیز پێشبینی کرد پاش هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک كێشهی گهوره لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی هەرێم نامێنێت و وتیشی" هەنگاوی باش بڕاوە وە ئەزمونمان هەیە لەڕابردوو بۆیە بڕواناکەم گرفتی وا مابێت لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی هەرێم."
Your browser doesn’t support HTML5