عەدالەت عەبدوڵا: پارتی رازامەندە پارێزگارێکی یەکێتی بۆ کەرکوک دابنرێت

سەرەڕای ئەوەی دوو کۆبوونەوەی گرنگی پەرلەمان بە بێ یەکێتی بەڕێوە چوو، تا دێت ماوەی دانیشتنی یەکێتی و پارتی تەنگتر دەبێتەوە. ئایا پارتی بە بێ هاوبەشێکی خاوەن هێزو پێگەیەکی جوگرافیای سیاسی دەتوانێ وەها بەردەوام بێت و بیەوێ یەکێتی پەراوێز بخات، نوسەرو رۆژنامەوان عەدالەت عەبدوڵا دەڵێت "ئەو تیمەی ئێستا لە دانوستانەکاندان هەرگیز رازی نابن کە یەکێتی پەراوێز بخرێت یان لاواز بێت لە حکومەتو ئیدارەی سیاسی هەرێمی کوردستان.

یەکێتی بژاردەی زۆری لەبەردەستە، ئێستا سەرقاڵن لەگەڵ ناوەندەکانی لێکۆلینەوەی نێوخۆو دەرەوەش راوێژ دەکەن بۆ بژاردەی تر، بە تایبەتی لەدوای قۆناغی وتوێژی بێ بەرهەم کە لە ماوەی رابردوو کۆبونەتەوە، پارتی پێشێلی وتوێژەکانو رێکەوتنی 5ی مانگی کردووە. هەر پەرچەکردارێک هەبێت لای یەکێتییەوە، پارتی هۆکارە، ئێستا پارتی دەیەوێ هەموو شتێ بەویستی ئەو بڕوات، لەو حاڵەتەدا هەر رێکەوتنێک بکرێت بەهای نامێنێت، بە دڵنیاییەوە بژاردەی تر دروست دەبێت."

ئێستاش وڵاتانی هاوسێ، هەروەها ئەمریکاش کاریگەرییان بەسەر بڕیارەکانی سەرکردە عێڕاقییەکانەوە هەیە، بۆ کوردستانیش ئەوە نامۆ نییە، ئایا بژاردەی تر لەبەردەم یەکێتی چییە؟ لە کاتێکدا پارتی دەتوانێت بە زۆرینە پەرلەمانییەکەی هەموویاسایەک هەموار بکات بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمیشەوە کە بەلای پارتییەوە ئەوە کارێکی سەرەکییان دەبێت.

لەو بارەیەوە عەدالەت دەڵێت "دەگاتە ئەوەی کە پەرچەکرداری یەکێتی بگاتە ئەو ئاستەی داوای لامەرکەزییەتی ئیداری بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بکات لە ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەگەر سەریش نەگرێت، دەتوانێت داوا لە بەغداد بکات، بەر لەو هەنگاوەش کونسوڵگەری وڵاتان ئاگادار دەکەنەوە، بە ئەمریکاشەوە، ئەوە پارتییە دەیەوێ بە تەنها حوکمڕانی هەرێمەکە ببات بەڕێوە".

ئەم نوسەرە ئەو ئەگەرەی کە باسی لێوە دەکات، بە بڕوای ئەوبژارەیەکە بە هەرێم بوونی هەرێمی کوردستانیش دەخاتە مەترسییەوە،"بە پێی دەستوور، بەهەرێم بوون بۆ سێ پاریزگارە، ئەگەر ئەوە روو بدات هەرێمی کوردستان دەبێتە دوو پارێزگار."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ عەدالەت عەبدوڵا