38 رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر ڕووداوەکانی شیلادزێ و ئەو گرتبوونەوەیەش کە لە دهۆک نەکرا و لە لایەن ئاسایشەوە ژمارەیەک چالاکوانی لەسەر دەسگیرکراوە، دوای ئازادکردنی زۆرێکیان، هێشتا چالاکوان و رۆژنامەوان شێروان شێروانی و 4 چالاکوانی تر لە زینداندان و ئازاد نەکراون سەرەڕای ئەوەی رێکخراوە ناودارەکانی وەکو ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و هیومن رایتس ۆچ و یەکێتی ئەوروپا و حکومەتی سویدی نامەیان ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە بۆ ئیدانەکردنی و ئازادکردنیان، بەڵام هێشتا ئەو کەسانە ئازاد نەکراون.
لەو بارەیەوە چالاکوانی بوارەکانی مافی مرۆڤ لە سوید قادر نادر بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند "سەیرە دنیا بەدەم داوای ئەو رێکخراوانەوە دەچێت، بەڵام پارتی هەر گوێشی پێ نادات، ئەوەتا هەر ئەمڕۆ دوو منداڵی شێروان شێروانی 300 کیلۆمەتریان بڕیوە تا باوکیان ببینن، دیسانەوە پارتی شوێنی بزر کردووە و مواجەهەیان نەکردووە، ئەوەتا دیندار زێباری نوێنەری ئەو حکومەتە دەڵێت جا هیومەن رایتس ۆچ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە چییە."
لە وتوێژەکە باس لە رۆڵی دادگا کراوە و سەروەری یاسا، ئایا تا چەند دادگای دهۆک سەربەخۆیە، ئەو چالاک وانە دەڵێت "دادگای چی کوردستان بۆ خۆی مەهزەلەیە، حکومەتی هەرێم هەر بوونی نییە، هەموو شتێک بەندە بە میزاجی بەرپرسە باڵاکانەوە، دادگای دهۆک پارتی وەکو ئامراز و گاڵتەجاری بەکاری دێنێت."
کەیسی ئەو 5 چالاکوانە وا دەگاتە 38 رۆژ میدیای کوردی وەکو پێویست کاری لەسەر نەکردووە، قادر نادر زۆر نیگەرانە لە میدیای کوردی ودەڵێت "پارتی کە وا بەو بێ منەتییە رەفتار دەکات نەمانی میدیای ئەهلی و ئۆپۆزسیۆنە، بێ دەنگی میدیا بەشداریکردنە لەو تاوانە هەمووی بەرتیلی سیاسییە، دەنا بێدەنگییان لە پای چییە؟"
Your browser doesn’t support HTML5