بەهێز حسێن : هەر حکومەتێک بەبێ بەشداریکردنی یەکێتی پـێکبهێنرێت شکست دەهێنێت

بەپـێی هەواڵەکان دوا کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بێ ئەنجام کۆتایی هات، هەرچەندە لە کۆنفراسی ڕۆژنامەوانی هەردوو لایەنەکە لە سلێمانی باسیان لەوە کرد کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو بووە.

بەهێز حسێن وەک راگەیاندکارێک و کادری یەکێتی نیشتیمانی باس لەوە دەکات کە پارتی کات دەکوژێت و دەیەوێت یاسای سەرۆکایەتی هەرێمیش بێ یەکیتی هەموار بکاتەوە، ئەو دەشڵێت "پارتی ئەگەر وەها بیربکاتەوە یەکێتی ئەو وشە گونجاوە نییە کە بۆشاییەکانی حوکمڕانی پێ پڕبکاتەوە، بەڵکو یەکێتی دەبێت هاوبەشێکی ڕاستەقینە بێت لە حوکمڕانیدا."

نزیکەی 6 مانگە کابینەی نوێی حکومەت دانەمەزراوە، هەرچی یەكێتییە پێ داگری دەکات لە هاوبەشیکردنی لە دەسەڵاتداوهەروەها بەشداربوونی لە مەلەفە گرنگەکان وەکو دارایی و نەوت و پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە بەرامبەردا پارتی دیموکرات خاوەنی ئەو دەسەڵاتانەیە، ئایا ئەگەر یەکێتی هەروا بمێنێتەوە چ بژارەیەکی لەبەردەستدایە. لەو بارەیەوە بەهێز دەڵێت "هیچ ئیدارەیەک سەرناگرێت بەبێ بەشداری کارای یەکێتی، گەر وانەبێت یەک وەزیر یەک پۆلیسی ناتوانێت دەسەڵاتی بەسەر ئەم دیو دێگەڵەدا هەبێت."

یەکێتی و پارتی بە هاوبەشی کابینەکانی پێشووی حکومەتی هەرێمیان بەڕێوە بردووە، ئێستا یەکێتی ڕەخنەگری دۆسێکانی نەوت و پەیوەندییەکانی دەرەوە و پرسی کردنی خەڵکە، ئایا بەشدار نەبوون لە کابینانە وا ئێستا دەیانەوێت چاودێربن بەسەر ئەو دۆسییانەوە. بەهێز دەڵیت "لەدووای نەخۆشی بەڕێز تاڵەبانی پارتی فرسەتی هێناوە و قۆرغی دەسەڵاتی کردووە، یەکێتی دەیەوتێ ئەو بارە لارە ڕاستبکاتەوە، ئەو لاسەنگییەی بارودۆخێکی سیاسی هێناویەتە کایەوە، پارسەنگ بکاتەوە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ بەهێز حسێن