ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان( لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا له وتووێژێكی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دواین كۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" ئێمه تا ئێستا له دانوستانداین له‌گه‌ڵ پارتی گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن له‌دانانی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا ئه‌و به‌رنامه‌ی ئێمه به‌ڵێنمان داوه به‌خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌گه‌ر جێی بوه‌وه توانیمان داكۆكیكاری باش بین له‌جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌كه‌مان به‌شدار ده‌بین ئه‌گه‌ر زانیشمان وانابێت به‌شداری ناكه‌ین."ئێمه ئێستا له‌دانوستانداین ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی قبوڵكرا به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر قبوڵیش نه‌كرا خۆ دونیا وێران نابێت،سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پارتی بێ یه‌كێتی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كرد قسه‌ی یه‌كێتی چی ده‌بێت ئایا داوای هیچ گرهنتیهكتان له پارتی كردووه بێ ئه‌وه هه‌مواری یاساكه نه‌كاته‌وه؟عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا وتی" ئێمه داوای ئه‌وه‌مان نه‌كردووه، داوای گهرهنتیشمان نه‌كردووه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی یه‌كێتی داوای ده‌كات ئێمه‌ش ئه‌وكات قسه‌یه‌كمان ده‌بێت ڕێكیش نه‌كه‌وتین قسه‌یه‌كی ترمان ده‌بێت ئه‌وكات پارتی ده‌توانێت ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو بكه‌ن و یاساكه هه‌موار بكهنهوهدهشڵێت" ڕه‌نگه تێبینیمان له‌سه‌ر شێوازی به‌شداری كردنمان له‌حكومه‌تدا هه‌بوبێت و ده‌مانه‌وێت ئێستا به‌شداری ڕاسته‌قینه بین له حكومه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌فافدا، ده‌توانم بڵێم لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان ئه‌م دوو وه‌فده‌ی ئێستا زیاتر هه‌یه وتی" كۆبونه‌وه‌ی ڕابردوو یه‌كێتی چه‌ند داواكارییه‌كی هه‌بوو وه‌فده‌كه‌ی پارتی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی گه‌یانده سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ وه‌ڵامی سه‌ركردایه‌تی پارتی-یان بۆ هێناین ئێمه‌ش وه‌ڵامه‌كه له‌سه‌ركردایه‌تی تاوتوێ ده‌كه‌ین."
ده‌قی وتوێژه‌كه:
" ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش هه‌نگاوی زیاتر چوینه پێشه‌وه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا وتی" كۆبونه‌وه‌ی پێشوو تگه‌یشتنی باش هه‌بوو، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش هه‌نگاوی زیاتر چوینه پێشه‌وه بڕیار وایه له‌م ڕۆژانه‌دا كۆبونه‌وه‌ی تر ئه‌نجام بده‌ین."
وتیشی" كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره جیاوازی له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی پێشوو ئه‌وه‌بوو كه زیاتر له‌یه‌ك تێگه‌یشتین وه به‌رچاومان زیاتر ڕوون بوو."
" تا ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌كان دیاری بكه‌ین "
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی داوای چ پۆستێك ده‌كات؟
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا وتی" تا ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌كان دیاری بكه‌ین به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت ده‌سه‌ڵات واتای پۆست و به‌شداری كردن له‌هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا."
جه‌ختیشیكرده‌وه" یه‌كێتی نه داوای زیاد ده‌كات نه‌داوای كه‌م-یش ده‌كات، یه‌كێتی هێزێكه ده‌یه‌وێت به ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌ی خۆی به‌شداری ده‌سه‌ڵات بكات و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت."
" لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان ئه‌م دوو وه‌فده‌ی ئێستا زیاتر هه‌یه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا یه‌كێتی نیگه‌رانی یا تێبینی هه‌بووه له‌سه‌ر گۆڕینی به‌شی زۆری ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دانوستانكار له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه؟
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا وتی" نه‌خێر یه‌كێتی ئه‌و مافه‌ی به‌خۆی ده‌دا له‌گۆڕینی وه‌فده‌كه‌ی به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ریشی ده‌دا، ده‌توانم بڵێم لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان ئه‌م دوو وه‌فده‌ی ئێستا زیاتر هه‌یه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانتان گه‌یشته ئه‌نجام ئه‌م شانده‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌فدی یه‌كێتی هه‌یه یا ته‌نها گوێ ده‌گرن؟
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا وتی" ده‌كرێت ئه‌و پرسیاره له‌خۆیان بكه‌ی من نازانم."
ئه‌ندامه‌كه‌ی شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی ئاماده‌نه‌بوو وه‌ڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ داواكارییه‌كانی یه‌كێتی باس بكات، به‌ته‌نها وتی" كۆبونه‌وه‌ی ڕابردوو یه‌كێتی چه‌ند داواكارییه‌كی هه‌بوو وه‌فده‌كه‌ی پارتی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی گه‌یانده سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ وه‌ڵامی سه‌ركردایه‌تی پارتی-یان بۆ هێناین ئێمه‌ش وه‌ڵامه‌كه له‌سه‌ركردایه‌تی تاوتوێ ده‌كه‌ین، یه‌كێتی ئێستا له دانوستاندایه، دانوستانیش ئه‌وه‌نیه هه‌موو شتێك بخه‌یته‌ڕوو كه گه‌یشتینه ئه‌نجامێك ئه‌وكاته بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه."
" ڕه‌نگه تێبینیمان له‌سه‌ر شێوازی به‌شداری كردنمان له‌حكومه‌تدا هه‌بوبێت و ده‌مانه‌وێت ئێستا به‌شداری ڕاسته‌قینه بین له حكومه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌فافدا"
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند" ڕاسته ڕێككه‌وتنی سیاسی واژۆ كراوه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌ڵام ورده‌كاری به‌شداری كردنی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات كه به‌شداری ڕاسته‌قینه بێت ئه‌و بابه‌ته‌یه كه له‌كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆی له‌سه‌رده‌كه‌ین، چونكه ڕه‌نگه تێبینیمان له‌سه‌ر شێوازی به‌شداری كردنمان له‌حكومه‌تدا هه‌بوبێت و ده‌مانه‌وێت ئێستا به‌شداری ڕاسته‌قینه بین له حكومه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌فافدا، یه‌كێتی تا ئێستا به‌شداربووه له‌م 26 ساڵه‌ی ڕابردوو له‌به‌رپرسیارێتی ڕاناكه‌ین."
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ئه‌وه‌شی وت" ئێمه تا ئێستا له دانوستانداین له‌گه‌ڵ پارتی گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن له‌دانانی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه به‌ڵێنمان داوه به‌خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان جێی بوه‌وه توانیمان داكۆكیكاری باش بین له‌جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌كه‌مان به‌شدار ده‌بین ئه‌گه‌ر زانیشمان وانابێت به‌شداری ناكه‌ین."ئێمه ئێستا له‌دانوستانداین ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی قبوڵكرا به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر قبوڵیش نه‌كرا خۆ دونیا وێران نابێت."
" ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتی ڕێكنه‌كه‌وتین قسه‌یه‌كی ترمان ده‌بێت ئه‌وكات پارتی ده‌توانێت ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو بكه‌ن و یاساكه هه‌موار بكه‌نه‌وه "
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پارتی بێ یه‌كێتی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كرد قسه‌ی یه‌كێتی چی ده‌بێت ئایا داوای هیچ گرهنتیهكتان له پارتی كردووه بێ ئه‌وه هه‌مواری یاساكه نه‌كاته‌وه؟
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا وتی" ئێمه داوای ئه‌وه‌مان نه‌كردووه، داوای گهرهنتیشمان نه‌كردووه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی یه‌كێتی داوای ده‌كات ئێمه‌ش ئه‌وكات قسه‌یه‌كمان ده‌بێت ڕێكیش نه‌كه‌وتین قسه‌یه‌كی ترمان ده‌بێت ئه‌وكات پارتی ده‌توانێت ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو بكه‌ن و یاساكه هه‌موار بكه‌نه‌وه به‌ڵام قسه‌ی كۆتایی ئه‌وه‌یه كه‌یه‌كێتی تا ئێستا له‌دانوستاندایه بۆ به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت با پێش ڕووداوه‌كان نه‌كه‌وین له‌كاتی خۆیدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌ماوه‌ری خۆی و خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی دێنه پێش."
كه‌واته پێشبینی چی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكهات؟ ئایا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت؟
عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا وتی" یه‌كێتی قاعیده‌ی خۆی هه‌یه له شوێنی خۆی، وه تا ئێستا ئێمه له‌حكومه‌تی خۆجێی له سلێمانی به‌شدارین وه ڕه‌نگه له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان یه‌كێتی به‌هێزه‌وه به‌شداری بكات به‌ڵام تا ئێستا قسه‌كه‌م دوباره ده‌كه‌مه‌وه ئێمه لهدانوستانین له‌گه‌ڵ برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت."
Your browser doesn’t support HTML5