له‌به‌شی دووه‌می وتوێژهكهی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ لیوا حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت" به‌هۆی نه‌بوونی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ده‌رونی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیرده‌كرێن كاتێك بهلێبوردنی گشتی یا به فرمانی دادگا ئازاد ده‌كرێن، نه‌ك هه‌ر چاك نابن به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ناو زیندانه‌كاندا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌رپێچی هاتوچۆ گیراوه فێری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاوانی تر گیراوه به‌جۆری تر فێری تاوانی تر ده‌بێت و دێته‌وه ته‌قه له‌ماڵان و له‌ملاو لا ده‌كرێت و توند‌وتیژتر ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێته ناو زیندانه‌كان كه كه‌سێك له‌سه‌ر سه‌رپێچی هاتوچۆ بگیرێت و فێری به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببێت؟ ڕایگه‌یاند" هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن له‌ناویشه‌وه (ناو زیندان) ده‌یكه‌ن یا له‌ڕێگای خێزان و برا و كه‌سیانه‌وه كه لهگیانیان یا له‌خواردن ده‌یشارنه‌وه ده‌گات پێیان و چه‌ندین كه‌سمان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ستگیركردووه."
له‌سه‌ره‌تای به‌شی دووه‌می وتووێژه‌كه لیوا حه‌سه‌ن نوری له‌باره‌ی كاریگه‌ری لێبوردنی گشتی له‌سه‌ر زیادبونی ڕێژه‌ی تاوان و دوباره‌كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی بهلێبوردنی گشتی ئازاد ده‌كرێن، وتی" له‌بواری مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌توانم بڵێم له 80% ی ئه‌وانه‌ن كه ئازادكراون و ده‌ستیان پێكردۆته‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین دوای " ئیسڵاح" كردنیان ئازادبكرێن پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دانێن به"جدی" كاریان له‌گه‌ڵ بكات تا دوور بكه‌ونه‌وه له تاوان وه دوای ئازادكردنیشیان شوێنێكی وه‌ك قوتابخانه یا په‌یمانگا هه‌بێت كه ئه‌مانه "ته‌ئدیب" بكرێنه‌وه، نه‌ك به لێبوردنه‌كه ئازادبكرێن و بێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌ی پیاوكوژه ده‌ست بكاته‌وه به‌كوشتن و ببێته تیرۆریست، ئه‌وه‌ی دزه ده‌ست بكاته‌وه به‌دزی یا ئه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاردێنێت دوباره به‌كاری ده‌هێنێته‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت" حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانبه‌رێكی زۆری له‌بواری توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه پێیویسته له‌قۆناغی ده‌ستگیركردنیاندا كه ناوی چاكسازییه ئه‌و كه‌سانه چاك بكه‌نه‌وه، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌وانه ئازاد بكرێن چونكه ئه‌وانیش كه‌سوكارییان هه‌یه پێویستیان به‌وه‌یه بێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام دوای ئازادكردنیان توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆڵیان لێ نه‌دا بێت له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه بێت دووباره ئه‌م كه‌سانه ئاماده‌بكاته‌وه دیسان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا بۆ "موماره‌سه‌كردنی" ژیان."
لیوا حه‌سه‌ن نوری باسی له‌وه‌شكرد ئه‌م پڕۆسه‌یه له ناو زیندانه‌كانی هه‌رێم نیه كه زیندانیه‌كان ئامادهبكرێنهوه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا، ڕاشیگه‌یاند" به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ناو زیندانه‌كاندا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌رپێچی هاتوچۆ گیراوه فێری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاوانی تر گیراوه به‌جۆری تر فێری تاوانی تر ده‌بێت و دێته‌وه ته‌قه له‌ماڵان و له‌ملاو لا ده‌كرێت و توند‌وتیژتر ده‌بێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانی له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێته ناو زیندانه‌كان كه خه‌ڵكێك له‌سه‌ر سه‌رپێچی هاتوچۆ بگیرێت و له‌زیندان به‌و ماوه كه‌مه فێری به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببێت؟
لیوا حه‌سه‌ن نوری له‌وه‌ڵامدا وتی" هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن له‌ناویشه‌وه ده‌یكه‌ن یا له‌ڕێگای خێزان و برا و كه‌سیانه‌وه كه لهگیانیان یا له‌خواردن ده‌یشارنه‌وه ده‌گات پێیان و چه‌ندین كه‌سمان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ستگیركردووه ، به‌ڵام من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌م كه‌سانه ئامادهبكرێنهوه، ئه‌ویش یه‌كه‌م :نه‌خۆشخانه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه له‌له‌شی به‌كارهێنه‌ر ده‌ربكات و چاره‌سه‌ری بكات، له‌ولاشه‌وه له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵیدا بێت ڕاهێنانی بۆ بكات و تێی بگه‌یه‌نێت زانیاری بداتێ و به‌هێزی بكاته‌وه ئاماده‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگا، كه هاتیشه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا دوباره توێژه‌ری تایبه‌تیان بۆ دابین بكرێت و سه‌ردانی ماڵیان بكات قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و وایان لێبكات ئه‌و ماوه‌یه‌ی له زیندان بوون له مێشك و جه‌سته‌یان ده‌ربكه‌ن و شوێنه‌واری تاوانیان لا نه‌هێڵن و بیانگه‌ڕێننه‌وه ناو كۆمه‌لگا."
Your browser doesn’t support HTML5