له‌تیف شێخ عومه‌ر: له‌گه‌ڵ پارتی گه‌یشتوینه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتنێكی بنه‌ڕه‌تی وه‌ هه‌ندێكی هێشتا ڕه‌نگه‌ مابێتی تانو پۆكه‌ی خۆی وه‌رگرێ

له‌تیف شێخ عومه‌ر -وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان\

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ڕێكه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند"گه‌یشتوینه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتنێكی بنه‌ڕه‌تی وه‌ هه‌ندێكی هێشتا ڕه‌نگه‌ مابێتی تانوپۆكه‌ی خۆی وه‌رگرێ، ده‌شڵێت"ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵبه‌ندی نه‌له‌سه‌ر بنه‌مای تر كرد، باشترین بنه‌ما كه‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر كرد بنه‌مای یه‌كێتیانه‌ و پارتیانه‌ بوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات" له‌م لێكتێگه‌یشتنه‌دا یه‌كێتی ئه‌وه‌ی به‌خشی كه‌ شتێك هاته‌ خواره‌وه‌ له‌ لیستی یه‌كه‌می داواكارییه‌كانی كه‌ پێشكه‌شی كردووه‌ وه‌ پارتی-ش ئه‌وه‌ی به‌خشی كه‌ شتێك سه‌ركه‌وت، به‌وه‌ش هه‌ردولامان نه‌رمی-مان بۆ یه‌كتر نواند له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان، وه‌ هه‌ردوو لامان براوه‌بوین، ده‌شڵێت" له‌هیچ بڕگه‌ و كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئێمه‌ داوای پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم-مان نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌دڵنیایی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پۆست-مان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پێویستی به‌هه‌مواری یاسایی یا ده‌رچه‌ی یاسایی هه‌بێت به‌دڵنیایی له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی بۆی ده‌دۆزرێته‌وه‌ به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان.، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت" به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ بایی ئه‌وه‌نده‌ به‌شداریمان ده‌بێت كه‌ له‌بڕیاردان و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیه‌كان و وه‌رگرتنی مافه‌كانمان به‌شدارێكی كاریگه‌ر بین."

" بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی نه‌بوو به‌ قسه‌كانی كاك مه‌سعود-ه‌وه‌"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه‌ بڕیاری یه‌كێتی بۆ به‌شداری كردن له‌ حكومه‌ت په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ هۆشداریه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌وه‌ی كه‌ ڕایگه‌یاند" یه‌ك چركه‌ی تر له‌ڕێی هیچ لایه‌نێك سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت ناوه‌ستن." له‌تیف شێخ عومه‌ر ده‌ڵێت" نه‌خێر به‌هیچ جۆرێك بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نه‌بوو، خۆی له‌ڕاستیدا ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان، په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانمان له‌نێوان وه‌فدی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وام بوو وه‌ له‌و كاتانه‌ش ئه‌و قسانه‌ كرا ئێمه‌ هه‌ر له‌په‌یوه‌ندی دا بوین، هه‌مومان ده‌مانزانی له‌ كۆتا كاتژمێره‌كانداین یا ده‌گه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن یا ناگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن، وه‌ پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ "جه‌نابی كاك كۆسره‌ت و جه‌نابی كاك مه‌سعود" هاتنه‌ سه‌ر خه‌ت زۆر خه‌مخۆرانه‌ و "مشور خۆرانه‌" هاوكاری هه‌ردوو وه‌فده‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرێ و گۆڵه‌كان و لێكتێگه‌یشتن."

"بایی ئه‌وه‌نده‌ به‌شداریمان ده‌بێت كه‌ له‌بڕیاردان و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیه‌كان و وه‌رگرتنی مافه‌كانمان به‌شدارێكی كاریگه‌ر بین."

له‌ وتووێژی پێشتر له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف شێخ عومه‌ر ڕایگه‌یاندبوو " ئه‌و پێشنیارانه‌ی پارتی بۆیان كردوین تا ئێستا ئه‌وه‌مان بۆ مسۆگه‌ر نه‌بووه‌ كه‌هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ بین له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌مجاره‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا توانیوتانه‌ به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ن وا بڕیاری ڕێكه‌وتن-تان دا؟

له‌تیف شێخ عومه‌ر ده‌ڵێت" ڕێگای هه‌ردولامان دوای دانوستانێكی سه‌خت وه‌ درێژ خایه‌ن ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر لانی هه‌ره‌زۆری داخوازییه‌كانی ئێمه‌ی جێ به‌جێ نه‌كردبێت ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌ی جێ به‌جێ كردووه‌ كه‌ ده‌توانین بڵێین له‌م حكومه‌تی هه‌رێمه‌ی خۆمانه‌وه‌ له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیه‌كاندا بایی ئه‌وه‌نده‌ به‌شداریمان هه‌یه‌ كه‌ له‌بڕیاردان و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیه‌كان و وه‌رگرتنی مافه‌كانمان به‌شدارێكی كاریگه‌ر بین."

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا داوای هیچ گره‌نتیه‌كی نوسراو ده‌كه‌ن له‌پارتی له‌كاتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌تاندا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت؟

له‌تیف شێخ عومه‌ر ده‌ڵێت" ڕاستیه‌كه‌ی ئێمه‌ ڕێككه‌وتنێكی سیاسی واژۆكراو له‌نێوانماندا هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كان گرنگتر متمانه‌یه‌ ئێمه‌ ئێستا ئه‌و متمانه‌یه‌ به‌یه‌كتر ده‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ و پارتی متمانه‌ به‌یه‌كتر ده‌كه‌ین."

" له‌هیچ بڕگه‌ و كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئێمه‌ داوای پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم-مان نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌دڵنیایی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پۆست-مان ده‌بێت."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی داوای جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم-تان كردبوو یان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی؟

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نامه‌وێت بچمه‌ ورده‌كارییه‌كان، به‌ڵام له‌هیچ بڕگه‌ و كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئێمه‌ داوای پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم-مان نه‌كردووه‌."

كه‌واته‌ یه‌كێتی بوونی ده‌بێت له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟

له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی" به‌دڵنیاییه‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌، وه‌ هه‌رچیه‌ك گه‌یشتینه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ برایانی پارتی ئه‌گه‌ر پێویستی به‌هه‌مواری یاسا یا ده‌رچه‌ی یاسایی كرد بۆی ده‌دۆزرێته‌وه‌ به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان."

"گه‌یشتوینه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتنێكی بنه‌ڕه‌تی وه‌ هه‌ندێكی هێشتا ڕه‌نگه‌ مابێتی تانوپۆكه‌ی خۆی وه‌رگرێ "

ده‌رباره‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌زارییانه‌ی یه‌كێتی وه‌ریگرتووه‌؟

له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی" نامه‌وێت بچمه‌ ورده‌كاری تا ده‌گه‌ینه‌ ڕێككه‌وتنی ته‌واو كه‌ هیوادارم ئه‌و ڕۆژه‌ زۆر نزیك بێت به‌ڵام گه‌یشتوینه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتنێكی بنه‌ڕه‌تی وه‌ هه‌ندێكی هێشتا ڕه‌نگه‌ مابێتی تانوپۆكه‌ی خۆی وه‌رگرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نامه‌وێ بچمه‌ سه‌ری "موڕاعات" ده‌كه‌ین چونكه‌ هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتنی كۆتایی و ته‌واوه‌تی، به‌ڵام گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ڕككه‌وتوین له‌ڕووی "مه‌بده‌ئیه‌وه‌"، به‌ڵام ده‌مه‌وێت هه‌موو لایه‌ك دڵنیابن ئه‌نجامی ئه‌م دانوستانه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ ئێمه‌ ده‌مانویست ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك براوه‌یه‌ وه‌ ئێمه‌ش ده‌مانویست دانوستانێك بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای براوه‌ و براوه‌ نه‌ك براوه‌ و دۆڕاو."

"ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵبه‌ندی نه‌له‌سه‌ر بنه‌مای تر كرد، باشترین بنه‌ما كه‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر كرد بنه‌مای یه‌كێتیانه‌ و پارتیانه‌ بوو "

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" له‌ ژێر ڕۆشنایی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌ی هه‌مانه‌ كه‌ به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌هێنێته‌ دی نه‌ك به‌ته‌نها بۆ یه‌كێتی، وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژوییه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌مانه‌، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵبه‌ندی نه‌له‌سه‌ر بنه‌مای تر كرد، باشترین بنه‌ما كه‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر كرد بنه‌مای یه‌كێتیانه‌ و پارتیانه‌ بوو ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ به‌وه‌ش هه‌ردولامان براوه‌ و براوه‌ بوین و كه‌سمان دۆڕاو نه‌بوین وه‌ كه‌س-یش سازشی نه‌كرد بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش نه‌رمی نواندبێت كه‌ پێم وایه‌ هه‌ردولامان بۆیه‌كتر نه‌رمی-مان نواندووه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان و ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردولامان بووه‌، هه‌موو ئه‌و خه‌باته‌ی هه‌ردولامان هه‌مانبووه‌ شه‌ڕی تیرۆ و داعش به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م میلله‌ته‌ و تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ڕۆژه‌ سه‌خته‌كان هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌توانن ببنه‌" ڕه‌سیدێك" كه‌ ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كیش دروست بێت ئه‌وانه‌ ببنه‌ "ڕه‌سیدێك" بۆ دوباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان."

" یه‌كێتی ئه‌وه‌ی به‌خشی كه‌ شتێك هاته‌ خواره‌وه‌ له‌ لیستی یه‌كه‌می داواكارییه‌كانی كه‌ پێشكه‌شی كردووه‌ وه‌ پارتی-ش ئه‌وه‌ی به‌خشی كه‌ شتێك سه‌ركه‌وت."

له‌م دانوستانانه‌دا یه‌كێتی چی به‌خشی و چی وه‌رگرت؟ وه‌ پارتی چی به‌خشی و چی وه‌رگرت؟

له‌وه‌ڵامدا له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی" یه‌كێتی ئه‌وه‌ی به‌خشی كه‌ شتێك هاته‌ خواره‌وه‌ له‌ لیستی یه‌كه‌می داواكارییه‌كانی كه‌ پێشكه‌شی كردووه‌ وه‌ پارتی-ش ئه‌وه‌ی به‌خشی كه‌ شتێك سه‌ركه‌وت له‌وه‌ی كه‌بێت به‌یه‌كه‌وه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌نجام وه‌ له‌ ئه‌نجامدا به‌خشین و وه‌رگرتنه‌كه‌ هاته‌ سه‌ر "پره‌نسیبی" براوه‌ و براوه‌ وه‌ك ئاماژه‌م پێیكرد كه‌ هه‌ردولامان خۆمان به‌براوه‌ ده‌زانین و له‌مه‌ش قازانج ده‌كه‌ین وه‌ كه‌سی-شمان قازانج ناكات له‌ دۆڕانی ئه‌وی ترمان."

له‌كۆتا به‌شی وتووێژه‌كه‌دا وته‌بێژه‌ فه‌رمیه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ ڕێككه‌وتن وتی" ئێمه‌ به‌شه‌ قورسه‌كه‌یمان تێپه‌ڕاندووه‌ به‌وه‌شدا دیاره‌ كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی ئێمه‌ دوای بایكۆتكردنی په‌رله‌مان دوێنێ پاش نیوه‌ڕۆ به‌شداری كردووه‌، وه‌ به‌شه‌ ئاسانه‌كه‌ی ماوه‌ داڕشتنه‌وه‌ی كۆتایی بنوسینه‌وه‌ وه‌ مه‌راسیمی واژكردنه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئاماده‌ بكه‌ین."

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ له‌تیف شێخ عومه‌ر Apr 4/ 019