لەبەشی دووەم و کۆتایی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت" پارتی ده‌توانێت داوا لەگۆڕان بکات بڵێ ئێوە دەستبەرداری پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ببن،بەدوری نازانم پارتی-ش ئەوە بکات ئەو پۆستە بدات بەیەکێتی و هیچ شتێك له‌سیاسه‌ت به‌دوور نازانم، ده‌شڵێت" کۆمەڵێک خەڵک هەیە ڕەنگە قسەکانی منیان بە دڵ نەبێت و بیکەنە"زەجە" چونکە من ڕاستیەکان دەڵێم ئەگەر یەکێتیش بەهانە بگرێت بۆ پۆستێک کە دراوە بە گۆڕان با بیدەن بەوان کەی ئەوە کێشەیە؟ دەبێت حسابی میللەتەکە و ناوچەکە بکرێت، پۆست چیە؟ جێگری سەرۆکی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر ئەو کەسە دەچێت "مەعاش" وەردەگرێت هیچی تر، چیە؟ چ نرخێکی هەیە؟ هیچ نیە بەڕاستی! "بەخوا بەڕاستی ڕاستیەکەت پێدەڵێم" پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم لەناو زیاتر هیچی تر نابێت هیچ، ئەگەر بە بۆچونی من بێت هەر وەرینەگرین ئەو پۆستە(پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم)، ئاخر سەرۆکی هەرێم هی پارتی بێت و هەموو دەسەڵاتە "ئەساسیەکان" لەدەست پارتیدا بن، "بەڕێز مەسعود بارزانی" کە خۆی مابێت ڕەنگە "نێچیریش" ئەو دەسەڵات و "ئەهمیەتە" گەورەی نەبێت هەر ناوبێت کە سەرۆکی هەرێمە، ئنجا ئێمە جێگری ئەویش بین دەبێت چیمان بەدەست بێت و جێ‌مان پێبکرێت و چ بڕیارێکمان پێدەدرێت؟ "
" ئێستا پارتی دەڵێت جێ بەجێی دەکەم گۆڕانیش چاوەڕێی دەکات بەڵام جارێ خۆ هیچ "مەعلوم" نیە هەر قسەیە."
لەبەشی دووەم و کۆتایی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت" لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بەپێی وتەکانی تۆ بێت لەبەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە "گۆران ڕازیکراوە" سەبارەت بەهەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ئەگەرنا لەبەرژەوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئایا گۆڕان خۆی هەستی بەمە نەکردووە؟ ژاژڵەیی وتی" ئێستا پارتی دەڵێت جێ بەجێی دەکەم گۆڕانیش چاوەڕێی دەکات بەڵام جارێ خۆ هیچ "مەعلوم" نیە هەر قسەیە."
مەبەستت چیە دەڵێی پارتی ئەڵێ جێ بەجێی دەکەم بەڵام هێشتا دیار نیە؟ ساڵح ژاژڵەیی دەڵێت" ئێستا پارتی ڕازییە کە سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت، بەڵام ئایا ئەو ئەو داواکارییە دێتە دی کە کاتی خۆی ئۆپۆزسیۆن داوای دەکرد هەموو شتێک دێتە دی وەک داواکاری ئەوکات؟ یا ئێستا تێدەپەڕێنرێت بەڵام لەلایەک دڵی پارتی ڕازی دەکات لەلایەکی تریش هیچ شتێک بەبێ بەرژەوەندی پارتی تێناپەڕێنرێت بۆیە وەک دەڵێن پارتی بە تیرێک دوو نیشانەی شکاندووە لەلایەک گۆڕانی ڕازی کردووە لەلایەکیش پارتی دڵنیایە کەهیچ شتێک بێ بەرژەوەندی خۆیان تێناپەڕێنرێت."
"بەدوری نازانم پارتی-ش ئەوە بکات ئەو پۆستە بدات بەیەکێتی "
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئەگەر یەکێتی سوربوو لەسەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، گۆڕان ناڕازی بوو پارتی دڵی یەکێتی ڕازی دەکات لەسەر حسابی گۆڕان؟
جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت" نازانم، بەڵام هیچ شتێک لە سیاسەت بەدوور نازانم لەوانەیە بۆ ڕێککەوتن پارتی بێتە سەر ئەو بۆچونەی کە بەبێ یەکێتی دروستکردنی حکومەت مانایەکی نابێت دەتوانێت داوا لەگۆڕان بکات بڵێ ئێوە دەستبەرداری پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ببن بۆ یه‌كێتی، منیش وەک "شەخسی خۆم" ئەگەر کێشەی هەرێمی کوردستان بەوە چارەسەر بکرێت پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم نەدرێت بە گۆڕان بدرێت بەیەکێتی بەوە ئاو بە ئاگردا بکرێت زۆر بەلامەوە ئاساییە، بۆیە بەدوری نازانم پارتی-ش ئەوە بکات ئەو پۆستە بدات بەیەکێتی ئەگەر هەموو شتەکان هاتنە سەر ئەوە."
"جێگری سەرۆکی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ چ نرخێکی هەیە؟ هیچ نیە بەڕاستی!"
ئەگەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم لەگۆڕان سەندرایەوە بدرێتە یەکێتی، ئایا گۆڕان لەڕێککەوتنەکەی بەردەوام دەبێت؟ بەشداری حکومەت دەکات؟
ساڵح ژاژڵەیی دەڵێت" ئەوکات ئەگەر لەسەر یەک پۆست بێت بۆ نا؟ بەشدار دەبێت گۆڕان با ئەو پۆستە نەبێت پۆستێکی تر بێت، بەبۆچونی من شتێکی زۆر ئاساییە."
ژاژڵەیی ئەوەشی وت" کۆمەڵێک خەڵک هەیە ڕەنگە قسەکانی منیان بە دڵ نەبێت و بیکەنە"زەجە" چونکە من ڕاستیەکان دەڵێم من دەڵێم ئێستا ئێمە لەپێناوی ئەوەی "ئیستقرارێک" بەهەرێمی کوردستان بدرێت توشی گیروگرفت و دوو ئیدارەیی نەبین کێشەمان بۆ دروست نەبێت ئەگەر یەکێتیش بەهانە بگرێت بۆ پۆستێک کە دراوە بە گۆڕان با بیدەن بەوان کەی ئەوە کێشەیە؟ دەبێت حسابی میللەتەکە و ناوچەکە بکرێت، پۆست چیە؟ جێگری سەرۆکی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر ئەکەسە دەچێت "مەعاش" وەردەگرێت هیچی تر، چیە؟ چ نرخێکی هەیە؟ هیچ نیە بەڕاستی!"
ساڵح ژاژڵه‌یی به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌كانی و وتی"بەخوا بەڕاستی ڕاستیەکەت پێدەڵێم" لەناو زیاتر هیچی تر نابێت هیچ، ئەگەر بە بۆچونی من بێت هەر وەرینەگرین ئەو پۆستە(پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم)"
ژاژڵەیی ڕاشیگه‌یاند" من دەڵێم لە پێناو بەرژەوەندی میللەتەکەمان پێویستە ئێمە بۆ یەکتری سازش لەگەڵ یەکتری بکەین، قەیچێکە ئێمە تەنازول بکەین بۆ ئەوان ئەوان بۆ ئێمە یا بۆ یەکێکی تر تا بوار نەدەین دوژمن بێتە ناوماڵمانەوە.
"ئه‌گه‌ر به‌بۆچونی من بێت گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر وه‌رنه‌گرێت"
ئاخر سەرۆکی هەرێم هی پارتی بێت و هەموو دەسەڵاتە ئەساسیەکان لەدەست پارتیدا بن واتا چی تێدایە، "بەڕێز مەسعود بارزانی" کە خۆی مابێت ڕەنگە "نێچیریش" ئەو دەسەڵات و "ئەهمیەتە" گەورەی نەبێت هەر ناوبێت کە سەرۆکی هەرێمە، ئنجا ئێمە جێگری ئەویش بین دەبێت چیمان بەدەست بێت و جێ‌مان پێبکرێت و چ بڕیارێکمان پێدەدرێت "بەخوا بەڕاستی ڕاستیەکەت پێدەڵێم" لەناو زیاتر هیچی تر نابێت هیچ، ئەگەر بە بۆچونی من بێت هەر وەرینەگرین ئەو پۆستە(پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم)."
" ئه‌وكات به‌قسه‌ی ئێمه‌یان نه‌كرد"
سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی كاندیدی پۆسته‌كان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ساڵح ژاژڵه‌یی ده‌خت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت" تا ئێستا هیچ كه‌سێك بۆ هیچ پۆستێك دیاری نه‌كراوه ته‌نانه‌ت ئه‌و لیژنه‌یه‌ش پێكنه‌هاتووه كهوابڕیاره كاندیده‌كان دیاری بكات ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا هه‌یه ته‌نها ناوه هه‌ندێكیان خۆیان ناوی خۆیان ده‌ده‌ن هه‌ندێكیشیان خه‌ڵك ناویان ده‌بات ئه‌گه‌رنا هیچ كه‌سێك بۆ هیچ پۆستێك تا ئه‌م ساته دیاری نه‌كراوه."
به‌ڵام ئێوه له پێش بڕیاری به‌شداری كردنتان له‌حكومه‌ت له‌چاوپێكه‌وتنێكی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاتانگه‌یاند" نیوه‌ی ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی له‌گه‌ڵ به‌شداری كردنی گۆڕان نین له‌حكومه‌ت، به‌ڵام دواتر بڕیاری به‌شداریتان دا ئایا بۆ پێكهێنانی لیژنه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان هه‌مان شت ده‌بێت؟
جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی" نازانم به‌ڵام ئه‌وكات به‌قسه‌ی ئێمه‌یان نه‌كرد وه نازانم لیژنه‌كه چۆن ده‌بێت،به‌ڵام جڤاتی گشتی جڤاتێكی ڕاوێژكاریه، جڤاتی نیشتمانی بڕیار ده‌دات به‌ڵام دیاره زۆرینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون كه‌به‌شداری حكومه‌ت بكرێت."
Your browser doesn’t support HTML5