لهوتووێژێكی ژیار محهمهد لهبهشی كوردی دهنگی ئهمریكا لهگهڵ سهعدی ئهحمهد پیره ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستان لهبارهی ئهوهی ئایا پارتی بهڵێنی داوه جێگری دووهمی سهرۆكی ههرێم بداته یهكێتی پیره دهڵێت" ئهو بابهته لهنێوان پارتی و یهكێتی بڕاوهتهوه و كۆتایی پێهاتووه، لە یاساکەدا( پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم)دا هاتووە کە سەرۆکی هەرێم دوو جێگری دەبێت جا لەماوەی پانزە ڕۆژ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم کار و بەرپرسیارێتی جێگرەکان دیاری دەکرێت، واتە نەیەکەمی تێدایە نە دووەمی تێدایە واتە لانی کەم ئەوەی یەکێتی جێگری دووەم نیە ."دهشڵێت"مەنتق" وادەڵێ کە جێگرەکەی یەکێتی بەرپرسی ئەو بەشە دەبێت."پیرە بەدوری زانی ڕێککەوتنی نێوان گؤران و پارتی بەهۆی پێداگیری یەکێتیەوە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم هەڵوەشێتەوە و دەشڵێت" ئەوە ئەگەرێکی زۆر لاوازە هەتا ئەگەر ئەو ئەگەرەش ڕویدا ئەوە کێشەی نێوان گۆڕان و پارتی خۆیانە دەبێت خۆیان لەگەڵ پارتی ڕێکبکەون."ههروهها دهڵێت" گۆڕان دەیەوێت یا نا ئەوە مەسەلەی ئێمە نیە پێمان خۆشە گۆڕان ئەوە تێبگات کەیەکێتی نیشتمانی پێویستی بەو جێگری سەرۆکی هەرێمە هەیە " ههروهها سهبارهت به ئهنجامدانی كۆبونهوهی یهكێتی و گۆڕان و هۆكاری ڕهتكردنهوهی گۆڕان بۆ كۆبونهوه لهگهڵ یهكێتی دهدوێت"
دهقی وتووێژهكه :
"یهكێتی و پارتی ڕێككهوتوون، بهڵام لهگهڵ گۆڕان تهواویان نهكردووه"
سەعدی پیرە لەسەرەتای وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ڕەتیکردەوە" پێکهێنانی حکومەت لەسەر یەکێتی پەکی کەوتبێت، ڕاشیگەیاند" یەکێتی و پارتی ڕێککەوتوون."
وتیشی" هۆکاری دواکەوتنی واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلی شێوازی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لەسەر داوای پارتی دیموکراتی کوردستان بوو چونکە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان تەواویان نەکردووە دیارە نیگەرانیەک هەیە پێم وایە سبەی سێ شەممە ئەو بابەتە کۆتایی پێدێت."
" هەبوونی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم لە پشکی یەکێتی کۆتایی هاتووە، لانی کەم ئەوەی یەکێتی جێگری دووەم نیە "
سەعدی پیرە ئەوەشی ڕەتکردەوە کە جێگری دووەمی سەرۆکی هەرێم بدرێت بە یەکێتی و وتی" من لەڕاگەیاندنەکانەوە دەستەواژەی جێگری یەکەم و دووەمم بیستووە چونکە لە یاساکەدا( پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم)دا هاتووە کە سەرۆکی هەرێم دوو جێگری دەبێت جا لەماوەی پانزە ڕۆژ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم کار و بەرپرسیارێتی جێگرەکان دیاری دەکرێت، واتە نەیەکەمی تێدایە نە دووەمی تێدایە واتە لانی کەم ئەوەی یەکێتی جێگری دووەم نیە ئەگەر تێیدا بێت بەڵام لەجێگرەکان نەنوسراوە یەکەم و دووەم."
دەربارەی جێگرەکەی یەکێتی، پیرە وتی" دیارە سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکان و ئەمنیەکانی هەیە،"مەنتق" وادەڵێ کە جێگرەکەی یەکێتی بەرپرسی ئەو بەشە دەبێت."
وتیشی" بۆ ئێمە و پارتی بابەتی هەبوونی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم لە پشکی یەکێتی کۆتایی هاتووە، باشترە لەسەر نیگەرانیەکانی گۆڕان لەوبابەتە پرسیار لە خۆیان بکرێت چونکە ئەوە پەیوەندی نەما بە ئێمەوە لای ئێمە کۆتایی هاتووە. "
"ئەوە کێشەی نێوان گۆڕان و پارتی خۆیانە دەبێت خۆیان لەگەڵ پارتی ڕێکبکەون."
پیرە بەدوری زانی ڕێککەوتنی نێوان گؤران و پارتی بەهۆی پێداگیری یەکێتیەوە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم هەڵوەشێتەوە و دەشڵێت" ئەوە ئەگەرێکی زۆر لاوازە هەتا ئەگەر ئەو ئەگەرەش ڕویدا ئەوە کێشەی نێوان گۆڕان و پارتی خۆیانە دەبێت خۆیان لەگەڵ پارتی ڕێکبکەون."
" گۆڕان كۆبونهوه لهگهڵ یهكێتی بههۆی وههمێكی خۆیانهوه ڕهتدهكهنهوه "
سەبارەت بەوەی ئایا لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بەم نزیکانە هیچ گفتوگۆیەکتان هەبووە؟ سەعدی پیرە وتی" نەخێر هیچ کۆبونەوەیەکمان نەبووە وە ئەوەندەی هۆکارەکەی من شارەزابم هۆکارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان خۆیانن."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا وەک یەکێتی داواتان لە بزوتنەوەی گۆڕان کردووە کە بەیەکەوە کۆببنەوە؟ سەعدی پیرە لەوەڵامدا وتی" من وای بۆ دەچم داواکرابێت لە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ کۆبونەوە، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان خۆی بەستەوە بە "وەهم-ێک" کە گوایە تەقە کراوە ئەوە سەد جار باسکرا کە ئەو ڕووداوە لەنێوان دوو بەرپرسی یەکێتی و گۆڕاندا بووە کە هەردوکیان لە کۆنەوە یەکتر دەناسن، هیچ پەیوەندی بە مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە نیە وە هیچ سودێکیشی بۆ یەکێتی نیە، لانی کەم ئیدارەی سلێمانی لە ملی یەکێتیە چۆن هەوڵدەدات ئیدارەی سلێمانی توشی کێشە بکات بەڕاستی ئەوە "مەنتقی" تێدانیە، بەهەرحاڵ ئەوان بەردەوامن لەسەر ئەوە بۆچی بەردەوامن سودی چی بوو؟ بۆ کێ بوو؟ لانی کەم ئەوە سودی باشکردنی پەیوەندی نێوان گۆڕان و یەکێتی تێدا نەبوو."
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوەشی وت" ئەوکات من وتەبێژ بووم باسی ڕوداوەکەم کرد و ڕونکردنەوەم دا وە داوای لێبوردن-یشمان کرد، وە ئەو هەڤاڵەی ئێمە (شێخ جەعفەر) ڕونکردنەوەیدا لەتەلەفزیۆن کە ئەمە هیچ بڕیارێکی یەکێتی نەبووە.، من تا ئێستاش تێنەگەیشتم هۆکەی چی بوو؟ چ پەیوەندی بە قەبری کاک نەوشیروان هەبوو؟ ئەمە چیرۆکێک بوو دروستکرا بۆ ئەم بیانووە، بەهەرحال ئێستا ئەوە کێشەی ئێمە نیە، بە ئەندازەی پێویست داوای لێبوردن کراوە و ڕونکردنەوە دراوە، بەخۆڕایی گەورەکرا بۆ مەبەستی سیاسی گەورەکرا."
"تا ئێستاش باس لەسەر زۆنی سەوز و زۆنی زەردە."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بزوتنەوەی گۆڕان بێ یەکێتی بەشداری حکومەت دەکات؟ یا یەکێتی بێ گۆڕان بەشداری حکومەت دەکات؟
سەعدی پیرە وتی" ئەوە پرسیارێکی سەیرە یەکێتی حیزبی دووەمە، بەداخەوە تا ئێستا نەتوانراوە حکومەتی هەرێم بەتەواوی یەکتر بگرێتەوە تا ئێستا باس لەسەر "زۆنی سەوز و زۆنی زەردە"، بۆیهمن پێم وایە ئەگەر باسمان لەسەر هەرێمێکی کوردستانی یەکگرتوو هەیە دەبێت یەکێتی و پارتی لە حکومەتدا بن بۆیە یەکێتی ناتوانێت لەو بەرپرسیارێتیە خۆی دووربخاتەوە بزوتنەوەی گۆڕانی تێدا بێت باشە ئێمە پێمان خۆشە وەک یەکێتی کە بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتدا بێت."
"عەرزی ئێمەیە بۆ برایەتی لەگەڵ گۆڕان حازرین، ئامۆزایەتیشمان قبوڵە) ئەگەر ئەو هیچی قبوڵ نەبێت دەسەڵاتی ئێمە چیه؟"
پێتان وانیە ئەمە ببێتە هۆی گرژی نێوان گۆڕان و یەکێتی و دۆخی سلێمانی بەرەو ئاڵۆزی ببات؟
سەعدی پیرە دەڵێت" نەخێر ئێمە ڕێکەوتنێکمان هەیە لەگەڵ گۆڕان، پارێزگاری سلێمانی لە گۆڕانە، هی هەڵەبجە لەیەکێتی، ئەم دەستاو دەستکردنەوەی دەسەڵاتە شتێکی باشە، خۆ هەتا ئەگەر کێشە-شمان هەبێت دەبێت دابنیشین و کۆبینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خۆ کێشە لەخۆیەوە چارەسەر نابێت."
پیرە دەشڵێت" ئەوە "عەرزی" ئێمەیە بۆ برایەتی لەگەڵ گۆڕان حازرین، ئامۆزایەتیشمان قبوڵە) ئەگەر ئەو هیچی قبوڵ نەبێت دەسەڵاتی ئێمە چیە؟
" گۆڕان دەیەوێت یا نا ئەوە مەسەلەی ئێمە نیە پێمان خۆشە گۆڕان ئەوە تێبگات کەیەکێتی نیشتمانی پێویستی بەو جێگری سەرۆکی هەرێمە هەیە "
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئهوهی ئێوە و گۆڕان دەتانوت بۆ مافی خەڵک و قوتی خەڵک بەشداری لەحکومەت دەکەین، ئەو پۆستە (جێگری سەرۆکی هەرێم) کوێی قوتی خەڵکە؟
پیرە دەڵێت" ، ئێمە مەبەستمان زیندوو کردنەوەی (فیفتی بە فیفتی-پەنجا بە پەنجا) نیە بەڵام ئەگەر ئێمە بمانەوێت حکومڕانیەکی باش بکرێت یەکێتی "تەماشاچی" نەبێت یەکێتی شەریکە بڕیاردەر بێت دەبێت لەو جێگایانە ڕۆڵی هەبێت بۆیە باڵاترین دەسەڵات لەهەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی هەرێمە وە لەسەرۆکایەتی هەرێم-یش جێگریش بۆ سەرۆکی هەرێم لەیەکێتی پێویستیە جا گۆڕان دەیەوێت یا نا ئەوە مەسەلەی ئێمە نیە پێمان خۆشە گۆڕان ئەوە تێبگات کەیەکێتی نیشتمانی پێویستی بەو جێگری سەرۆکی هەرێمە هەیە."
Your browser doesn’t support HTML5