لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ئه‌ندامی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوكات هه‌ڵسوڕاوی دیاری ئێستای بزوتنه‌وه‌كه وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك له‌باره‌ی داواكاری یه‌كێتی بۆ زیادكردنی جێگرێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌پشكی یه‌كێتی، عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه كه‌سایه‌تیه‌كی نزیكی نه‌وشیروان مسته‌فا بوو باس له‌بۆچونی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات له‌سه‌ر به‌شداری كردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌ت. هه‌روه‌ها باس لهوتهكانی شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ده‌كات كه هه‌فته‌ی (سێ شه‌ممه‌ی) ڕابردوو له‌وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د شێخ جه‌عفه‌ر باسی له هه‌ڵوێستی خۆی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتا له‌ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كردبوو."
" گۆڕان ئەگەر دەستی لەم پۆستە هەڵگرتووە باشترە وەک لەوەی ڕازی بێت بە دوو جێگر."
لەسەرەتای وتووێژەکەدا عەبدوڵای کوێخا موبارەک لەبارەی قسەکانی سەعدی پیرە له‌ده‌نگی ئه‌مریكا كه دوێنێ بڵاوكرایه‌وه لەسەر یەکلایی بونەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ یەکێتی، دەڵێت" ئەمە زانیارییە کە من هەمە پارتی ڕازی بووە بەو داواکاریەی یەکێتی بۆیە ئێستا هەوڵدەدات گۆڕان ڕازی بکات بەو داواکاریەی یەکێتی، چونکە یەکێتی بۆ پارتی گرنگترە لە گۆڕان، پارتی و یەکێتی بەهۆی بونی بەرژەوەندی هاوبەشەوە قەت ناتوانن دەستبەرداری یەکتر بن."
وتیشی" دەبێت وەک خۆمان بزوتنەوەی گۆڕان هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نەبین کە پۆستی زیادە دابتاشرێت لەم وڵاتە لەبەر سێ هۆکار، هۆکاری یەکەم ئەوەیە پێشتر ڕێککەوتن لەگەڵ گۆڕان کراو لەسەر ئەو پۆستە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە ئێمە وەک گۆڕان هەمیشە باسی بەدامەزراوەیی و سیستم دەکەین لەکوردستاندا ناکرێت ئێمە بەدڵی خۆمان یا لەبەر دڵی لایەنی تر پۆست دابتاشین، وەخاڵی سێیەم، ئێـمە لەم کاتەدا کەتوشی قەیرانی دارایی بکەین هەر پۆستێک دابنێین بەملیۆنەها دۆلار خەرجی دەبێت بەزیایە دەڕوات هیچ سودێکی نیە، من لەگەڵ ئەوەدام بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەر دەستی لەم پۆستە هەڵگرتووە باشترە وەک لەوەی ڕازی بێت بە دوو جێگری."
"هیچ بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی پابەند نابێت بە بڕیارەکانی گۆڕان لە حکومەت"
سەبارەت بەوتەکانی شێخ جەعفەر لەدەنگی ئەمریکا، عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەڵێت" ئەمە بەتەنها شێخ جەعفەر نیە، ئێمە کەدژی ئەوەبوین گۆڕان بچێتە حکومەتەوە لەبەر بونی ئەم جۆرە عەقڵیەتانە بووە وە ئێستاش کە ئەو سەرکردایەتیەی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری چونە حکومەتی داوە دەبێت خۆیان چارەسەرێک بۆ ئەوە بدۆزنەوە بەڵام من بڕوام وایە نەک هەر شێخ جەعفەر بەڵکو هیچ بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی پابەند نابێت وەکو یاسا و دەستور بە بڕیارەکانی به‌رپرسه‌كانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە حکومەتدا ناتوانم ئەوەیان ببینم."
" بڵێ "توخوا بەقسەم بکەن"
هەروەها عەبدوڵای کوێخا موبارەک ئەوەشی وت" بەرپرسەکانی گۆڕان لەناو حکومەت هەر فه‌رمانێک دەربکەن هیچ بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی گوێی لێ ناگرن شێخ جەعفەر"وەک وتم ڕاستگۆترینیانە کە بەدەمی خۆی باسی كرد، ئه‌گه‌رنا بەرپرسەکانی گۆڕان لە حکومەت دەبێت هەر فرمانێکیان دەرکرد سبەی لە بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتی بپاڕێتەوە بڵێ "توخوا بەقسەم بکەن" تا بەقسەی بکات فرمانە ئیداریەکەی جێ بەجێ بکات، چونکە هیچ دەسەڵاتێکی تری نابێت."
"بەهۆی فشاری زۆری یەکێتی بەشێک لەسەرکردایەتی گۆڕان بڕیاریدا بەناچاری بچنە ژێر باڵی پارتی"
بزوتنەوەی گۆڕان فشارێکی زۆری لەسەر بوو لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بەشێوەیەکی زۆر "نائاکاریانە" پەلاماری بزوتنەوەی گۆڕان درا هه‌وڵی ده‌دا سزای گۆڕان بدات، پۆسته‌كانی قۆرخ بكات ئەوەش هۆکارێک بوو کەبەشێک لەسەرکردایەتی گۆڕان بڕیاریدا بەناچاری بچنە ژێر باڵی پارتی کە ئەو ڕاستیانە-شیان دەزانی، من ئەوە بە نەشیاو دەزانم دەکرا لەدەرەوە بەربەرەکانێی یەکێتی یا هەرلایەنێکمان بکردایە زۆر باشتر بوو ئێمە "تەسلیم" بەو واقیعە نەشیاو و نایاساییەی هەرێمی کوردستان بوینایە."
" پێشتر گۆڕانیش و یەکێتی-ش دەیانوت ، دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم زیادەیە، کەچی ئێستا شەڕیانە لەسەر جێگری سەرۆکی هەرێم"
تۆ وتت لەبەر هێرشکردنی یەکێتی سەرکردایەتی گۆڕان بڕیاری "چونە ژێر باڵی " پارتی دا "بە وتەی خۆت" ئەی بەرژەوەندی پارتی لەکوێدا بوو داڵدەی گۆڕان بدات لەکاتێکدا حیزبی گەورەیە؟
لەوەڵامدا عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەڵێت" بەرژەوەندی پارتی لەوەدایە، کە پێشتر گۆڕانیش و یەکێتی-ش دەیانوت ، دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم زیادەیە وە قۆرخ کراوە لەلایەن بارزانیەوە ئێستا بەم شێوازە هەریەکە و لەلایەکەوە "تەسلیم بوون" بە پارتی وای لێهاتووە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەندە گرنگە لەبەرچاوییان شەڕییانە لەسەر دوو جێگری ئەوە قازانجەکەی پارتیە."
" ئەگەر کاک نەوشیروان بمایە گۆڕانی هەڵبوەشاندایەوە بەڵام بەشداری حکومەتی نەدەکرد وەک ئێستا"
کاک نەوشیروان دوێنێ کۆچی دوایی کردووە زۆر دور نیە بیرمان نەبێت، ئەگەر کاک نەوشیروان بمایە بزوتنەوەی گؤڕانی هەڵدەوەشاندەوە بەس بەم شێوازە تەسلیم بەو واقیعە نەدەبوو بەشداری حکومەتی نەدەکرد."
"جاری پێشوو هه‌ڵه‌یان به‌كاك نه‌وشیروان كرد، فریوییان دا"
به‌ڵام جاری پێشوو كاك نه‌وشیروان خۆی ڕێككه‌وتنی به‌شداری كردنی له‌حكومه‌ت ئه‌نجامدا و ناوی نا چوار ساڵ ئارامی؟
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان(عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك) له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر نه‌بێته قسه‌یه‌ك له‌سه‌رمان جاری پێشوو هه‌ڵه‌یه‌كیان پێیكرد كه به‌دڵی نه‌بوو، به‌ناچاری ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی "فریوییاندا كه‌به‌شدار بێت له‌حكومه‌ت هه‌ر له‌یه‌كه‌م سات-یشه‌وه بڕوای پێی نه‌بوو."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێ "هه‌ڵه‌ی" به‌كاك نه‌وشیروان كرد وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت؟
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك وتی" زۆرێك له‌و براده‌رانه‌ی ئێستا خۆیان به خاوه‌نی گۆڕان ده‌زانن و بڕیاریان به‌ده‌سته، ده‌وروبه‌ری كاك نه‌وشیروان له 80% ی ببووه خه‌ڵكی به‌رژه‌وه‌ندی خواز، خۆ له ده كه‌س ئه‌گه‌ر هه‌شتی یه‌ك قسه‌بن ئه‌گه‌ر بڕواشی نه‌بێت ده‌بێت به‌ناچاری قسه‌ی زۆرینه بێت."
ڕاشیگەیاند" ئێستا کەبەرپرسەکانی گۆڕان باس لەسەرکەوتنی ڕێککەوتنیان دەکەن لەگەڵ پارتی ئەوە ئەو پەندە کوردیەیە کەدەڵێت" کەس بەدۆی خۆی ناڵێت ترشە" ئەگەرنا ئێمە ئەزمونێکی تاڵمان هەیە لەگەڵ ئەمانە هیچ هەستمان نەکردووە کە چاک بوبێتن بۆیە ڕەشبینم لەپارتی و یەکێتی نەک لە ئایندەی کوردستان."
عەبدوڵای کوێخا موبارەک ئەوەشی وت" ناکرێت کەس ناوی کاک نەوشیروان بۆ شتی ئەملاو لا و بەشداری کردن لەحکومەت بەکاربێنێ کاک نەوشیروان پڕۆژەیەکی جوانی بۆ بەجێ هێشتوین ."
واتە ڕێکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری لەحکومەت بۆ بە "ئەملاو لا" ناودەبەی؟
عەبدوڵای کوێخا موبارەک وتی" چونکە زۆربەی ئەوکارانەی دەیکەن "ئەملاو لان" من زۆر سەرکردەی گۆڕان دەناسم کاتێک کاک نەوشیروان مابوو هەر "جورئەتیان "نەبوو لەبەردەم "کاک نەوشیروان "دابنیشن ئێستا دەڵێ کاک نەوشیروان وای وت و وای پێ وتین و وایکرد و وامەکەن."
پێت وانیە ئەم قسانەی تۆ وا خوێندنەوەی بۆ بکرێت دژی ڕێککەوتنی لایەنەکان و بەشداری کردنی هەموان بێت لەحکومەت بۆ بەڕێوەبردنی وڵات؟
عەبدوڵای کوێخا موبارەک دەڵێت" ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان لەڕاستیدا دوو ئەگەر و بژاردە لەبەردەمماندا بوو دروشم و ئامانجمان بوو، یا پارتی و یەکێتی چاک ببن و پابەندی یاسا بن، یاخود پارتی و یەکێتی لەدەسەڵات لابدەین بژاردەی سێیەممان نەبوو بڵێین ئەگەر باش-یش نەبوون لەدەسەڵاتیش لامان نەدا بچین لەگەڵیان بەشداری حکومەت بکەین."
ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌شداری حكومه‌تی نه‌كردایه چۆن ده‌یتوانی پڕۆژه‌كانی و به‌ڵێنه‌كانی به‌خه‌ڵك جێ به‌جێ بكات تۆ ڕێگای باشترت بۆ حزبه‌كه‌ت پێشنیار كردووه؟
كوێخا موباره‌ك به‌م جۆره وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی دایه‌وه وتی" كۆمه‌ڵێك ڕێگای مه‌ده‌نی هه‌بوو كهوابكرێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باش بكرێت به‌ڵام كه ئه‌وان "باش نه‌بن "و هه‌روه‌ك خۆیان بن گۆڕان بچێته حكومه‌ته‌وه چی له بابه‌ته‌كه ده‌گۆڕێت؟"
"پارتی گۆڕان دەربکات لەحکومەت، گۆڕان هەر ناڕوات"
عەبدوڵای کوێخا موبارەک وتیشی" بەو شێوازەی برادەرانی ئێستای ئێمە خۆیان لەپارتی نزیکردۆتەوە ، پێشبینی دەکەم دەریشیان بکەن نەڕۆن لەحکومەت هەر لەلایان بن."
"وللە اعلم"
پارتی دواجار یەکێتی هەڵدەبژێرێت بەسەر گۆڕاندا، وە گۆڕانیش چی لێ بەسەر دێت" وللە اعلم"."
Your browser doesn’t support HTML5