لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد کانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت"ئیستحقاق"ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە 45 کورسی هێناوە زۆر لەوە زیاترە بەڵام بەڕادەیەکی زۆر پارتی نەرمی نواندووە، زیاد لە "ئیستحقاق"ی خۆیان دراوەتە دوو لایەنەکەی تر (گۆڕان و یەکێتی)، بەڵام هەندێک لایەن کە ئێستا بە بیانون بۆ ئهوهی حكومهت پێكنهیهت ئەگەر بیانوی ئەوانە نەبوایە دەبوو تا ئێستا حکومەت پێکبهاتایە وادیارە لەبەر "حەساسیەت" ی نێوان خۆیان دەبینین یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرەرای سەرۆکی پەرلەمان داوای جێگری سەرۆکی هەرێم دەکات لەبەرامبەردا بزوتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێمی هەڵبژاردووە داواکاری ئەوان ئەوەیە کەسەرۆکی هەرێم تەنها یەک جێگری هەبێت، لەحاڵەتی وادا کە یەکێتی بێت لەگەڵ پارتی ڕێک بکەوێت حەتمەن بزوتنەوەی گۆڕانیش ئاراستەی داواکاریەکەی دەگۆڕێت بۆیە هۆکارەکە پارتی دیموکراتی کوردستان نیە کەپێکهێنانی حکومەت دواکەتووە، واتە کەبرادەرانی یەکێتی داوای جێگری سەرۆکی هەرێم دەکەن لەولاشەوە برادەرانی گۆڕان داوای جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن."لەوەڵامی ئەو پرسیارەی باشە پارتی بە داوای ئەم دوو لایەنە ڕازییە( زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم و زیادكردنی جێگرێکیش بۆ سەرۆکی حکومەت بۆ گۆڕان" هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات لە ئێستادا پارتی هەوڵی نێوانگیری لەنێوان گۆڕان و یەكیتی دەدا بۆ نەهێشتنی ڕکابەری و حەساسیەتی نێوانیان."، ههروهها باس له ڕای فهرمی پارتی دهكات لهسهر داواكاری گۆڕان و یهكێتی بۆ زیادكردنی جێگرێك بۆ سهرۆكی ههرێم و سهرۆكی حكومهت.
" پارتی بەڕادەیەکی زۆر نەرمی نواندووە"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا ئەحمەد کانی دهڵێت " من خۆم ئەندامی لیژنەی دانوستانکار نیم وردەکاری دانوستانەکانم لانیە بەڵام هەروەک جەنابی سەرۆک بارزانی لەکردنەوەی پێشانگای کتێب لەهەولێر "فەرمووی" کە" کە ئیتر ناتوانین لەوە زیاتر چاوەڕێی هیچ لایەنێک بکەین" خۆی بەڕاستی وایە ئەوە زیاتر لەشەش مانگە حکومەت پێکهاتووە خەڵک چاوەڕوانی بەڵام وابزانم لای هەمووان ئاشکرایە کە دەستبەکاربونی سەرۆکی هەرێم و پێکهێنانی حکومەت دواکەوتووە، ئومێد دەکەین لەچەند رۆژی ئایندەدا کێشەکان چارەسەر بکرێت، بەڵام بەدڵنیایی کێشەکە لای پارتی دیموکراتی کوردستان نیە."
کانی ئامادە نەبوو ڕونکردنەوەی زیاتر بدات و وتی" کێشەکە دیارە لەکوێدایە بەڵام من تەنها ئەوەندەت پێدەڵێم "ئیستحقاق"ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە 45 کورسی هێناوە واته له 45% زۆر لەوە زیاترە بەڵام بەڕادەیەکی زۆر پارتی نەرمی نواندووە."
" زۆر زیاتر لە "ئیستحقاق"ی خۆیان دراوە بە یەكێتی و گۆڕان"
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە" بەهیچ شێوەیەک پارتی هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم نیە" ڕاشیگەیاند" لایەنە سەرەکیەکانی تر دیارن کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانن، هەڵبەت داواکاری مافی هەر لایەنێکە بەڵام دەبێت هەر لایەنێک بەپێی ئیستحقاقی خۆی بێت، بەڵام ئەوەی گوێمان لێی دەبێت ئێستا زۆر زیاتر لە "ئیستحقاق"ی خۆیان بەو لایەنە بەڕێزانە دراوە، وادیارە لەبەر "حەساسیەت" ی نێوان خۆیان دەبینین یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرەرای سەرۆکی پەرلەمان داوای جێگری سەرۆکی هەرێم دەکات لەبەرامبەردا بزوتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێمی هەڵبژاردووە داواکاری ئەوان ئەوەیە کەسەرۆکی هەرێم تەنها یەک جێگری هەبێت، لەحاڵەتی وادا کە یەکێتی بێت لەگەڵ پارتی ڕێک بکەوێت حەتمەن بزوتنەوەی گۆڕانیش ئاراستەی داواکاریەکەی دەگۆڕێت بۆیە هۆکارەکە پارتی دیموکراتی کوردستان نیە، وە باشترە لەوە زیاتر فشار نەخرێتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان نیە کە داواکاری هەبێت یا زیاد لە ڕادەی "ئیستحقاق"ی خۆی داوای کردبێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە نەرمی زۆری نواندووە."
" ئەگەر بیانوی ئەوانە نەبوایە دەبوو تا ئێستا حکومەت پێکبهاتایە"
دوێنێ چوارشەممە لهوتووێێكی ژیار محهمهد لهبهشی كوردی دهنگی ئهمریكا لهتیف شێخ عومهر وتهبێژی فهرمی یهكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند" هۆکاری دواکەوتنی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە برادەرانی پارتی نەیانتوانیووە برادەرانی گۆڕان ڕازی بکەن بەوجۆرەی کە هەرسێکمان پێکەوە ئەو حکومەتە پێکبهێنین.""
بەڵام ئەحمەد کانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" وەڵامی ئەو قسەیە بەجێ دێڵم بۆ "کاک مەحمود محەمەد"وتەبێژی فەرمی پارتی با ئەو وەڵام بداتەوە کە ئایا هۆکارەکە ئەوەیە؟ ههرچهنده من وەڵامەکەیم پێیە بەڵام نایدەمەوە چونکە مەبەستمە ئاڕاستەی گفتوگۆکان بەرەو سەرکەوتن بڕوات نامەوێت بەهۆی قسەکانی منەوە هەستیاری دروست ببێت.نەبێتە بیانویەک بۆ کۆمەڵە خەڵکانێک- لایهنێك کە ئێستا بە بیانون بۆ ئهوهی حكومهت پێكنهیهت ئەگەر بیانوی ئەوانە نەبوایە دەبوو تا ئێستا حکومەت پێکبهاتایە، نامەوێت ئەو بەرپرسیارێتیە هەڵگرم دوایی قسەکانی من بکەن بەبیانوو بڵێن ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی وا قسەدەکات، بەڵام من ئێستاش تەئکید دەکەمەوە کە هۆکارەکە پارتی دیموکراتی کوردستان نیە، پارتی تا ئەوپەڕی توانای خۆی نەرمی نواندووە."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کام لایەنە بیانوو دروست دەکات حکومەت پێکنەیەت؟
ئەحمەد کانی وتی" من نامەوێت دیاری بکەم کام لایەنەیە."
" بۆ پاراستنی یەک ڕیزی نێوماڵی کورد بێت با سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت زیاتر لە دوو جێگرییان هەبێت"
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ڕای پارتی چیە ئەگەر گؤران-یش بەهەمان شێوە داوای زیادکردنی جێگرێکی بۆ سەرۆکی حکومەت کرد لەبەرامبەر ڕازی بونیان بە بونی دوو جێگر بۆ سەرۆکی هەرێم؟ئەحمەد کانی وتی" ئێمە حەز دەکەین دامەزراوەیی بین"موئەسەساتی"بین بۆ دەسکەوتی حیزبی نەگەڕێین دەمانەوێت حکومەتەکەمان شکۆ و جوانی خۆی بپارێزێت، خۆ ئەگەر بۆ پاراستنی یەک ڕیزی نێوماڵی کورد بێت با سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت زیاتر لە دوو جێگرییان هەبێت بۆ ئەوەی لایەنەکان پێکبێت، بەڵام ئەگەر بە "عەقڵیەتی موئەسەساتی"و دەوڵەت بیربکەینەوە ئەوە ڕاستە دەبێت هەمیشە بەرەو ئەزمونە باشەکان بڕۆین بێینە سەر "جەوهەری مەسەلەکان" نەک ڕواڵەتی بابەتەکان، بۆ ئەوەی حیزبێک ڕازی بێت یا حیزبێک ڕازی نەبێت، لەگەڵ ئەوەش پارتی بۆ "تەفەهوم"ی دۆخەکە نەرمی نواندووە، واتە کەبرادەرانی یەکێتی داوای جێگری سەرۆکی هەرێم دەکەن لەولاشەوە برادەرانی گۆڕان داوای جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن."
باشە پارتی بە داوای ئەم دوو لایەنە ڕازییە( زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم و جێگرێکی تر بۆ سەرۆکی حکومەت بۆ گۆڕان"؟
ئەحمەد کانی لهوهڵامدا وتی" ئەگەر ئەوان کێشەیان نەبێت باوەڕناکەم پارتی کێشەی هەبێت بۆ بونی دوو جێگر بۆ سەرۆکی حکومەت یا سەرۆکی هەرێم."
"پارتی هەوڵی نێوانگیری لەنێوان یەکێتی و گۆڕان دەدات"
سەبارەت بەوەی پارتی هیچ هەوڵێکی داوە نێوەنگیری لەنێوان گۆڕان و یەکێتی-دا بکات و لێکیان نزیک بکاتەوە؟
ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" بێگومان پارتی کە بەردەوام ههموو ڕۆژ لای ئهو لایهنانهیه، لای گۆڕانه ، لای یهكێتیه ههم بۆ ئەوەیە زەمینەیان بۆ ساز بکات بێنە ناو حکومەت هاوکات بۆ ئەوەشە کە زەمینەسازی دروست بکات بۆ لێکنزیکردنەوەی ئەو لایەنانە و نەهێشتنی ڕکابەری و حەساسیەتی نێوانیان بەردەوام پارتی هەوڵدەدات لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان بۆ نەهێشتنی ئەو ناکۆکیانەیان چونکە "نەهج"ی حیزبەکەمان بەوجۆرەیە کەتەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنەکانە، مەسەلەیەکی جەوهەریمان هەیە مافی کورد و نێو ماڵی کوردە کە داوای مافەکانی میللەتی خۆمان دەکەین دەبێت بنەمای یەکڕیزی و تەبایی و لێکتێگەیشتنی نێوخۆیمانە هەبێت لەبەر ئەوە بەردەوام پارتی لەهەوڵدایە ."
Your browser doesn’t support HTML5