پاش به‌دواداچونێكی ڕۆژنامه‌وانی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بڕینی به‌شێك له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی ڕابردوو وه‌ك قه‌رزی پێشینه به‌پێی نامه‌یه‌ك كه بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نێردراوه و ئاماژه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كراوه، له‌ژێر چاودێری و بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان( نێچیرڤان بارزانی) هه‌ریه‌كه له(ڕێباز حه‌ملان) وه‌زیری دارایی و ئابوری، هه‌روه‌ها (كه‌ریم شنگالی) وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت ڕاسپێردران بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر بڕینی ئه‌و پاره‌یه پاش دڵنیابونه‌وه بڕیار درا به‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌مانگی ڕابردوو وه‌ك قه‌رزی پێشینه له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕاوه.
به‌دواداچونی ڕۆژنامه‌وانه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌قی وتووێژێكی بوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕۆژی ١١\٤\٢٠١٩ كه تێیدا له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاندبوو: له‌م كاته‌دا بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه له‌فه‌رمانبه‌ران به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاگیراوه."
له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتووێژه‌ی وه‌زیری دارایی ژماره‌یه‌ك له‌خوێنه‌رانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌نوسینی كۆمێنته‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه له‌مانگی ڕابردوو بڕێك پاره له‌موچه‌كانیان بڕاوه بۆ قه‌رزی پێشینه، ژیار محه‌مه‌د ڕۆژنامه‌وانه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ڕێگای نامه‌یه‌كه‌وه ئه‌و سه‌رنجانه‌ی ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی به‌ڕێز (ڕێباز حه‌ملان) وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد هه‌ر ئه‌وكات به‌ڵێنی به‌دواداچون و وه‌ڵامدانه‌وه درا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/04/2019 له‌نامه‌یه‌كدا كه له‌ڕێگای ئیمه‌یڵی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌وه ئاڕاسته‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا كراوه ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو. ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌قی نامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كه تێیدا ئاماژه به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی دراوه وه‌ك خۆی بڵاوده‌كاته‌وه."
ده‌قی نامه‌كه وه‌ك خۆی:
نامه‌یه‌ك بۆبه‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا بۆ بڵاوكردنه‌وه و بهڕچاوڕونی هه‌مووان
پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌قی چاوپێكه‌وتنی به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له ڕۆژی 11/04/2019 كه تێیدا له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی بڕینی به‌شێك له موچه‌ی هه‌ندێك له‌فه‌رمانبه‌ران بۆ قه‌رزی پێشینه، پاش نوسینی چه‌ندین سه‌رنج و كۆمێنت له په‌یجی فه‌رمی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا جارێكی تر ڕۆژنامهنوسهكهی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ڕێگای نوسینگه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و سه‌رنجانه‌ی گه‌یانده به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی و جێ به‌جێ كردنی بڕیاری به‌ڕێز (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه پێشتر بڕیار درابوو له‌م كاته‌دا پێشینه له‌هیچ فه‌رمانبه‌رێك وه‌رنه‌گیرێته‌وه، له‌به‌دواداچونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و ئابوری و هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌بڕیار و چاودێری به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وت ئه‌و پێشینه‌یه لهلیوایهكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌رگیراوه‌ته‌وه و بۆیه بڕیار درا به‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌ی پێشینه‌یه‌ی له‌و پێشمەرگەو فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه له موچه‌كانیان بڕاوه .
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
نوسینگه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
22/04/2019