لە وتووێژێکی دەنگی ئەمەریکادا لەگەڵ مەم بورهان قانع ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەبارەی سەرنج و ڕەخنەکانی ئەوان لەسەر دیموکراسی و ئازادی بیڕۆڕا لە هەرێمی کوردستان و ڕەخنە و نیگەرانیەکانیان لە شێواز و چوونیەتی سیاسەتکردنی حیزبە کوردیەکان، ناوبراو دەڵێت یەکێک لە کۆسپ و خەلەلەکانی حیزبی کوردی بەگشتی لە کوردستان نەبوونی حیزبی دامەزراوەییە لە ناوخۆیدا و نەبوونی شەفافیەتە و بروانەبوونە بە پایەکانی دیموکراسی و بروان نەبوونە بەوەی کە پێویستە دەکات خزمەتی هاووڵاتیان بکرێت .
مەم بورهان قانع زیاتر دەڵێت بە نیسبەت ئیمەی پەرلەمانتاران لە فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ هەموو پەرلەمانتاران خوشبەختانە یەک دەنگین و ئەو بەڵێنانەی کە داومانە بە دەنگدەرانمان لە هەرێمی کوردستان پاراستنی یەکرێزی و گوزارشت کردن لە ستراتیژ و سیاسەتی ڕاستەقینەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئێمە سەرسەختانە بەرگری لێ دەکەین و لە سەنگەری بەرگری کردن دەبین لە مافەکانی هاووڵاتیان لە کارکردن بۆ زامنکردنی داخوازیەکانی هاونشتیمانیان بۆ خۆی نەوەی نوێ لە سەر ئەو بنەمایە کە ئێمە لە سەرەتاوە دەستمان پێکرد کەم تا زور من و هاورێکانم کە لە ناو ئەو جولانەوەیەدا بووین بۆ ئەوەیە کە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بکەین و بەو ئاراستەیە کار بکەین و کۆڵ نادەین لەسەر ئەم مەسەلەیە ، و ئەگەر تێبینیەک یان نیگەرانیەکیش هەبێت لە لای ئێمە کە بێگومان هەمانە ئەوا وا دەکەین کەوا رێگا ڕاستەکە بە شێوەیەک بێت کە بەهەمان ئەو شێوەی کە پێویست دەکات نەوەی نوێ لەسەر درۆست بووە و ئەو قوربانیانەی کە داومانە بە هەمان شێوە چوون لە پێشووتردا لە پەرلەماندا سەرسەختانە وەکو هێزێکی کارای ئۆپۆزسیۆن بەرگریمان لە داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان کردووە بە هەمان بوێری و چاونەترسی و ڕاستگۆییەوە بە هەمان هەڵگرتنەوەی ئەو درۆشمانەی کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن هەڵمانگرتووە بەرگری لە مافەکانی هاونشتیمانیان دەکەین کار دەکەین بۆ سەرخستنی.
Your browser doesn’t support HTML5