لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ زیا پتریۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌یه كهچونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، ده‌شڵێت" ئه‌و "ته‌وافوقه"شی ئێستا ده‌كرێت هه‌ر پێشێلكردنی دیموكراسی و مافی مرۆڤه چونكه ئه‌مه پێشێلكاری مافی مرۆڤه كه چه‌ند مانگه ئه‌م لایه‌نانه كۆده‌بنه‌وه و ناگه‌نه ئه‌نجام و شتی تر به‌دوایدا دێت هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێت گۆڵ له‌وی تر بكات ئه‌مه واتای ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و لایه‌نانه فكره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی "ته‌وافوق"یان نیه، لێره ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسیشی هه‌بێت ده‌بێت پۆستی خۆی وه‌ربگرێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی هه‌یه ئێ ئه‌وه كه‌ی وڵاته؟ چۆن ده‌بێت شتی وا؟ ."، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چیتان كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆت ده‌ڵێت حیزبه‌كان له‌دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت مافی مرۆڤی پێشێلكردووه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ وتی" نه‌حكومه‌ت، نه‌دادگا هیچ كه‌س گوێ له‌من ناگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم، له‌وڵاتانی وه‌ك ئێمه نه‌ك هه‌ر كوردستان له‌عیراق و ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فكره‌ی سه‌ربه‌خۆبوون هه‌ر قبوڵ ناكه‌ن حیزبی نه‌بێت و كه‌سی له‌پشت نه‌بێت وه لهكهمینهكانیش به‌تایبه‌ت لهكریستیان بێت وه‌ك من "به‌خوا"هه‌ر گوێی لێناگرن هه‌زار شتی-شی بۆ دروست ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئێمه گوێ له‌وان بگرین چونكه مه‌سیحیه‌كان به یاسا كارده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت."
"ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبانه بڕوایان به هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی هه‌بوایه...."
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا زیا پتریۆس وتی" دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و مافی ده‌نگده‌ره چونكه ئه‌گه‌ر بێینه‌وه سه‌ر ڕاستی نابێت به‌م شێوه‌یه درێژه بكێشێت پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام له سوید-یش بینیمان كه‌چه‌نده له ئێمه پێشكه‌وتووه له‌پێش ئێمه هه‌ڵبژاردنیان كرد و حكومه‌ت دواكه‌وت دوایی پێكهێنرا و هه‌ڵوه‌شایه‌وه، هه‌رێمی كوردستانی عیراق خراپتره له سوید چونكه كۆمه‌ڵێك حیزبی سیاسی تێدایه كه نه‌گه‌یشتونه‌ته بڕیار ئه‌جێندایه‌كی ڕونیان نیه بۆ هاوڵاتی وه كهههڵبژاردنیش ڕووده‌دات ده‌بینی هه‌ریه‌كه و ڕه‌خنه ده‌گرێت و ڕازی نیه به ئه‌نجام كه‌واته له "ئه‌سڵ"ه‌وه ئه‌م حیزبانه كاتێك هاتوون بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌ت باوه‌ڕێكی ڕاسته‌قینه‌ی له 100% یان به مه‌سه‌له‌ی دیموكراسیه‌ت نیه ."
وتیشی" ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبانه بڕوایان به هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی هه‌بوایه ده‌بوو ڕازی بن به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌ر خودی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌موكوڕی ده‌قی "مه‌تاتی" تێدایه بۆ نمونه ده‌ڵێ ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی كه زۆرترین ده‌نگی هێناوه هه‌ڵده‌ستێت به پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ڵام ده‌ڕوا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی تر له‌به‌ر بونی هێزه یا كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كه دێن ته‌وافوقی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه."
"ئه‌م "ته‌وافوقه‌ی"ئێستا ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤه"
پتریۆس ڕونیكرده‌وه" كاتێك ئه‌م "ته‌وافوقه" بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ژیانی خه‌ڵك نه‌بێت وه دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی لێ بكه‌وێته‌وه كه ئه‌مه شه‌ش مانگه ئێمه هه‌ڵبژاردنمان ئه‌نجامداوه تا ئێستا حكومه‌ت دانه‌مه‌زراوه و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ست نیشان نه‌كراوه كه‌واته ئه‌مه پێشێلكردنی مافی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌یه كه‌چونه‌ته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان."
ده‌شڵێت"ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی خۆیان دایانناوه له‌په‌رله‌مان جێ به‌جێی بكه‌ن و كاری پێبكه‌ن، ئه‌م "ته‌وافوقه"ی ئێستا ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای پله و پۆست كه پێكهێنانی حكومه‌تی له‌سه‌ر په‌ككه‌وتووه به‌ڕاستی ئه‌مه له‌زیانی هاوڵاتیانه ئه‌مه پێشێلكاری مافی مرۆڤه كه چه‌ند مانگه ئه‌م لایه‌نانه كۆده‌بنه‌وه و ناگه‌نه ئه‌نجام و شتی تر به‌دوایدا دێت هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێت گۆڵ له‌وی تر بكات ئه‌مه واتای ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و لایه‌نانه فكره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی "ته‌وافوق"یان نیه ، وه ده‌بێت حیزبی براوه‌ش مافی كه‌مینه‌كان بپارێزێت له‌پێكهێنانی حكومه‌ت."
پتریۆس باسی له‌وه‌كرد" ئه‌م وڵاته پێویستی به"ته‌وافوق"ه چونكه به‌بێ هیچ كام له‌و دوو حیزبه به‌ڕێوه‌ناچێت، هێزی چه‌كدارییان هه‌یه له‌هیچ وڵاتێك نیه حیزب هێزی چه‌كداری هه‌بێت هێزی 70 و 80یه به‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتیدا دابه‌ش بوون، هێز و ده‌سه‌ڵات و چه‌ك و پاره‌یان هه‌یه، به‌یانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوانیان ڕووبدات ده‌بێته شه‌ڕی ناوخۆ، ڕاسته "ته‌وافوقه‌كه" باشتره به‌ڵام نابێت ئه‌مه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه "موراوه‌غه" له‌وی تر بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پۆست وه‌ربگرێت زیاتر ده‌سه‌ڵاتدار بێت ، قه‌یناكه "ته‌وافوق" ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌بێت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیش ڕازی بن."
زیا پتریۆس ڕونیكرده‌وه" یه‌كێك45 كورسی هه‌یه ئه‌وی تر 21 كورسی،"ته‌وافوق" ده‌كه‌ن ئێ كاكه نابێت 45 هكه وه‌ك 21 بێت، 21 كه‌ش وه‌ك 12 بێت، نابێت 12ش وه‌ك 5 بێت، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه به‌پێی قه‌باره و بونی خۆی،به‌ڵام لێره ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسیشی هه‌بێت ده‌بێت پۆستی خۆی وه‌ربگرێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی هه‌یه ئێ ئه‌وه كه‌ی وڵاته؟ چۆن ده‌بێت شتی وا؟ ."
"به‌خوا نهداددگا نه‌حكومه‌ت كه‌س گوێم لێناگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ و سهربهكهمینهكانم"
ئه‌ی وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ چیتان كردووه له‌م بابه‌ته مادام پێتان وایه ئه‌وه پێشێلكاری مافی مرۆڤه؟
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان وتی" یاسا ده‌ستی ئێمه‌ی به‌ستوه ته‌نها كارمان چاودێری كردن و به‌به‌ڵگه كردنه،كاری ئێمه وه‌ك ده‌سته‌كه‌مان بریتیه له‌نوسینی ڕاپۆرت و یاداشت و نوسینی پێشێلكارییه‌كان به‌ڵام خۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته نه له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ نه ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ناگرن، ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ئێستا حاڵمان به‌م حاڵه نه‌ده‌بوو، جا هه‌ندێك له‌و تێبینیانه وه‌رده‌گیرێت هه‌ندێكیش ئه‌گه‌ر لهبهرژرهوهندی حیزبه‌كان نه‌بێت هه‌ر فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن."
زیا پتریۆس ئه‌وه‌شی وت" هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌مووی بۆته حیزبی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه نیه ناتوانێت قسه‌شی له‌گه‌ڵ بكات و هه‌زار شتی بۆ دروست ده‌كه‌ن."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی وت" نه‌حكومه‌ت، نه‌دادگا هیچ كه‌س گوێ له‌من ناگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم، له‌وڵاتانی وه‌ك ئێمه نه‌ك هه‌ر كوردستان له‌عیراق و ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ناوهڕادت فكره‌ی سه‌ربه‌خۆبوون هه‌ر قبوڵ ناكه‌ن حیزبی نه‌بێت و كه‌سی له‌پشت نه‌بێت وه لهكهمینهكانیش به‌تایبه‌ت لهكریستیان بێت وه‌ك من "به‌خوا"هه‌ر گوێی لێناگرن هه‌زار شتی-شی بۆ دروست ده‌كه‌ن و "ئه‌سڵه‌ن" گوێت" بۆ ناگرن، ده‌بێت ئێمه گوێ له‌وان بگرین چونكه مه‌سیحیه‌كان به یاسا كارده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت."
Your browser doesn’t support HTML5