له‌به‌دواداچونێكی یاسایی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاشكرابوو جگه له‌سكاڵای(شادی نه‌وزاد) په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ داواكاری گشتی-سلێمانیش سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه تۆماركردووه كه‌هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و په‌رله‌مانتاره كردووه، لای خۆیه‌وه دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د وته‌بێژی فه‌رمی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی\ سلێمانی پشتڕاستی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامهنوسهكهی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت" هه‌ریه‌كه له‌داواكاری گشتی سلێمانی و په‌رله‌مانتاره‌كه سكاڵایان تۆماركردووه له‌سه‌ر خاوه‌نی ئه‌و ژماره‌یه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لهپهرلهمانتارهكه كردووه ده‌ستگیركراوه، هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ئۆفیسه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی پشكنین به‌فرمانی دادگا ئەو فرمانەش بەشێوازێکی یاسایی جێ بەجێ کراوە بۆ ڕێگەگرتن لەتەشەنەسەندنی کێشە و ناخۆشی لەسلێمانی،هه‌روه‌ها فرمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ كه‌سێكی تر ده‌رچووه تا ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه، جگه له‌وه هیچ كه‌سی تر ده‌ستگیرنه‌كراوه، كه‌سیش بێ فرمانی دادوه‌ر ده‌ستگیرنه‌كراوه."
ڕۆژی چوارشه‌ممه شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری فڕاكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی وتی" له‌لایه‌ن "باندێكه‌وه" لهجوڵانهوهی نه‌وه‌ی نوێ و سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه"شاسوار عه‌بدولواحید" هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی مۆنتاژكراو، به‌مه‌بستی ئابڕوبردنی لێكراوه، ڕاشیگه‌یاند "له‌زوترین كاتدا سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ تۆمارده‌كات."
لای خۆیه‌وه دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د وته‌بێژی فه‌رمی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی\ سلێمانی له به‌دواداچونه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دواو و وتی" دۆسیەیەک هەیە لەلای دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی دۆسیەکەش لەلایەن سکاڵای ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و وە دۆسیەیەکیش لەلایەن داواکاری گشتی سلێمانیەوەیە لەسەر ئەو ژمارە تیلفۆنانەی کە بەشێوازێک لەشێوازەکان هەڕەشەی ئابڕوبردنیان لەو پەرلەمانتارە کردووە له‌دادگا جوڵێنراوه، وەکو وەڵامدانەوەیەکی دادگا بۆ ئەو سكاڵایە دادگا هەستا بەدەرکردنی فرمانی دەستگیرکردنی خاوەنی ئەو هێڵە وەهەروەها فرمانی پشکنین بۆ شوێنی کارکردنی خاوەنی ئەو هێڵە ئەوەبوو هەر دوێنێ پێنج شەممە فرمانی دەستگیرکردنەکە جێ بەجێ کراوە."
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمپیوته‌ر و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د جه‌ختی كرده‌وه ئه‌وه‌ش به‌فرمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش بووه، له‌وڕوه‌وه وتی" ئەوکەسه‌ی ده‌ستگیركرا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر چەند ئامێرێکی کۆمپیوتەر و پەیوەندی کردنی پێوەگیراوە وە ئامێرەکان لەقۆناغی پشکنیندایە و دەستی بەسەرداگیراوە بۆ دەسکەوتنی بەڵگەکان وەهەروەها ئەو فرمانەش بەشێوازێکی یاسایی جێ بەجێ کراوە بۆ ڕێگەگرتن لەتەشەنەسەندنی کێشە و ناخۆشی لەسلێمانی ."
دەربارەی دەنگۆی دەستگیرکردنی " خۆبەخشانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ" بێ فرمانی دادوەر وەک ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ له‌به‌یاننامه‌كه باسیان كرد؟
دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د ڕه‌تی كرده‌وه و وتی" ئێمە وەک سەرۆکایەتی دادگایتێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەدواداچونمان کردووە هیچ شتێکی لەوبابەتەمان بەدی نەکردووە و نیە وە هیچ کەسێکیش بەبێ فرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە نابێت دەستگیربکرێت وە وەکو زانراوە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بەڕیوەبەرایەتیەکمان هەیە کەبەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەیە لەوێش ئەندامێکی داواکاری گشتی چاودێرە بەسەر ئەو شوێنانەدا وە هیچ کەسێک نابرێتە ئەو شوێنە و ڕاناگیرێت ئەگەر یاداشتی دەستگیرکردنی دادوەری بەڕێزی لێکۆڵینەوەی پێ نەبێت."
دەربارەی ئەو کەسەی دەستگیرکراوە حاکم عومەر ئاماژەی بەوەکرد" بەپێی ماددە (2)ی ژمارە 6ی ساڵی 2008 یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی مۆبایل-ە وە بەفرمانی دادوەر دەستگیرکراوە و ڕاگیراوە."
ڕونیشیکردەوە" تا ئێستا یەک کەس دەستگیرکراوە، وە فرمانی دەستگیرکردنیش بۆ یەک کەس دەرچووە بەپێی هەمان ماددەی یاسایی بەڵام ئەو کەسە تا ئێستا دەستگیرنەکراوە ."
دەربارەی ئەوەی دەوترێت ئەندامان و خەڵکی نەوەی نوێ بێ سەروشوێن و ڕفێنراون؟ وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی وتی " لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیە لە سۆشیاڵ میدیا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئێمە پەیوەندیمان بە دادوەری ئاسایش کرد وە به‌ڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش-یش بەدواداچونی کرد ، ده‌ركه‌وت هیچ کەسێک بێ فرمانی دادوەر دەستگیرنەکراوە، ئەو دڵنیایی کردینەوە کە هیچ شتێکی لەو جۆرە نیە."
* "ده‌قی مادده 2 له یاسای ژمارە 6 ساڵی 2008 یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە هەرێمی کوردستان-عێراق:
ماددەی دووەم هەرکەسێک گەر بەخراپی تەلەفۆنی خانەیی(مۆبایل) یان ئامێرێکی پێوەندی کردنی تەلدار یان بێتەڵ یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلکترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەکردن یان تۆمەت هەڵبەستن(قذف)یان جنێودان یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەکارهێنا کە ترس پەیدا دەکات یان دزەی بە گفتۆگۆکردن کرد یان وێنەی چەسپاو و جووڵاو یان کورتیلە نامەی(مەسج) بڵاوکردەوە کە لەگەڵ خۆ‌و ڕەوشتی گشتیدا ناگونجێن یان بەبێ روخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان کاروبارێکی وا کە شەرەف بریندار بکات یان هانی ئەنجامدانی تاوان یان کاری بەدڕەوشتی یان بڵاوکردنەوەی زانیاری پەیوەست بە نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاکەکان بڵاوبکاتەوە، کە بەهەر ڕێگایەک بێت چنگی کەوتن هەتا ئەگەر ڕاستیش بن، ئەگەر بەهۆی بڵاوکردنەوەیان و دابەشکردنیان سووکایەتی یان خود زیانیان پێ بگەیەنێ، ئەوا بۆ ماوەیەک حەپس دەکرێت کە لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و لە پێنج ساڵیش زیاتر نەبێت و بە غەرامەیەکیش سزادەدرێ کە لە یەک میلیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ یان بەیەکێک لەو دوو سزایە سزادەدرێت."
Your browser doesn’t support HTML5