لە وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی وتەکانی د.شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەدەنگی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت" "پڕەنسیبێک" هەیە کە ئێمە و پارتی لەسەری ڕێککەوتوین ئەویش ئەوەیە تا هێزە چەکدارەکانی کوردستان دەبنە هێزی نیشتمانی وە هێزی حەفتا و هەشتا ناوییان نامێنێ دەبنە هێزێکی نیشتمانی کۆکراوە تا ئەو شوێنەی بڕیار لەچارەنوسی ئەو هێزانە دەدرێت دەبێت ئەو پۆستانەی کە بڕیار لەسەر چارەنوسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەدات بەدەست یەکێتی و پارتیەوە بێت، "مەنتقیش" هەروا دەڵێت ناکرێت هێزێکی سیاسی هێزی نەبێت بڕیار لەسەر چارەنوسی هێزی هێزێکی سیاسی تر بدات ئێـمە پێمان خۆش دەبوو ئێستا هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی پێشمەرگە هێزی نیشتمانی بونایە بۆ ئەوەی هەموو کەسێکی "مەدەنی" بیتوانیایە ئەو پۆستانە وەربگرێت بەڵام واقیع وانیە، دەربارەی ئەوەی د.شۆڕش لهدهنگی ئهمریكا ڕایگەیاندبوو یەکێتی بەردوامە لەسزای سیاسی-یان بۆیە گؤران لەگەڵ یەکێتی کۆنابێتەوە، لەتیف شێخ عومەر وتی"یەکەمیان هەر ئەوەی کە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە بزوتنەوەی گۆڕانە ماوەکەشی بەسەرچووە وە یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرەڕای ئەوەش بەسنگی فراوانەوە قبوڵی کردووە نەیگۆڕیووە ئەوە "دەلالەتی" ئەوەیە کە یەکێتی ئەو قۆناغەی بەجێهێشتووە و دەیەوێت لەجیاتی ململانێ و ناکۆکی ئاشتەوایی و دەست خستنە ناو دەست پەیڕەو بکات، دووەمیان ئەگەر پێوەرەکەی کاک شۆڕش حاجی ئەوەیە کە هێزێکی سیاسی عەزێتی داون سزای داون با ئەو پێوەرە هەمومان بگرێتەوە نەک تەنها بۆ یەکێتی بێت من حەزناکەم ئەوە ببێتە پێوەر بەڵکو با لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە بەڵام کە ئەوان پێوانەی دەکەن بۆ ئێمە ( (اشداء على الكفار) نەبێت بۆ ئەوانیش (رحماء بینهم) بن، دەبێت بۆ هەر هەموو بێت حەزناکەین لەگەڵ لایەنی تر لاپەڕی کۆن هەڵبدەنەوە حەزدەکەین لەگەڵ ئێمەشدا لاپەڕەی نوێ هەڵبدەنەوە."
"لای ئێمە گرنگە لەهەموو جومگەکانی ئەم وڵاتە قسە و دەنگمان هەبێت لەدروستکردنی بڕیار "
لەسەرەتای وتوێژەکەدا شێخ عومهر وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگهیاند" لەهەموو دانوستانێکدا هەموو لایەنەکان ئەوەی دەیانەوێت هەمووی دەست ناکەوێت بەتایبەت لەدانوستانێکی وەک ئەمجارە کە بزوتنەوەی گۆڕانیش تێیدا بەشدار بووە ڕەنگە هیچ لایەکمان ئەوەی ویستومانە دەست نەکەوتبێت تەواو، بەڵام ئەوەی ئێمە لای خۆمان داماننابوو لانی کەم جێ بەجێ بووە وە ئەوەی لای ئێمە گرنگە لەهەموو جومگەکانی ئەم وڵاتە قسە و دەنگمان هەبێت لەدروستکردنی بڕیار بۆ ئەوەی بتوانین هەم مافمان هەبێت وە هەم ئەرک و بەرپرسیارێتیمان هەبێت وە خۆمان بە هاوبەش بزانین لە حکومڕانی وە لەهەموو کاتێکدا ببینە بەشێکی جێ بەجێ کاری حکومڕانی."
"جێگای خۆشحاڵی نیە بۆ هیچ لایەکمان کە دڵمان بەوە خۆش بێت لایەنێک شتێکی دەستکەوتووە لایەنێکی تر دەستی نەکەوتووە"
لەبارەی لێدوانەکەی دوێنێ شۆڕش حاجی کە لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لە دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو" پارتی جەختی کردەوە بەڵێنی وای نەداوە دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكان لای جێگرەكەی یەكێتی دهببێت ئەو دەسەڵاتانە لای جێگرەكەی گۆڕان دەبێت"
وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" ئەوە جێگای خۆشحاڵی نیە بۆ هیچ لایەکمان کە دڵمان بەوە خۆش بێت لایەنێک شتێکی دەستکەوتووە لایەنێکی تر دەستی نەکەوتووە، ئێمە سێ لایەنی دوژمن نین لەم وڵاتەدا بەڵکو پێویستە سێ لایەنی دۆست بین حکومڕانی ئەم وڵاتە کۆمان دەکاتەوە هەرسێکیشمان لەم حکومەتەدا بەشدارین سەرەتاکەی دەبێت بەوە دەست پێ بکات کە پەیوەندییەکانمان ئاسایی بکەینەوە تا بتوانین خزمەتی خەڵک بکەین پێکەوە، ئێمە لەیەک بەرنامەدا بەشدار دەبین کەناوی بەرنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، دەبێت ململانێکانمان وەلابنێین و بیکەینە بەشێک لەڕابردوو دەست بخەینە دەستی یەک پێکەوە یەک بەرنامە جێ بەجێ بکەین، ئەمە قسەو باسی دۆستانە و هاوەڵانە نیە کە دڵخۆش بیت بە وەی لایەنێک شتی دەستنەکەوتووە بەس خۆی دەستی کەوتووە ئەمە بەڕاستی قسەی سیاسی نین و پێمان خۆش نیە بچینە ئەو گفتگۆیەوە."
" ئەو پۆستانەی کە بڕیار لەسەر چارەنوسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەدات بەدەست یەکێتی و پارتیەوە دهبێت "
وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان درێژەی بەقسەکانی دا و وتی" هەر بۆ بەرچاو ڕوونی بیسەران و خوێنەرانی بەڕێزی دەنگی ئەمریکا لەسەر دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی هەرێم "پڕەنسیبێک" هەیە کە ئێمە و پارتی لەسەری ڕێککەوتوین ئەویش ئەوەیە تا هێزە چەکدارەکانی کوردستان دەبنە هێزی نیشتمانی وە هێزی حەفتا و هەشتا ناوییان نامێنێ دەبنە هێزێکی نیشتمانی کۆکراوە وە بڕیارەکەیان بەدەست حکومڕانی ئەم وڵاتە دەبێت مادام یەکێتی و پارتی هێزییان هەیە تا ئەو شوێنەی بڕیار لەچارەنوسی ئەو هێزانە دەدرێت دەبێت ئەو پۆستانەی کە بڕیار لەسەر چارەنوسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەدات بەدەست یەکێتی و پارتیەوە بێت، "مەنتقیش" هەروا دەڵێت ناکرێت هێزێکی سیاسی هێزی نەبێت بڕیار لەسەر چارەنوسی هێزی هێزێکی سیاسی تر بدات ئێـمە پێمان خۆش دەبوو ئێستا هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی پێشمەرگە هێزی نیشتمانی بونایە بۆ ئەوەی هەموو کەسێکی "مەدەنی" بیتوانیایە ئەو پۆستانە وەربگرێت بەڵام واقیع وانیە وە هیوادارین و ئیش-یش بۆ ئەوە دەکەین کە بەزوترین کات ئەم هێزانە ببنە هێزی نیشتمانی وە ئەوسا هەرکەس بە بێ ئەوە ئینتیمای حیزبی هەبێت یا لەهەر حیزبێکی تر بتوانێت ئەو پۆستانە وەربگرێت وەکو لە وڵاتانی تر هەیە کە خەڵکی "مەدەنی" پۆستی وەزارەتی بەرگری وەردەگرن پڕنسیبەکەی نێوان ئێمە و پارتی ڕوونە."
د.شۆڕش حاجی لەو وتوێژەدا ئەوەشی وتبوو" لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کەواتە جێگری سەرۆکی هەرێم لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی وەک پێشوتر دەبێت؟د.شۆڕش حاجی وتی" ئێمە ئەوەمان بە وردی و درێژی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان باسکردووە ئێستا لەسەروبەندی ئەوەین کە ئێمە و ئەوان دابنیشین بۆ دوا "صیاغە"ی ئەو یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە بۆ "تەحدیدکردن و دەستنیشانکردنی" ئەم خاڵەی کە " تۆ" پرسیارت لەبارەوە کرد."بەڵام ئایا بەڵێن دراوە بە ئێوه کە ئەو دەسەڵاتانە لای ئێوە" جێگری سەرۆکی هەرێم" لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕان بێت؟د.شۆڕش حاجی وتی" بەڵێ "
" ئەوەی گۆڕان وەریگرتووە پیرۆزییان بێت ئەوەی لای پارتیە پیرۆزییان بێت"
لەتیف شێخ عومەر دەڵێت" من دەمەوێت بەم شێوەیە وەڵامی بدەمەوە، من نامەوێت بەنوێنەرایەتی حیزبەکەم بچمە گفتوگۆیەکەوە کە خۆم ڕەخنەی لێدەگرم، خۆم پێم خۆش نیە کە حیزبێک دڵخۆش و شادمانە بەوەی کە حیزبێک شتێکی دەست کەوتووە یا زیانی کردووە و دەستی نەکەوتووە، من بەو جۆرە کۆتایی بەو "موناقەشەیە" دەهێنم ئەوەی گۆڕان وەریگرتووە پیرۆزییان بێت ئەوەی لای پارتیە پیرۆزییان بێت،ئێمە پێکەوە دەتوانین حکومڕانی ئەم وڵاتە بکەین دەبێت بناغەیەک بۆ پەیوەندییەکی قوڵتر و دۆستانەتر دابنێین بەڵام تا ئەو شوێنەی کە حیزبی چەکدار لەکوردستان مۆری حیزبی پێوە بێت هیوادارم کە تەمەنی درێژ نەبێت و زوو ببێتە هێزی نیشتمانی لەو شوێنانەی بڕیار لەچارەنوسی ئەو هێزانە دەدات بەدەستی ئێمە و پارتیە، من ناچمە "مناقەشەی" ی ئەوەی جێگرەکەمان دەسەڵاتی چی دەبێت کە خەڵکێک پێی وایە هەموو چارەنوسی کوردستان بەندە بەوەوە!"
شێخ عومەر ڕاشیگهیاند" هەوڵێکی زۆر لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی هەیە کە هێزی حەفتا و هەشتا نەمێنێ و بیکەنە هێزێکی نیشتمانی پڕچەکی بکەن تا ئامادەی بکەن بۆ بەرگریکردن لەم وڵاتە."
" ئێمه حیزبی قسه نین حیزبی كردارین"
د.شۆڕش حاجی ئەوەشی وتبوو" بەلای ئێمەوە پلەو پۆست هێندە بایەخی نیە بەئەندازەی ئەوەی بتوانین ههرچی زووه حکومەت پێکبهێنین وە جێ بەجێ کردنی ئەو پاکێجە چاکسازییەی کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و موچەخۆر و هێزەکانی پێشمەرگە وە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پلەو پۆست هێندە بایەخی نیە ئێمە وتومانە با "تەرکیزمان" لەسەر پاکێجی چاکسازی و بەنیشتمانی کردنی هێزەکانیی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ بێت، هاتبوون بۆ ستایشکردنی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان لەوڕوەوە."
بەڵام وتەبێژە فەرمیەکەی یەکێتی دەڵێت" ئێمە حیزبی قسە نین حیزبی کردارین، نەک هەر داواکاریمان هەیە بەڵکو خۆمان لە حکومڕانی بوین نەک هەر هەوڵمان بۆی داوە بەڵکو چەند هەنگاوێکیش چوینەتە پێشەوە بەشێکی زۆری هیچی دەرەوەی حەفتا و هەشتا هێزی نیشتمانین وە لەشەڕی داعش-یشدا چەند فرقیەک هەبوون کە هێزی تێکەڵبوون هێزی ئەم میللەتە بون بێ جیاوازی نێوان پارتی و یەکێتی و حیزبەکانی تر بەڵام هێزی حەفتا ماوە لەدەرهوەی ئەو هێزانە کە هی یەکێتیە وە هێزی هەشتا-ش کەهی پارتیە و لەدەرەوەی ئەو هێزانەیە ئەوەش هەنگاوییان بۆ هەڵگیراوە بەڵام وەک دروشم نا چونکە ئێمە هەنگاوی کرداریمان ناوە نەک دروشم بەرزبکەینەوە."
" هەر ئەوەی کە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە بزوتنەوەی گۆڕانە ماوەکەشی بەسەرچووە وە یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرەڕای ئەوەش بەسنگی فراوانەوە قبوڵی کردووە نەیگۆڕیووە ئەوە "دەلالەتی" ئەوەیە...... "
دەربارەی ئەنجامدانی کۆبونەوەی سێ قۆڵی لەنێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان، لەتیف شێخ عومەر وتی" بڕواناکەم هێج لایەکمان ڕێگرمان هەبێت بۆ کۆبونەوەی سێ قۆڵی بەڵکو مەسەلەکە تەنها کاتە، چونکە نەک هەر داواکاری بۆ ئەو کۆبونەوەیە بەڵکو ئەو کۆبونەوەیە پێویستە تا هەر سێ لامان لەسەر بەرنامەیەک بۆ حکومەتی ئایندە ڕێک بکەوین تا بەرچاوی حکومەت ڕون بێت کە چۆن هەمووان پێکەوە لەحکومەتدا خزمەتی خەڵک بکەین."
هەروەها لەبارەی هۆکاری کۆنەبونەوەی گۆڕان و یەکێتی د.شۆڕش حاجی لە دەنگی ئەمریکا ئەوەشیوتبوو" ئێمە دانیشتن و کۆبونەوەی فەرمیمان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕەتکردۆتەوە چونکە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وێڕای ئەو "پەلامارەی لە 12/5/2018 کردییانە سەر مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم بۆ ئێوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان سزای ئەو کەسانە دەدات کە لەناو هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ گومانی ئەوەیان لێدەکرێت دەنگیان دابێت بە بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا یەکێتی پابەند نیە بەو چوار ڕێککەوتنەی ئێمە لەگەڵمان کردوون لەگەڵ ئەوەش سزای دەنگدەر و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان دەدات."
لەتیف شێخ عومەر لەوەڵامەکەیدا دەڵێت" یەکەمیان هەر ئەوەی کە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە بزوتنەوەی گۆڕانە ماوەکەشی بەسەرچووە وە یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرەڕای ئەوەش بەسنگی فراوانەوە قبوڵی کردووە نەیگۆڕیووە ئەوە "دەلالەت"ی ئەوەیە کە یەکێتی ئەو قۆناغەی بەجێهێشتووە و دەیەوێت لەجیاتی ململانێ و ناکۆکی ئاشتەوایی و دەست خستنە ناو دەست پەیڕەو بکات، دووەمیان ئەگەر پێوەرەکەی کاک شۆڕش حاجی ئەوەیە کە هێزێکی سیاسی عەزێتی داون سزای داون با ئەو پێوەرە هەمومان بگرێتەوە نەک تەنها بۆ یەکێتی بێت من حەزناکەم ئەوە ببێتە پێوەر بەڵکو با لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە بەڵام کە ئەوان پێوانەی دەکەن بۆ ئێمە (اشداء على الكفار) نەبێت بۆ ئەوانیش (رحماء بینهم) بن، دەبێت بۆ هەر هەموو بێت حەزناکەین لەگەڵ لایەنی تر لاپەڕی کۆن هەڵبدەنەوە حەزدەکەین لەگەڵ ئێمەشدا لاپەڕەی نوێ هەڵبدەنەوە."
"سزادانی سیاسی تاوانه، شتی وا لای ئێمه نهماوه"
سەبارەت بەوەی د.شۆڕش حاجی وتی تا ئەم ساتەش سزای سیاسی بەردەوامە."
لەتیف شێخ عومەر وتی" سزادانی سیاسی تاوانە دەتوانن لە ڕێگای پۆلیس و دادگاوە خۆی و حیزبەکەشی سکاڵا تۆماربکات لەدادگا وە شتی وا لای ئێمە نەماوە ."
هەروەها سەبارەت بەدەنگۆی ئەوەی یەکێتی داوای چەند بریکارێکی وەزارەتەکانی کردبێت بەڵام پێی نەدراوە؟ لەتیف شێخ عومەر ڕەتی کردەوە و وتی" خۆی عادەتەن ڕێکەوتن لەسەر کابینەکە تا ئاستی وەزارەتەکان دەڕوات دواتر خوار ئەوە و وردەکاریەکەی قسەی لەسەر دەکرێت وە ئێمە هێزێک نین کە تازە "داخڵ"ی حکومەت بوبێتین 27 ساڵە لەحکومەتین وەزیر و ڕاوێژکار و بریکار و بەڕیوەبەری گشتی و پۆستەکانی دیکەمان هەیە ئێمه هێزێک نین تازە بێنە ناو حکومەتەوە و بڵێ بەشەکەی من ئەوەندەیە ئێمە لەو ڕوەوە کێشەیەکمان نیە لەگەڵ پارتیدا لێکتێگەیشتنمان دەبێت."
Your browser doesn’t support HTML5