لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت" مه‌نتق-ێك" هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وه‌زیری پێشمه‌رگه هی یه‌كێتی بێت، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش دووباره بنوسرێت بۆ كاروباری سه‌ربازی، ئه‌وه لایه‌نێكی نێگه‌تیڤی تێدایه بۆ براده‌رانی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو حیزبكی "عه‌سكه‌رتاری"پیشان نه‌درێن بوترێت ئه‌مه هه‌ر چاوییان له پێشمه‌رگایه‌تیه وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌ی باشه وه‌زیری پێشمه‌رگه كاری چی ده‌بێت كه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌مان كاربێت؟ وه "ئه‌سڵه‌ن"سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت كه‌واته نه جێگره‌كانی نه وه‌زیری پێشمه‌رگه له پێش ئه‌ودا نایه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان لای سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت.له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م خواستی حیزبایه‌تیه هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك "ته‌فسیری"ده‌كات به‌ڵام "ته‌فسیر"كۆتاییه‌كه‌ی لای یاسا و مهنتیقهلهبهر ئه‌وه هه‌م براده‌رانی یه‌كێتی له‌وه تێگه‌یشتن وه هه‌م براده‌رانی گۆڕان به‌سوپاسه‌وه له‌وه تێگه‌یشتن" ده‌شڵێت"به "كورت و كرمانجی" بڵێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێك-" ئیختساسێك"ی پێش وه‌خت وه هیچ ناونیشانێك بۆ هیچ كام له جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له ڕێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان وه به‌پێی پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان په‌سه‌ندده‌كرێت دیاری نه‌كراوه. وه هیچ كامیان یه‌كه‌م و دووه‌م نین، هه‌ردوكیان جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم-ن، پاش متمانه دان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه جێگره‌كانی دیاریده‌كرێت وه‌هه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی ئیشی دوو جێگره‌كه‌ی دیاریده‌كات ."
"ناكرێت جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له ئێستاوه ئیشه‌كانی بۆ دیاریبكرێت "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا فازڵ میرانی پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كوردستان و موسڵمانان كرد به بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه، دواتر له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی دایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزه چه‌كداره‌كان لای كام جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت یه‌كێتی یا پارتی؟ میرانی به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" ڕاستی هه‌یه و "مه‌نتقیش" هه‌یه،"مه‌نتق" ئه‌وه‌یه كه‌ناكرێت جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له ئێستاوه ئیشه‌كانی بۆ دیاریبكرێت چونكه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت" سه‌رۆكی هه‌رێم جێگری ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگریش به‌پێی پێویست له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دیاریده‌كرێت، واته ئه‌گه‌ر هه‌ر له ئێستاوه ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به پێی ڕێككه‌وتنه یا هه‌رچیه دیاریبكرێت كه‌واته نرخێك نامێنێته‌وه بۆ ئه‌و "په‌ره‌گرافه"ی یاساكهواته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ت له‌سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌رگیرایه‌وه ئه‌مه نه "مه‌نتقه" نه یاسایه"
" ئه‌ی باشه وه‌زیری پێشمه‌رگه كاری چی ده‌بێت كه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌مان كاربێت؟ "
فازڵ میرانی ئاماژه‌ی به‌خاڵێكی دیكه دا كه هۆكاره بۆ دیارینه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم پێش وه‌خته، له‌و ڕوه‌وه وتی" دووه‌م "مه‌نتق-ێكی" تر هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وه‌زیری پێشمه‌رگه هی یه‌كێتی بێت، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش دووباره بنوسرێت بۆ كاروباری سه‌ربازی، ئه‌وه لایه‌نێكی نێگه‌تیڤی تێدایه بۆ براده‌رانی یه‌كێتی كه وه‌كو حیزبكی "عه‌سكه‌رتاری"پیشان نه‌درێن بوترێت ئه‌مه هه‌ر چاوییان له پێشمه‌رگایه‌تیه وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌ی باشه وه‌زیری پێشمه‌رگه كاری چی ده‌بێت كه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌مان كاربێت؟ وه "ئه‌سڵه‌ن"سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت كه‌واته نه جێگره‌كه‌ی نه وه‌زیری پێشمه‌رگه له پێش ئه‌ودا نایه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان لای سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت.له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م خواستی حیزبایه‌تیه هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك "ته‌فسیری"ده‌كات به‌ڵام "ته‌فسیر"كۆتاییه‌كه‌ی لای یاسا و مهنتیقهلهبهر ئه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌مه هه‌م براده‌رانی یه‌كێتی له‌وه تێگه‌یشتن وه هه‌م براده‌رانی گۆڕان به‌سوپاسه‌وه له‌وه تێگه‌یشتن"كه بابه ئه‌مه له‌دوای دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جێگره‌كانی كاری خۆیان ده‌كه‌ن."
" له‌دوای دیاریكردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه خۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگره‌كان دیاریده‌كات"
ڕۆژی دووشه‌ممه لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا د.شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند" پارتی جەختی کردەوە بەڵێنی ئەوەی نەداوە دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكان لای جێگرەكەی یەكێتی ده‌ببێت ئەو دەسەڵاتانە لای جێگرەكەی گۆڕان دەبێ."، هه‌روه‌ها دوێنێ سێ شه‌ممه به‌هه‌مان شێوه لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند" ئێمه و پارتی له‌سه‌ر پڕەنسیبێک ڕێككهوتوین تا هێزی پێشمەرگە دەبێتە هێزی نیشتمانی بڕیارە سەربازییەكانیان لا بمێنێتەوە."
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه" هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به بێ ناونیشان و ده‌سه‌ڵاته له‌دوای دیاریكردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه خۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ دیاریده‌كرێت" ڕاشیگه‌یاند" مه‌نتقیش" نیه بڵێین ئه‌م جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمه ته‌نها بۆ عه‌سكه‌رییه كه‌واته سبه‌ینێ هه‌ر كارێكی تری هه‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌كلیفی لێبكات ئه‌ویش بڵێت "وه‌ڵا" ئه‌وه ئیش و كاری من نیه ئیش و كاری من سه‌ربازی و هێزه چه‌كداره‌كانه."
" كاك نێچیرڤان له ئاینده‌دا ده‌توانێت جێگره‌كانی خۆی ئیشیان پێ بسپێرێت"
كه‌واته چۆن یه‌كێتی-تان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕازی كرد؟
فازڵ میرانی به‌م جۆره وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی دایه‌وه و وتی" مه‌نتقێك هه‌یه براده‌رانی یه‌كێتی و كاك كۆسره‌ت خهباتكهری كۆنن،ده‌زانن كه ناكرێت ئێمه ئه‌و هه‌موو ڕێككه‌وتنه سیاسیه‌مان كردووه له‌سه‌ر پۆسته "ئه‌ساسیه‌كان" ڕێككهوتوین بێنین به‌و بابه‌ته ڕایبرگین ئه‌وه چه‌ند مانگه خه‌ڵكی ئێمه چاوه‌ڕوانه بۆ پارتی و یه‌كێتی جوان نیه له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ كه "مه‌نتق" و یاسا ڕۆڵی تێدا ده‌بینن نه‌ك خواستی حیزبیخواستی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مانی تێدایه كه ئێمه چیتر له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ئه‌و پڕۆسه‌یه په‌ك نه‌خه‌ینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ڕازی بوون، وه به‌بۆچونی من دیبلۆماسیه‌تی كاك نێچیرڤان وه تێگه‌یشتنی كاك كۆسره‌ت و براده‌رانی تری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان كاك نێچیرڤان له ئاینده‌دا هه‌ر به‌پێی پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان په‌سه‌ندده‌كرێت دیاری . هیچ كام لهجێگرهكان یه‌كه‌م و دووه‌م نین، هه‌ردوكیان جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم-ن، سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی جێگره‌كانی دیاریده‌كات وه‌هه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی ئیش بۆ دوو جێگره‌كه‌ی دیاریده‌كات."
ده‌توانێت جێگره‌كانی خۆی ئیشیان پێ بسپێرێت به‌پێی پێویست، به "كورت و كرمانجی" بڵێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێك" ئیختساسێك"ی پێش وه‌خت بۆ هیچ كام له جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری نه‌كراوه. وه هیچ كامیان یه‌كه‌م و دووه‌م نین، هه‌ردوكیان جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمن"
" ده‌بێت له‌حاڵه‌تی سروشتی‌دا بیربكه‌ینه‌وه قسه بكه‌ین "
هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پێشبینی ناكه‌ن كێشه و گرفتتان بۆ دروست ببێت له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ؟ به‌تایبه‌ت كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" كه به‌هیچ جۆرێك گوێ له جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له پشكی گۆڕان ناگرێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی لابوو"
فازڵ میرانی ده‌ڵێت" هه‌موومان ده‌بێت له‌حاڵه‌تی سروشتی‌دا بیربكه‌ینه‌وه قسه بكه‌ین چونكه قسه ئه‌گه‌ر له قوڕگی مرۆڤ ده‌رهات مرۆڤ ده‌بێته "ئه‌سیری" قسه‌كه‌ی به‌ڵام كه له‌ناو قوڕگی تۆدایه تۆ حاكمی به‌سه‌ریه‌وه من ده‌ڵێم سروشتی كورد وایه هه‌م هی میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتیش سیاسه‌ت به‌شێوه‌ی كردار و په‌رچه كردار ده‌كه‌ین لێدوانیش به‌و شێوه‌یه‌یه مه‌نتق ئه‌وه‌یه ئێمه له‌م وڵاته‌ی كه ئیداره‌دانی ئاسان نیه ناكرێت ئێمه‌ی سیاسی كورد خۆمان "ئه‌سیری" قسه‌یه‌كی دوێنێ بكه‌ین یان ئه‌سیری ڕابردوو بكه‌ین
له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌چین ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی لێ دهردهكهینهوه چونكه "تا"ی هه‌ڵبژاردن ڕۆیشت و ڕه‌ویه‌وه دهرئهنجامهكانمان قبوڵ كردووه"
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی" جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كانیان كه‌سانی لێهاتوو و به‌توانا ده‌بن، ئێمه وا به‌ره‌و ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی ده‌چین ده‌بێت ئیتر بوترێت پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌و دوو ڕێككه‌وتنه‌ی كردومانه ده‌چین ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی لێ دهردهكهینهوه چونكه "تا"ی هه‌ڵبژاردن ڕۆیشت و ڕه‌ویه‌وه دهرئهنجامهكانمان قبوڵ كردووه كاتی ئه‌وه هاتووه پارتی و یه‌كێتی و هه‌رسێ لامان ببینه یه‌ك، ده‌بێت وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان وه‌زیری پارتی و یه‌كێتی و هه‌موو كورد بێت، ده‌بێت وه‌زیره‌كه‌ی پارتیش وه‌زیری هه‌موو كوردستان بێت ناكرێت ئێمه ئه‌سیری قسه‌یه‌كی دوێنێ بین، ئه‌گه‌رنا كه ڕێنماییه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌چێت هه‌موو وه‌زیر و كاربه‌ده‌سته‌كان پابه‌ندی ده‌بن ئه‌گه‌رنا ئێمه یاسامان هه‌یه ده‌بێت به‌رپرسیار بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت"
" كاتی پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌ت؟
سه‌باره‌ت به كاتی پێكهنانی یكومهتی هه‌رێمی كوردستان، فازڵ میرانی وتی" هیوا شتێكه وه واقیع شتێكی تره من ده‌خوازم له‌ماوه‌ی ده ڕۆژدا بتوانرێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا بكرێته‌وه، هیوا ده‌خوازم جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بكه‌ینه دوو جه‌ژن جه‌ژنی پكهنانی كابینه‌ی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی وه جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیش بێت بۆ هه‌موومان چونكه ئێمه هه‌مووان قۆناغه‌كانمان بڕیووه پۆسته‌كانیش ڕێككه‌وتنمان له‌سه‌ر كردووه له‌گه‌ڵ برایانی گۆڕان و یه‌كێتی هی خۆشمان ئاماده كردووه كه‌واته ئه‌ركی كاك مه‌سرورمان ئاسانتر كردووه له دوای ته‌كلیفكردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌و ده‌چێت له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان به‌رنامه‌ی وه‌زاری خۆی داده‌نێت."
Your browser doesn’t support HTML5