له وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ په‌رلمانتاری فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان جه‌لال محه‌مه‌د ده‌ڵێت " هەر لەسەرەتاوە فراکسیۆنی پارتی ئەم مەرجانەی (مه‌رجه‌كانی بوون به‌سه‌رۆكی هه‌رێم" نوسیبوو بەهەندێک شتی تریشەوە، وه له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مه‌رجی بونی بڕوانامە" بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم لەسەر بنەمای ڕێکەوتنێکی سیاسی حیزبی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان بوو له‌م قۆناغه‌دا سازشی زۆرمان بۆ پارتی كرد و له‌هه‌ندێك مه‌رج خۆش بوین بەڵام ڕەنگە لەپێناو ئەوەی سەرۆک بێت لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت تا نوسینەوەی دەستور، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدمان نابێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم بەڵام ئەگەر کاندیدەکەی پارتیمان لەسەر بنەمای ڕێکەوتنەکەی نێوان گۆڕان و پارتی پێ باش بوو دەنگی پێدەدەین."بەدڵنیایی ئێمە "ئیلتیزامی" تەواو بەڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی دەکەین، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌خنه و گله‌یی له‌فراكسیۆنی گۆڕان ده‌گرن به‌هۆی ده‌نگدانیان به‌چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت و "به‌ڕۆتینات و به‌سیت" ناوییان ده‌بات و ده‌ڵێت" من بۆخۆم ده‌نگم به هه‌ردوو بڕگه‌كه دا چونكه له‌م قۆناغه‌دا تاكه كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێز "نێچیرڤان بارزانی"یه هه‌ر ئه‌ویش ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌رێم چونكه دڵنیام ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌هێنێت، جا له‌بری ئه‌وه‌ی ئێمه بیر له‌و شته "به‌سیتانه" بكه‌ینه‌وه من پێم وایه ده‌بێت داوا له‌به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی بكه‌ین كه ژیانی خه‌ڵك خۆش بكه‌ین و كار بۆ باشتر كردنی ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ن وه بارودۆخی كوردستان چاك بكه‌ن نه‌ك ئه‌م شته "ڕۆتینات و به‌سیتانه" كه پێمان وایه "به‌سیته" ئێمه."وتیشی" نێچیرڤان بارزانی له‌ڕووی شایسته‌ی"قانونیه‌وه" شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌یه."
"له عیراقیش مه‌رجی بوونی بڕوانامه بۆ سه‌رۆك نیه"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا جەلال محەمەد دەربارەی پەسەندکردنی بڕگەی نەبونی بڕوانامە بۆ کاندیدی سەرۆکی هەرێم کەدەنگیان لەسەردا وتی" ئەم مەرجە هەم لە عیراق وەک ئاگادارین کە مەرج ئەوەیە لەدایک و باوکێکی عیراقی بێت وە تەمەنی 40 ساڵ بێت، وە لەکوردستانیش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان تەنها ئەوەیە کە بڕوانامە بەمەرج ناگیرێت."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بەڵام لە عیراق بەپێی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2012، یاسای (احکام الترشیح لمنصب رأيس الجمهورية) ماددە چوارەم ئاماژە بەوەدەکات کەسەرەڕای مەرجەکانی تر دەبێت هەڵگڕی بڕوانامەی زانکۆیەکی دانپێدانراو بێت لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق واتە بڕوانامەی بەکالۆریۆس؟
جەلال محەمەد بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت" مەبەستم لەسەرۆکی پەرلەمانی كوردستانه کە بەتایبەتر بەمەرج نەگیراوە دەبینرێت کەسێک دکتۆرای هەیە دەتوانێت "سیڤی" پێشکەش بکات وە کەسێکیش دکتۆرای نەبێت دەتوانێت هەر "سیڤی "پێشکەش بکات وە بۆ ئەوەشە کە ئەم پۆستە بۆ سەرجەم چین و توێژەکان بێت کە کەسێک لە ڕابردوو بەهۆی دۆخێکی سەختی سیاسی نەیتوانیبێت بڕوانامه‌ی هه‌بێت بەڵام کەسێکی کارامە و لێهاتوو بێت دەشێت ببێتە سەرۆکی هەرێم لەڕێگای ئەزمونەکەیەوە بتوانێت خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک بکات تا خەڵک بتوانێت لەسەرجەم چینەکان خۆی بپاڵێوێت بۆ ئەو پۆستە."
"له‌م قۆناغه سازشمان بۆ پارتی كرد و له‌هه‌ندێك مه‌رج خۆش بوین"
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ڕونیکردەوە ئەم بڕگەیە" نەبونی بڕوانامە" لەسەر بنەمای ڕێکەوتنێکی سیاسی حیزبی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستانە ڕەنگە ئێمە سازشمان کردبێت وەک گۆڕان بەڵام لە پێناو وەکو "مەبادیئی سیاسی" بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەیە شتێکی گرنگە بەڵام ڕەنگە لەپێناو ئەوەی سەرۆک بێت لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت لەم قۆناغە سازشمان کرد و لەهەندێک مەرج خۆش بوین تا نوسینەوەی دەستور بەم شێوەیە سەرۆک لەناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت، وەک چۆن دەوترێت قوربانیمان بە هەندێک لە "مەبادیئ" خۆمان دابێت لە پێناو چەسپاندنی "مەبادیئی" ئەساسی تر."
واته ئه‌و مه‌رجه له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی گۆڕان و پارتیدا هه‌یه كه مه‌رجی بونی بڕوانه‌مه له‌به‌رچاو ناگیرێت؟
جەلال محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد" هەر لەسەرەتاوە فراکسیۆنی پارتی ئەم مەرجانەی نوسیبوو بەهەندێک شتی تریشەوە، وەک وتم ئێـمە سازشمان لەسەر هەندێک "مەبادیئ" کرد بۆ ئەوەی بتوانین ئەوە مسۆگەر بکەین کە سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمانەوە هەڵبژێرین."
دەربارەی ئەو بڕگەیەی کە ئاساییە سەرۆکی هەرێم دەستبەرداری پۆستە حیزبیەکەی نەبێت؟ جەلال محەمەد وتی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە دەسەڵاتەکانی زۆرترە ئەو مەرجەی نیە بۆیە ڕاستە ناتوانم بڵێم ئەمە ئاساییە بەڵام شتی لەپێشتر هەبوو کە ئێمە شەڕی لەسەر بکەین کە ئێمە بە 12 کورسیەوە توانیمان بەرامبەر 46 کورسی ئەو "مەبادیئە" بچەسپێنین بۆیە سازشمان بۆ پارتی کرد بۆ ئەو دوو مەرجە(نەبونی بڕوانامە، دووەم وازنەهێنان لە پۆستە حیزبیەکەی"
"له‌م قۆناغه قورس ده‌بێت نه‌ك هه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڵكو داوای لێپرسینه‌وه له‌سه‌رۆكی حكومه‌تیش بكه‌ین"
دەربارەی ئەوەی سەرۆکی هەرێم لەپەرلەمان لێپرسینەوەی لەگەڵ ناکرێت؟ جەلال محەمەد دەڵێت" شتێک هەیە کە " تحصیل حاصل"ە ئەویش ئەوەیە کەکەسێک لەکوێ متمانەی وەرگرت هەر لەویش متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە، دیارە سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان متمانەی پێدەدرێت وە لەپەرلەمانیش متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە، بەڵام ڕێ و شوێنی متمانە لێوەرگرتنەوەکەی 3/4 کە ڕێژەیەکی زۆرە."
باشە تۆ وەک پەرلەمانتار ئامادەی سبەی خۆت و فراکسیۆنەکەت ئەگەر سەرۆکی هەرێم سەرپێچی کرد متمانەی لێ بسەننەوە؟
جەلال محەمەد وتی" بەپێی یاساکە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەسەرۆکی هەرێم ڕێژەی 3/4دانراوە، وە نایشارمەوە ڕەنگە ئەوە بۆ ئەم قۆناغە قورس بێت چونکە نەک سەرۆکی هەرێم بەڵکو بۆ سەرۆکی حکومەتیش ناتوانرێت بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوامە لەخەباتی مەدەنی لە پێناو بەدیهێنانی مەبادیئەکانی تری لەچوار ساڵی ئایندە."
"سازش بۆ هه‌موو لایه‌نێك ده‌كه‌ین، له‌چوار ساڵی ئاینده‌ش كورسیه‌كانمان زیاد ده‌كات و به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت"
ئایا بەنیازن "بەقەولی خۆت سازش"ی تر بۆ پارتی بکەن تا "مەبادیئی" تر بهێنێتە دی" ؟
جەلال محەمەد وتی" بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لەناوچەکەدا ڕووبدات وە بۆ بەرژەوەندی گشتی گۆڕان ئامادەیە هەموو سازشێک بۆ هەموو لایەنێک بکات پێمان وایه ئەم هەنگاوەی ئێمە بە 12 کورسیەوە نامان بەرامبەر 46 کورسی چونکە ئەگەر ئەو سازشەمان نەکردایە نەماندەتوانی ئەو مەبادیئانە بەدەست بهێنین، ئەگەر لەچوار ساڵی ئایندە ڕێژەی کورسیەکانمان زیادی کرد."
پێشبینی دەکەن ڕێژەی کورسیەکانتان زیاتر بکات لەچوارساڵی داهاتوو؟
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان وتی" بەڵێ بەدڵنیایی چونکە بزوتنەوەی گۆڕان بەرنامەی چاکسازی هەیە لەهەموو دامودەزگاکان خەڵک تێدەگات گۆڕان چ بەرنامەیەکی چاکسازی جێ بەجێ کردووە، دڵنیام ڕێژەی کورسیەکانمان بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت بەڵام ناتوانم لەئێستاوە ژمارە بڵێم بۆ چوار ساڵی ئایندە."
" نێچیرڤان بارزانی له‌ڕووی شایسته‌ی"قانونیه‌وه" شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌یه "
لەبارەی ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم؟
جەلال محەمەد وتی" ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدمان نابێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم بەڵام ئەگەر کاندیدەکەی پارتی-مان لەسەر بنەمای ڕێکەوتنەکەی نێوان گۆڕان و پارتی پێ باش بوو دەنگی پێدەدەین."
باشە ئەگەر کاندیدێکی دەرەوەی کاندیدەکەی پەرلەمانی کوردستان هەبوو دەنگی پێدەدەن؟
جەلال محەمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لەوەڵامدا دەڵێت" بەدڵنیایی ئێمە "ئیلتیزامی" تەواو بەڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی دەکەین، ئێمە لەو بەرنامەو بەڵێنەی لەپارتیمان وەرگرتووە لەبارەی چاکسازی، لەپێناو چاکسازی لەهەموو بوارەکان ئامادەین دەنگ بدەین بەکاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌كه‌یان ناچاركرابێت بۆ ده‌نگدان به بڕگه‌كانی یاساكه، ده‌شڵێت" هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌نگیان نه‌دا به‌هه‌ردوو بڕگه‌ی به‌مه‌رج نه‌گرتنی بوونی بڕوانامه هه‌روه‌ها ده‌ستله‌كارنه‌كێشانه‌وه له‌كاری حیزبی."
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت" من بۆخۆم ده‌نگم به هه‌ردوو بڕگه‌كه (نه‌بونی مه‌رجی بڕوانامه بۆ كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌روه‌ها مه‌رجی ده‌سله‌كانه‌كێشانه‌وه له‌پۆستی حیزبی" دا چونكه له‌م قۆناغه‌دا تاكه كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێز نچیرڤان بارزانیه هه‌ر ئه‌ویش ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌رێم چونكه ده‌نگی دڵنیام ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌هێنێت، جا له‌بری ئه‌وه‌ی ئێمه بیر له‌و شته "به‌سیتانه" بكه‌ینه‌وه من پێم وایه ده‌بێت داوا له‌به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی بكه‌ین كه ژیانی خه‌ڵك خۆش بكه‌ین و كار بۆ باشتر كردنی ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان بكه‌ن وه بارودۆخی كوردستان چاك بكه‌ن نه‌ك ئه‌م شته "ڕۆتینات و به‌سیتانه" كه پێمان وایه "به‌سیته" ئێمه."
وتیشی" نێچیرڤان بارزانی له‌ڕووی شایسته‌ی"قانونیه‌وه" شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌یه، چونكه هه‌ركه‌س قۆناغه یاساییه‌كان بۆ كاندید بوون ببڕێت و ده‌نگی زۆرینه بهێنێت واته شایسته‌ی "قانونی" هه‌یه، بۆ شایسته‌ی ئاینی یا مه‌بادیئی تر نازانم، من باسی شایسته‌ی قانونی ده‌كه‌م كه تێیدایه."
واته ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك لێتان له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌ت هه‌رێم به" ڕۆتینات" ده‌بینن؟
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان وتی" بۆ ئه‌م قۆناغه به‌ڵێ چونكه خه‌ڵك كێشه‌ی له‌وه گه‌وره‌تری هه‌یه، چه‌ندین موچه‌ی فه‌وتاوه."
Your browser doesn’t support HTML5