سەرکۆ ئازاد: پارتی پابەند نییە بە ڕێکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتییەوە

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری پرۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتی هەرێمی نەکرد، کە تێیدا نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرا.

سەرکۆ ئازاد ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت وەک هەڵوێستیک لیستەکەیان دەنگیان بە کاندیدەکەی پارتی نەداوە "وەک رێکەوتنی نێوان پارتیی و یەکێتی، دەبێت پارێزگاری کەرکوک لە پشکی یەکێتی بێت، بەڵام چەندین پاڵێوراوی پارێزگار لە لایەن یەکێتییەوە، دراوەتە مەسعود بارزانی، ئەویش رەدی کردونەتەوە، بەبەرنامە یەکێتیش نەیویستووە بەشاداری ئەو پرۆسەیە بکاو دەنگ بە بەربژێرەکەی پارتی بدات".

سەرکۆ لە بەشێکی وتوێژەکەی دەنگی ئەمریکا باس لەو ئەگەرانەش دەکات کە بیانەوێ حکومەتیش بەبێ یەکێتی دابمەزرینن، وەک ئەوەی کە سەرۆکی هەرێمیان دیاری کرد، بەرای فراکسیۆنەکەی "سەرۆکێکی ناتەواو دەبێت لەبەر ئەوەی هێزێکی کاریگەری وەکو یەکێتی کە پێگەی ئیداری و جوگرافی دیاری لە ناوچەکەدا هەیە."

لە بەشیکی تری وتویژەکە باس لەوەش دەکات یەکێتی بە لایەوە گرنگە کە پارێزگاریکی کورد بۆ کەرکوک دابنرێت، کۆتایی بەو هەوڵە شۆڤینیانە بهێنرێت کە هەندێ لایەن لە نەبوونی پاریزگارێکی کورددا پێشێلکاری دەرهەق بەنەتەوەی کورد دەکەن، دەشڵێت "یەكێتی لە پێناوی کەرکوکدا ئامادەیە قوربانی بەهەموو پۆست وپلەو پایەیەک بدات."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سەرکۆ ئازاد