دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی و هاوەڵەکانی بە کەفالەت ئازادکران لە پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا لە بارەی ئەو تۆمەتەی ئاڕاستەیان کراوە.
دکتۆر کازم فاروق قەرەداغی سەرۆکی لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی سەرۆکی جوڵانەوەکە و ئەندامانی دیکەی جوڵانەوەکەیان کراون، کۆمەڵێک سیناریۆی دروستکراوبوون بە مەبەستی لاوازکردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و پـیلانگێڕان لە دژی.
Your browser doesn’t support HTML5