سه‌عدی پیره‌: ئەگەر د.نەجمەدین لەسەر گەندەڵی گیراوە ئەوا ئەو لەپلەی هەزاردا نایەت لەعیراق به‌دڵنییایه‌وه‌ شتی تێدایه‌

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ سه‌عدی پیره‌ MAY 31-019

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا،سه‌عدی پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باس له‌ باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ یه‌كێتی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان جێ به‌جێ كردووه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا نیه‌" ئه‌وه‌تا یه‌ك پارێزگای به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، پارێزگاره‌كه‌ی سه‌ر به‌گۆڕانه‌." ده‌شڵێت" ئه‌وانه‌ی له‌ناو گۆڕان ده‌ڵێن یه‌كێتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان جێ به‌جێ ناكات ئەوە گۆڕان نیە ئەوە کاردانەوەی ئەو کێشانەی ناوخۆی گۆڕانە هەندێک لەگۆڕان وادەڵێن هەندێک واناڵێن جا "بەنیسبەت یەکێتی "زۆر ئەوە نیە قسەی لەسەر بکەین، ئێمه‌ هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا نیه‌." ده‌رباره‌ی كه‌یسی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پیره‌ ده‌ڵێت" وه‌ك یه‌كێتی هیچ ڕای فه‌رمیمان نه‌بووه‌ به‌ڵام وه‌ك بۆچونی خۆم ده‌ستگیركردنی باش نیه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌ ئه‌وا به‌پله‌ی هه‌زاریش نایه‌ت له‌عیراق، دوای ئه‌وه‌ بادادگایی بكه‌ن به‌س ده‌ستگیری نه‌كه‌ن خۆ مه‌ترسی هه‌ڵهاتنی نیه‌."

"هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ گۆڕان نیه‌"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا دەربارەی ڕێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پیرە دەڵێت" ئێمە هیچ گفتوگۆیەکمان لەگەڵ گۆڕان دەست پێنەکردووە، ئەو ڕێککەوتننامەیەی لەگەڵ گۆڕان هەمانە بەردەوامە، هیچ کێشەمان لەگەڵیان نیە گۆڕان لەدامودەزگاکانی پارێزگا و "ئەوانە" تا ئێستا بەردەوامن و کاری خۆیان دەکەن."

دەربارەی ئەوەی گۆڕان دەڵێت یەکێتی ڕێکەوتننامەکەی لەگەڵیان جێ بەجێ نەکردووە؟ سەعدی پیرە وتی" ئەوە گۆڕان نیە ئەوە کاردانەوەی ئەو کێشانەی ناوخۆی گۆڕانە هەندێک لەگۆڕان وادەڵێن هەندێک واناڵێن جا "بەنیسبەت یەکێتی "زۆر ئەوە نیە قسەی لەسەر بکەین"."

دەربارەی جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی دەباشان وەک خۆی؟ سەعدی پیرە دەڵێت" جێ بەجێ کراوە ڕێککەوتنەکە ئێمە یەک پارێزگامان بەدەستەوەیە ئەویش دراوە بەگۆڕان، ئیتر ئەوە جێ بەجێ نەکردنە؟ ئێمە کێشەیەکمان نیە لەگەڵ گۆڕان لەسەر هیچ بابەتێک، لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەکان و گۆڕانیش هەرکات پێویست بکات دادەنیشین."

" ئه‌گه‌ر دۆسیه‌ی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌سه‌ر بابه‌تی گه‌نده‌ڵیه‌ ئه‌وا ئه‌و به‌ پله‌ی هه‌زاریش نایه‌ت له‌گه‌نده‌ڵیدا"

ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌عدی پیره‌ وتی" وه‌ك یه‌كێتی شتێكی فه‌رمیمان بڵاونه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام ڕای خۆم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر د.نه‌جمه‌دین شتێكی له‌سه‌ره‌ با بانگ بكرێت و دادگایی بكرێت به‌ڵام له‌وه‌ی كه‌ده‌ستبه‌سه‌ربكرێت و بگیرێت پێویستی نیه‌ خۆ د.نه‌جمه‌دین ڕاناكات، پێم وایه‌ ئه‌مه‌ كارێكی باش نه‌بوو."

ڕاشیگه‌یاند" وه‌ك یه‌كێتی هیچ سكاڵایه‌كمان له‌ دژی د.نه‌جمه‌دین نه‌بووه‌، وه‌ به‌یاننماه‌ی سه‌ركردایه‌تی-شمان نه‌بووه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌ستگیكردنه‌كه‌ی، چونكه‌ وه‌ك وتم "من شه‌خسی" پێم ناخۆشه‌ ده‌ستگیركراوه‌ به‌ڵام قه‌ت ناڵێم پێم ناخۆشه‌ دادگایی نه‌كرێت چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی من و كه‌سدا نیه‌، بادادگایی بكرێت به‌ڵام ده‌ستگیركردنی بۆ؟ خۆ مه‌ترسی هه‌ڵاتنی نیه‌."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی یه‌كێتی به‌فه‌رمی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم نه‌بوو؟ پیره‌ وتی" حاڵی حازر تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌یه‌كێتیه‌وه‌ بچڕاوه‌ ته‌نها له‌سه‌ر كۆنگره‌ ماوه‌ كه‌به‌ته‌واوی كۆتایی به‌ ئه‌ندامێتی له‌ یه‌كێتی بهێنێت یا درێژی بكاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ د.نه‌جمه‌دین خۆی له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد بێ له‌هه‌ولێر دابنیشێت و كه‌ركوك جێ بهێڵێت، وه‌ حكومه‌تی عیراق-یش ڕازی نه‌بوو به‌مانه‌وه‌ی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم."

به‌بڕوای تۆ ئه‌م دۆسێیانه‌ی باس ده‌كرێن چه‌نده‌ دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌ یا وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن دۆسیه‌ی نه‌ته‌وه‌یین و زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ ڕیفراندۆم و ئاڵای كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌؟"

سه‌عدی پیره‌ له‌وه‌ڵامدا وتی" ئه‌گه‌ر د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌سه‌ر بابه‌تی گه‌نده‌ڵیه‌ ئه‌وا ئه‌و به‌ پله‌ی هه‌زاریش نایه‌ت له‌گه‌نده‌ڵیدا، به‌دڵنییایه‌وه‌ شتی تێدایه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی سیاسی-شی تێدابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی د.نه‌جمه‌دینی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت ئێستا بابه‌تی گه‌نده‌ڵیه‌ و له‌دادگاكانی عیراقه‌وه‌ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نه‌ی تره‌وه‌ نیه‌."

"یه‌كێتی تا ئێستا هیچ كاندیدی بۆ هیچ پۆستێك یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌."

سەبارەت بەبونی کێشەو ناکۆکی لەنێوخودی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستەکان، سەعدی پیرە دەڵێت" لەسەر هیچ یەکێک لەپۆستەکان کێشەمان نیە وە هیچ لایەنێکی سیاسی پۆستەکانی خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە بەگۆڕان و پارتی-شەوە، بەڵام بۆ ئێمە زۆر ئاسانە وتومانە ئەوانەی کەتوانیمان بەڕێککەوتن بەڕێککەوتن لەمەکتەبی سیاسی دەیکەین بەڵام ئەوانەی کە بەڕێککەوتن نەمانتوانی بیکەین لەلای یەکێتی لەسەرکردایەتی دەنگی لەسەر دەدەین."

ڕونیشیکردەوە" سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکێتی دوو کاندیدی دەبێت كه‌ ئه‌و دوو خانمه‌-ن، ئەگەر لەمەکتەبی سیاسی ڕێککەوتین ئەوا ڕێک دەکەوین ئەگەرنا لەسەرکردایەتی بەدەنگدان یەکلایی دەکرێتەوە، بۆ پۆستەکانی تر هەندێکیان"تەقریبی" یەکلایی بونەتەوە هەندێکێیان لەسەرکردایەتی بەدەنگدان."