نادر روستی: لە دوو رۆژی جەژندا١٤٥ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان

لەم گوتووێژەی دەنگی ئەمریکادا، نادر روستی گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاستی کەرتی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستاندا دیاری دەکات و دەڵێ: کەرتی گەشتوگوزاری لە ھەرێمی کوردستاندا بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو لە ئاستێکی باشدایە، بەڵام خۆ ئەگەر بەراوردی بکەین بە وڵاتانی جیھان، ھێشتا ئێمە ماومانە و بەو پێیەی ناوچەکەی ئێمە لە ئەزموونی گەشتیاریدا تازەیە و لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە کەم کەمە گرینگی بە کەرتی گەشتیاری دراوە. دەشڵێ: وەک ئامار لە ساڵی ٢٠٠٧دا ٣٧٧ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، بەڵام بە پێی ئاماری پار ساڵ رێژەکە بەرزبووەوە بۆ ٣ ملیۆن و ٥٧ گەشتیار. وە ژمارەی ھۆتێلەکانیش لە ساڵی ٢٠٠٧دا ١٠٦ ھۆتێل بوون کەچی ئێستا بوونەتە ٦٢٥ ھۆتێل، ئەمە جگە لە ھەبوونی زیاتر لە ٣٠٦ مۆتێل وە زیاتر لە ١٨٥٠ کافێ و رێستورانت و خواردنی خێرا و زۆرتر لە ٨٠ گوندی گەشتیاری و ئەم ژمارانەش لە زیادبووندان.

ئامار روستی لە بارەی ئاماری گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا گوتی: ئاماری سەرەتایی هاتنی گەشتیاران تاکو دووەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان ١٤٥هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ژمارەکەش لە بەرزبوونەوەدایە، لە هەفتەی داهاتووش ئاماری کۆتایی و وردەکاری هاتنیان ڕادەگەیەنین و چاوەڕوان دەکرێ ژمارەکە زیاتر ببێت.

تەواوی گوتووێژەکە لەم فایلە دەنگییەی خوارەوە گوێبیست بن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ نادر روستی