ئاڵا تاڵه‌بانی: پێویسته‌ یه‌كێتی له دوای سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كێشه‌ی كه‌ركوك و به‌غداد له‌گه‌ڵ پارتی به‌گفتوگۆ یه‌كلایی بكاته‌وه‌

ئاڵا تاڵه‌بانی

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ ده‌نگی ئه‌مریكا ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت" له‌دوای سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم پێویسته‌ یه‌كێتی ده‌ست بكاته‌وه‌ به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و به‌غداد، له‌باره‌ی بڕیاری به‌شداری كردنی یه‌كێتی له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌شداری نه‌كردنیان له‌ ده‌نگدان، تاڵه‌بانی ده‌ڵێت" به‌ستنه‌وه‌ی كه‌ركوك و كێشه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی وه‌ بابه‌تی به‌غداد و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌مه‌ بڕیاری نێوان پارتی و یه‌كێتی بووه‌ كه‌ ده‌بێت یه‌ك پاكێج بێت هه‌ربۆیه‌ له‌ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری نه‌كرد به‌ڵام بۆ بابه‌تی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ڕه‌نگه‌ په‌یوه‌ست نه‌كرێت به‌م كێشه‌یه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ شتێكی پڕۆتۆكۆلیه‌ ناكرێت شتێكی پڕۆتۆكۆلی په‌یوه‌ست بكرێت به‌ چاره‌نوسی كه‌ركوكه‌وه‌ من ئه‌مه‌ بۆچونی خۆمه‌ نه‌ك هی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر چی یه‌كێتی بڕیاری به‌شداری كردنی له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، ده‌شڵێت" له‌دوای لابردنی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، یه‌كێتی ده‌یتوانی بێ پارتی ئه‌و پۆسته‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ به‌غداش ڕازی بوو به‌ڵام یه‌كێتی خۆی خه‌مساردی كرد، له‌باره‌ی ڕازی نه‌بونی پارتی به‌ كاندیده‌كانی یه‌ه‌تی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت:یه‌كێكه‌ له‌ ئیشه‌ خراپه‌كان، پێم وایه‌ پارتی شتێكی زۆر خراپ ده‌كات كه‌ ڤیتۆ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ داده‌نێ كه‌ ئه‌مه‌ی قبوڵه‌ وه‌ قبوڵ نیه‌، من پێم وایه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی-ش خراپ ده‌كات كاتێك كاندیدێكی باشی هه‌یه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری شاره‌كه‌یه‌ وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ و كادیر و لایه‌نگرانی یه‌كێتی پێیان خۆشه‌ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ره‌ ئه‌م-یش ڤیتۆی بخاته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ش كارێكی خراپه‌."

"كه‌ركوك بابه‌تێكی گرنگه‌ لای یه‌كێتی"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا له‌باره‌ی بڕیاری به‌شداری كردنی یه‌كێتی له‌مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كاتێكدا له‌پێشتر به‌شدارییان نه‌كرد له‌ ده‌نگدان، ئاڵا تاڵه‌بانی وتی" ئێمه‌ خه‌می كه‌ركوكمانه‌ خه‌می ئه‌وه‌مانه‌ پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك دیاریبكرێت ناكرێت دۆخی كه‌ركوك به‌م شێوه‌ بمێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌كێتی زۆر سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پارێزگارێك بۆ شاره‌كه‌ دابنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دۆخی شاره‌كه‌ باش نیه‌، من خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی له‌چه‌ند ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بیه‌كان ڕه‌خنه‌ی زۆرم له‌ پارێزگاری كه‌ركوك گرتووه‌ و داوام كردووه‌ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌ ئه‌و ناوی ده‌رچووه‌ بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان بابێت سوێند بخوات و ببێته‌ په‌رله‌مانتار، كه‌ركوك بابه‌ته‌ لای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ته‌نها بابه‌تی پارێزگار نیه‌، وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی كه‌ركوك و كێشه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی وه‌ بابه‌تی به‌غداد و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌مه‌ بڕیاری نێوان پارتی و یه‌كێتی بووه‌ كه‌ ده‌بێت یه‌ك پاكێج بێت هه‌ربۆیه‌ له‌ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری نه‌كرد به‌ڵام بۆ بابه‌تی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ڕه‌نگه‌ په‌یوه‌ست نه‌كرێت به‌م كێشه‌یه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ شتێكی پڕۆتۆكۆلیه‌ ناكرێت شتێكی پڕۆتۆكۆلی په‌یوه‌ست بكرێت به‌ چاره‌نوسی كه‌ركوكه‌وه‌ من ئه‌مه‌ بۆچونی خۆمه‌ نه‌ك هی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر چی یه‌كێتی بڕیاری به‌شداری كردنی له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا دا، بۆیه‌ یه‌كێتی پێویسته‌ له‌ڕێگای گفتوگۆكانیه‌وه‌ كه‌باشترین ڕێگه‌یه‌ ده‌ست بكاته‌وه‌ به‌ گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی كه‌ركوك و به‌غداد و هه‌رێم یه‌كلایی بكاته‌وه‌ وه‌ك یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ پێكهنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم."

" ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ زاره‌كیه‌ی هه‌یه‌ پێی ناوترێت ڕێككه‌وتن "

ئاڵا تاڵه‌بانی ڕاشیگه‌یاند" یه‌كێتی دژی هیچ ناو و كاندێكی پارتی نیه‌ بۆ پۆسته‌كان چ له‌گه‌ڵ كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم چ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌تیش بۆ پارتیه‌ ئێمه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هیچ ناوێكدا نیه‌، كێشه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌شداریمان له‌و حكومه‌ته‌ به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ بێت كه‌ واژۆ كراوه‌ به‌شداری ڕاسته‌قینه‌مان هه‌بێت له‌حكومه‌ت وه‌ له‌هه‌مانكاتدا به‌هاوته‌ریبی ده‌بێت ئه‌وانیش هاوكارمان بن و پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ بابه‌تی كه‌ركوك هه‌نگاو بنێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌به‌غداد."

تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی وت" سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك ڕێككه‌وتنی زاره‌كی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ پێی ناوترێت ڕێكه‌وتن به‌ڵام ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ نوسراوه‌ی كه‌هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بابه‌تی كه‌ركوكیش یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ بڕیاری سه‌ركردایه‌تیه‌ كه‌ یه‌ك پاكێجه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و دانوستانكار پابه‌ند بن پێوه‌ی."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی مه‌به‌ستت چیه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی زاره‌كی؟ ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی كه‌باس ده‌كرێت ده‌ڵێت ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوی كاندید كراوه‌ بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك من پێم وایه‌ شتێكی نوسراو نیه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ نوسراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك ئه‌وه‌یه‌ كه له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و به‌غدادیش بنرێ، به‌ڵام پارتی هیچ هه‌نگاوێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌ناوه‌ وه‌ لێدوانه‌كانیشیان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ (موشه‌جیع) نین."

"پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پێویسته‌ بۆ یه‌كێتی بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ "ئیستحقاق"ه‌"

ئایا له‌دوای به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم، پارتی هیچ هه‌نگاوێكی ناوه‌ بۆ پێشه‌وه‌ بۆ لای یه‌كێتی یا گره‌نتی گرتنه‌ به‌ری هه‌نگاوی سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك و به‌غداد به‌یه‌كێتی داوه‌؟

ئاڵا تاڵه‌بانی له‌وه‌ڵامدا وتی" من هیچ ئاگادار نیم بڕیاربوو دوێنێ یه‌كێتی و پارتی كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ به‌ڵام ئاگادارنیم كۆبونه‌وه‌ كراوه‌ یا نا، به‌ڵام ده‌زانم مه‌به‌ست له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو وه‌ ناشزانم گره‌نتی له‌ پارتی وه‌رگیراوه‌ له‌دوای مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌نگاوی جدی بنرێت یا نا ؟"

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی پێكهێنانی كه‌ركوك دۆخی كه‌ركوك هه‌ر به‌م جۆره‌ بوو ئاسایی نه‌كرایه‌وه‌ یه‌كێتی هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت؟

تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند" یه‌كێتی بڕیاری داوه‌ تا دوا قۆناغ شته‌كان به‌گفتوگۆ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ له‌نێویشیاندا بابه‌تی كه‌ركوك و به‌غداد به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه‌ ڕێككه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌یه‌كێتی-ش واژۆی به‌شداری كردنی له‌حكومه‌ت داوه‌ بێگومان ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌ و بڕیاری خۆی بدات چی ده‌بێت بڕیاره‌كه‌ ئه‌وه‌ نازانم، به‌ڵام "حه‌تمه‌ن" ده‌بێت كۆببێته‌وه‌ و بڕیار بدات له‌و باره‌یه‌وه‌."

ئاڵا تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه‌" یه‌كێتی سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ "ئیستحقاق"ه‌، ده‌بێت "براده‌رانی" پارتی-ش تێبگه‌ن ئه‌وه‌ بابه‌تێكی گرنگه‌ لای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان."

"له‌دوای لابردنی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم یه‌كێتی ده‌یتوانی پارێزگاری كه‌ركوك دابنێت بێ پارتی"

تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" له‌دوای لابردنی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كێتی ده‌یتوانی پارێزگاری كه‌ركوك بێ پارتی یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و دایبنێت." ڕونیشیكرده‌وه‌" من ئه‌وكات خۆم دانوستانم ده‌كرد له‌گه‌ڵ به‌غداد په‌یامه‌كانی به‌غدادم ده‌گه‌یاند، ئه‌وان ڕازی بون له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی كورد هه‌تا هه‌ندێك ناو هه‌بوو عه‌ره‌ب و توركمانیش ڕازی بوون له‌سه‌ر دانانی به‌ڵام یه‌كێتی خۆی "خه‌مسارد"ی كرد، به‌ڵامدواتر دۆخی سیاسی گۆڕا، ڕه‌نگه‌ بۆچونی عه‌ره‌ب و توركمان گۆڕابێت، وه‌ ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمی هه‌یه‌ له‌ بابه‌ته‌ ڕه‌نگه‌ ئاسان نه‌بێت، له‌سه‌ره‌تا ده‌مانتوانی به‌ڵام ئێستا پڕۆسه‌كه‌ به‌وجۆره‌ نیه‌، ده‌كرێت ده‌مانتوانی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان ڕێكبكه‌وه‌ت به‌ڵام یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌ و ڕێككه‌وتنی سیاسیانه‌ بابه‌ته‌كه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌. "

"پارتی شتێكی زۆر خراپ ده‌كات... مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی-ش خراپ ده‌كات"

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی به‌ بۆچونی تۆ پارتی بۆچی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌؟

ئاڵا تاڵه‌بانی به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند" ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئیشه‌ خراپه‌كان، پێم وایه‌ پارتی شتێكی زۆر خراپ ده‌كات كه‌ ڤیتۆ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ داده‌نێ كه‌ ئه‌مه‌ی قبوڵه‌ وه‌ قبوڵ نیه‌، من پێم وایه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی-ش خراپ ده‌كات كاتێك كاندیدێكی باشی هه‌یه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری شاره‌كه‌یه‌ وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ و كادیر و لایه‌نگرانی یه‌كێتی پێیان خۆشه‌ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ره‌ ئه‌م-یش ڤیتۆی بخاته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ش كارێكی خراپه‌."

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ئاڵا تاڵه‌بانی Jun 10-019