لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا، سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" به‌شداری كردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ بوو هیچ بیانویهكم نه‌بینی بڕوای پێ بهێنم تا خۆم به‌شداری بكه‌م به‌ڵام ده‌بێت كۆمه‌ڵ وه‌ڵامێكی پێ بێت بۆ هۆكاری به‌شداری كردنی له‌و مه‌راسیمه "ته‌شریفاتیه" له‌كاتێكدا له‌پێشتر بڕوامان به‌یاساكه و هه‌مواری یاساكه نه‌بوو، من بۆخۆم وه‌ڵامم ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت بۆ خه‌ڵك بۆیه به‌شداریم نه‌كرد، نه‌شم توانی بڕوا به‌خۆم بهێنم بچم به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رشه سوره‌دا بڕۆم و دابنیشم ببم به "كۆرس" بۆ شتێكی تر كه ئێمه له بنه‌ماوه له‌گه‌ڵیدا نه‌بوین، كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوه‌ڕوانی زیاتری لێده‌كرا نه‌ك ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی بنێرێت به‌شداری له‌مه‌راسیمێكی "سوڵتانیانه‌ی ته‌شریفاتی" تێچووی پاره‌ی خه‌یاڵی بكات كه دابنیشێت ئه‌ویش ته‌نها وه‌ك "كۆرس" لهمهراسیمێكدا كه بگه‌ڕایتایه بۆ په‌رله‌مانتارێك نه‌تده‌بینی له‌كاتێكدا ناوی نرابوو كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، من پێم وایه هه‌ركه‌س به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رشه سوره‌دا دوێنێ چوبێته حزوری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سوێند خواردن له ئاینده‌دا مافی ڕه‌خنه‌گرتنی ئه‌گه‌ر هه‌شبێت زۆر لاوازه. ده‌شڵێت" به‌شداری كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جۆرێكه له"موڕاعاتی"ئه‌م دۆخه سیاسیه له‌كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان "موڕاعاتی" كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌كردووه وه نادیده‌ی گرتووه له‌به‌شداری كردن له حكومه‌ت وه هه‌وڵی په‌راوێزخستنی كۆمه‌ڵی داوه بڕیاری پێش وه‌خته‌ی داوه بۆ به‌شداری نه‌كردنی كۆمه‌ڵ به‌ڵام كۆمه‌ڵ تا ئێستاش هه‌ر چاوه‌ڕێیه له‌كاتێكدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری كشانه‌وه‌ی له كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌ت دابوو واتای چی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ی بچیته كابینه‌ی نۆ؟"
"به‌شداری كردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ئیزدواجیه‌ت بوو"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سۆران عومەر لەبارەی بەشداری کردنی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەمەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم وتی" من خۆم بەشداری مەراسیمەکەم نەکرد وە پێشم وایە کە ئێمە دەنگمان بەیاساکە نەداوە وە کاندیدیشمان بۆ ئەو پۆستە نەبوو ناکرێت بەشداری لەمەراسیمەکەشدا بکەین لەکاتێکدا بەشداری کردن لەمەراسیمەکەدا ناونرابوو کۆبونەوەی پەرلەمان بەڵام بەڕاستی ئەوە بەهیچ جۆرێک کۆبونەوەی پەرلەمان نەبوو ئەوەی دوێنێ نیشاندانی هەیمەنە و توانای دیبلۆماسی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی سەرۆکی هەرێم بوو بۆ به‌شداری کردن لەو مەراسیمە هیچ بیانوو پاساوێکی یاسایی نەبوو کە قابیلی قبوڵ بێت، بەتایبەت هیچ پاساوێک نیە بۆ بەشداری کردنی ئەو لایەنانەی کە دەنگیان بەیاساکە نەداوە."
سۆران عومه‌ر به‌شداری كردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به"ئیزدواجیه‌ت" ناوبرد و وتی" به‌شداری كردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ناوده‌نێم "ئیزدواجیه‌ت"، كه‌نابێت حیزبی سیاسی ڕه‌خنه‌ی هه‌بوو له‌قۆناغێكدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بكات كه قۆناغێكی هه‌ستیار و گرنگه من به‌هانه نابینم بۆ به‌شداری كردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و به‌شدارییه نایاساییه ئه‌مه جۆرێكه له"موڕاعاتی"ئه‌م دۆخه سیاسیه له‌كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان "موڕاعاتی" كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌كردووه وه نادیده‌ی گرتووه له‌به‌شداری كردن له حكومه‌ت وه هه‌وڵی په‌راوێزخستنی كۆمه‌ڵی داوه ."
"ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ بڕیاری به‌شداری كردنی فراكسیۆنه‌كه‌ی دا"
"سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ بڕیاری دا فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بكات؟ وه پاساوه‌كه‌ی چی بو له‌كاتێكدا پێشتر كۆمه‌ڵ ده‌یوت بڕوای به‌یاساكه نیه؟
سۆران عومه‌ر وتی" ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری به‌شداری كردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دا، ده‌شڵێت"پاساوێكم نه‌بینیووه كه باوه‌ڕی پێ بهێنم ئه‌گه‌ر پاساوم ببینیایه به‌شداریم ده‌كرد وه نه‌شم توانی بڕوا به‌خۆم بهێنم بچم به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رشه سوره‌دا بڕۆم و دابنیشم ببم به كۆرس بۆ شتێكی تر كه ئێمه له بنه‌ماوه له‌گه‌ڵیدا نه‌بوین، من پێم وایه هه‌ركه‌س به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رشه سوره‌دا دوێنێ چوبێته حزوری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سوێند خواردن له ئاینده‌دا مافی ڕه‌خنه‌گرتنی ئه‌گه‌ر هه‌شبێت زۆر لاوازه."
هه‌روه‌ها وتی" كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بێت وه‌ڵامێكی پێ بێت بۆ هۆكاری به‌شداری كردنی له‌و مه‌راسیمه "ته‌شریفاتیه" له‌كاتێكدا له‌پێشتر بڕوامان به‌یاساكه و هه‌مواری یاساكه نه‌بوو، من بۆخۆم وه‌ڵامم ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت بۆ خه‌ڵك بۆیه به‌شداریم نه‌كرد."
"بڕیاری پێش وه‌خته‌ی پارتی هه‌یه، ده‌بوو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی ڕابگه‌یاندایه"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی وت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی "موڕاعاتی" دۆخی سیاسی كردووه به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مه‌ی به نادیده گرتووه بڕیاری پێش وه‌خته‌ی داوه بۆ به‌شداری نه‌كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له حكومه‌ت."
سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شی وت" به‌ڵام ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه‌بۆچی تا ئێستاش چاوه‌ڕوانی به‌شداری كردنه له‌حكومه‌ت، چاوه‌ڕوانه چونكه تا ئێستاش ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه ده‌بوو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی ڕابگه‌یاندایه،چونكه ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری كشانه‌وه‌ی له كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌ت دابوو واتای چی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ی بچیته كابینه‌ی نۆ؟، پاش ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕا‌سپێردرا به پێكهێنانی حكومه‌ت وه‌زاره‌ت و پۆسته‌كان هه‌مووی دابه‌ش كراوه گفتوگۆكان كۆتاییان پێهاتووه؟ ئه‌مه كارێكی خراپه كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوه‌ڕوانی زیاتری لێده‌كرا وه‌ك تاكه لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆن كه‌ده‌نگه‌كانی له‌هه‌ڵبژاردن زیادی كردووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی بنێرێت به‌شداری له‌مه‌راسیمێكی "سوڵتانیانه‌ی ته‌شریفاتی تێچووی پاره‌ی خه‌یاڵی بكات كه دابنیشێت ئه‌ویش ته‌نها وه‌ك "كۆرس" لهمهراسیمێكدا كه بگه‌ڕایتایه بۆ په‌رله‌مانتارێك نه‌تده‌بینی له‌كاتێكدا ناوی نرابوو كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان."
Your browser doesn’t support HTML5