له‌ووتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باس له‌چه‌ند ته‌وه‌رێك ده‌كات.
ده‌قی وتووێژه‌كه وه‌ك خۆی:
"له‌گه‌ڵ پارتی زه‌حمه‌ته له‌كابینه‌یه‌ك بین كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێت، ئیش کردنی ئێمە و پارتی بەندە بەچارەسەرکردنی کێشەی که‌رکوک."
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا له‌باره‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له ئێستادا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی" په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی بێ كێشه نیه، كێشه‌ی تێدایه و كێشه‌ی سه‌ره‌كیش له‌و په‌یوه‌ندییانه بابه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی پارتیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك، بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆچونی وایه كه هێشتنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌وشێوه‌یه به واڵایی ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه له ئیمكانیاتی یه‌كێتی وه لاوازكردنی پێگه‌ی یه‌كێتیه له‌كه‌ركوك وه بۆ به‌فیڕۆدانی كه‌ركوكه كه ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه،به ئه‌نقه‌ست واده‌كرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ پارتی زه‌حمه‌ته له‌كابینه‌یه‌ك بین كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێت."
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (سه‌عدی پیره) ئه‌وه‌شی وت"به‌دڵنیایی قسه‌كانی كاك مه‌حمود كاریگه‌ری خراپی هه‌بوو له‌جێی خۆی نه‌بوو وه پێویستیش نه‌بوو چونكه هه‌ڵوێستی پارتی له‌مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم چۆن بوو چۆن نه‌بوو، هه‌م "كاك قوباد و هه‌م كاك ئه‌رسه‌لان" به‌نوسین وه‌ڵامیان دابوه‌وه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه له‌و نوسینانه ڕه‌نگی دابوه‌وه ،بۆیه پێویستی به كاك مه‌حمود نه‌بوو ئیزافه بكات بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌و زاراوه زبر و نه‌بونی "دیقه‌ت" له هه‌ڵبژاردنی وشه، ئه‌مه‌یان كارێكی باش نه‌بوو به‌هه‌رحاڵ هات، ڕۆیشت."
"غه‌در له‌مام جه‌لال و كاك كۆسره‌ت كرا، كاك مه‌سعود ده‌یه‌وێت وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت قبوڵ بكرێت، یه‌كێتی ئه‌و یاریه تێگه‌یشتووه، ئه‌وه ناخوات بڕایه‌وه"
به‌ڵام بۆ بابه‌تی ئێستا كه سه‌رۆكی هه‌رێممان هه‌یه وه سه‌رۆكی حكومه‌تی ڕاسپێردراومان هه‌یه ئیتر هێزه سیاسیه‌كان هه‌یه، پێم وایه "غه‌درێكی" گه‌وره له‌یه‌كێتی به‌گشتی وه له‌مام جه‌لال به‌تایبه‌تی كرا وه له كاك كۆسره‌ت كرا چونكه ئه‌وانه هه‌موویان له‌قۆناغی جیا جیادا به‌شداربوون له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تی عیراق و كوردستان وه هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و ئارامیه‌ی له‌كوردستان هه‌یه "مومكین" نه‌بوو به‌بێ "فه‌خامه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال "بێته دی ده‌بوو له وتاره‌ی كه‌درا بۆ چوار ساڵی ئاینده له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌و بابه‌تانه بكرایه، له‌كاتێكدا زۆر ناوی كاك مه‌سعودی برد و یانزه جار ناوی "كاك مه‌سعود" هێنرا وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت وێنا ده‌كرا، كه جۆرێك خۆی ته‌قدیم ده‌كات وه‌ك "مه‌رجه‌عیه‌ت" پێم وایه تا ئێستا ئه‌وه نه‌بووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت هێشتاكه‌ش كاك مه‌سعود ده‌توانێت ڕۆڵی ئیجابی باش ببینێت "كاك مه‌سعود"."
" ئیش كردنی ئێمه و پارتی به‌نده به‌وه‌ی پێكه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك بكه‌ین."
واته ئێوه مه‌رجه‌عیه‌ت قبوڵ ناكه‌ن؟ سه‌عدی پیره ده‌ڵێت" پرسیاره‌كه نابه‌جێیه من ده‌ڵێم كاك مه‌سعود ده‌یه‌وێت وه‌كو "مه‌رجه‌عیه‌ت" قبوڵ بكرێت وه له‌و مه‌راسیمه‌ش وه‌كو مه‌رجه‌عیه‌ت ناوی هات له‌لایه‌ن هێزه عه‌ره‌بیه‌كان وه له‌لایه‌ن هێزه كوردستانیه ئه‌وه له كرداردا به‌وه داده‌نرێت كه ڕۆڵی ئه‌وه ببینێت وه له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌گه‌ر ئێستا به‌ته‌مای ئه‌وه‌یه ته‌نها بۆ لاوازكردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركوك یه‌كێتی ئه‌و یاریه تێگه‌یشتووه و ناخوا ئیتر ته‌واو بڕایه‌وه پێكه‌وه ئیش كردنی ئێمه و پارتی به‌نده به‌وه‌ی پێكه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك بكه‌ین."
"به‌ڵێ نیگه‌رانی كردین ئه‌وه له نێچیرڤان بارزانی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا"
ئێوه به‌و ئه‌ندازه‌یه نیگه‌ران بوون كه بژاردوتانه یانزه جار ناوی( مه‌سعود بارزانی) هێنرا له وه‌ك جۆرێك له مه‌رجه‌عیه‌ت له‌وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم؟
سه‌عدی پیره له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت" به‌ڵێ نیگه‌رانی كردین، چونكه " به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی" پێشینه‌ی نه‌بوو وه ئه‌وه له‌و چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا، ڕه‌نگه یه‌كێكی تر وای بكردایه ڕه‌نگه زۆر كاریگه‌ری نه‌بوایه."
ئایا دوای ئه‌و مه‌راسیمه خودی سه‌رۆكی هه‌رێم یا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێگای په‌یوه‌ندی كردن پێتانه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یان بۆ دان له‌سه‌ر وتاره‌كه؟ پیره وتی" ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر وتاره‌كه نه‌دراوه به‌ڵام پاش ئه‌وه نێچیرڤان بارزانی له به‌غداد بوو سه‌رۆك كۆماری عیراق " كاك به‌رهه‌م ساڵحی" بینیووه له پاش ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی یه‌كترییان بینووه واته ئه‌وه نابێته هۆكار بۆ پچراندنی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی چۆن ئیداره‌ی ئه‌م وڵاته له‌زاخۆ تا خانه‌قین ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگیمان نه‌بێت پێكه‌وه خۆ ئێمه شه‌ڕه عه‌شیره‌تمان نیه ناكۆكین له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌ڵام ده‌بێت له مه‌سه‌له گرنگ ئه‌منی و سیاسیه‌كانی تر په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت."
سه‌عدی پیره ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك و دانانی پارێزگارێكی یه‌كێتی بۆ ئه‌و شاره به‌دوری ده‌زانم یه‌كێتی به‌شداری له حكومه‌تدا بكات چونكه تا ئێستا بۆچوون له‌سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وهایه ئنجا ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ یا دوو سبه‌ی بابه‌تێكی نوێ بێت و مه‌كته‌بی سیاسی كۆببێته‌وه ئه‌وه شتێكی تره، به‌ڵام تا ئێستا بۆچونه‌كه به‌وجۆره‌یه."
" پارتی ده‌بێت قبوڵی بكات چۆن له‌دهۆك ئه‌و زۆرینه‌یه مافی پارێزگاری هه‌یه، یه‌كێتیش له‌كه‌ركوك"
به‌بۆچونی تۆ چاره‌سه‌ری مام ناوه‌ند بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی دا چیه؟
پیره له‌وه‌ڵامدا وتی" چاره‌سه‌ری مام ناوه‌ند ئه‌وه‌یه ده‌بێت پارتی قبوڵی بێت یه‌كێتی له‌كه‌ركوك زۆرینه‌یه له 12 كورسی 6 كورسی هێناوه چۆن ئێمه له دهۆك قبوڵمانه پارتی زۆرینه‌ی هێناوه و پارێزگار له‌وه ده‌بێت ئه‌وانیش له كه‌ركوك قبوڵیان بێت هه‌ركه‌سێكیش له غه‌یری یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت نامه‌شروع و نامه‌عقوله."
"هه‌ركه‌سێكیش له غه‌یری یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت نامه‌شروع و نامه‌عقوله، ده‌بێت پارێزگاری كه‌ركوك سرف یه‌كێتی بێت"
هه‌فته‌ی پێشوو له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند"ده‌بێت کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک كاندیدی پارتی و یه‌كێتی بێت."
سه‌عدی پیره ڕونیكرده‌وه" بۆ كه‌ركوك یه‌كێتی كاندیدێكی " سرفی" یه‌كێتی ده‌وێت، به‌ڵام كاندیدێك كه عه‌ره‌ب، توركمان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتوو، پارتی دیموكرات واته تا ڕاده‌یه‌ك ڕازی بن." هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت" بابه‌تی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌ت كێشه نیه، چونكه به نزیكه‌یی" شۆرت لیست" كراوه ده‌توانین له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا كاندید ئاماده بكه‌ین بۆیه من پێم وایه له‌سه‌ر كاندید په‌كمان ناكه‌وێ، كێشه‌ی سه‌ره‌كی كاندیده‌كان نیه به‌ڵكو به‌كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوكه."
" ئه‌گه‌رێكی دووره بۆ 7/1 حكومه‌ت پێكبێت"
ئه‌گه‌ر پارتی سوربوو له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له پێش پشووی په‌رله‌مان له 7/1 وه ئێوه‌ش سوربون له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردنتان له‌حكومه‌ت به بێ پارێزگاری كه‌ركوك ئایا هه‌ڵوێستان چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر پارتی حكومه‌تی پێكهێنا و پۆسته‌كانی ئێوه‌ی به به‌تاڵی به‌جێهێشت؟ سه‌عدی پیره له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت" ئه‌مه ئه‌گه‌رێكی دووره بۆ 7/1 حكومه‌ت پێكبێت ئه‌وی تریشیان " لكل حادث حدیث" ."
Your browser doesn’t support HTML5