سەفین دزەیی: زیاتر 36 کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتانی جیاجیا لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریكا ، سەفین دزەیی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی وادەی ڕادەستی كارەكانی وەزیرەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕوونەوەی گەندەڵی و پەیوەندیەكانیان لەگەڵ بەغدا و دەرەوە دەكات و هەروەها باسی شەڕی نێوان پەكەكە و توركیاش دەكات كە لە نێو خاكی هەرێمی كوردستاندا ڕوودەدات

كەی وەزیرەكان ئاڵۆگۆڕیان پێ دەكرێت و ڕادەستی كارەكان دەكرێن ؟

کابینە سوێندیان خواردووە مەوعید دادەنرێت لەگەڵ وەزیرەکانی کابینەی پێشووتر ڕادەستی کارەکان دەکەن بۆ‌ ماوەی چەند ڕۆژێک کۆتایی پێ دێت، کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کابینەی نۆیەم ئەولەویەتی خۆی لە پەرلەمان ڕاگەیاند سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هێلە گشتیەکانی ڕاگەیاند لەو چوارچێوەیە کارنامەی خۆیان دادەڕێژن و کارەکانی کابینەی نۆ ڕایی دەکەن .

هیچ نیەتێکی وا هەیە ئـەوانەی کە گەندەڵیان کردووە ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە ؟

دزەیی گوتی گەندەڵی هەمیشە وەکو دەزانن دەستەی نەزاهە دامەزرابوو لەکابینەکانی پێشووتریش کاری باشیان کردووە، و حکومەتەکانی ڕابردووش هەمیشە هەوڵیان دایە کە کاروباری هاووڵاتیان بەباشی بەڕێکوپێکی بەڕێوە بچێت و ئـەوانەی کە لادەدەن لە ڕێنماییەکان و ئـەوانەی کاری ناڕەوا دەکەن ڕووبەڕوویان ببنەوە چەندی کرایە یاخود چەندی كەم یان زوور ئـەوە بابەتێکی ترە، هیوادارین لە کابینەی نۆێ هەوڵ بدرێت كە پاشی ئـەو قەیرانەی مومکینە تا ڕادەیەک ڕێگەخوشکەر بووبێت بۆ هەندێک کاری ناڕەوا مومکینە ئـەوانە بکرێت زیاتر لەسەری جەخت بکرێت و کۆک بن لەوەی كە نەهێلدرێت بە تاکید کاری ناڕەوا سرووشتی مرۆڤ ئـەوانەی کە لاواز بن تا ڕادەیەک ئـەو کارانە هەر ڕووبدات بەڵام گرنگ ئـەوەیە ئیرادەیەکی بەهێز هەبێت و هەوڵ بدرێت کە نەمینێت.

لەبارەی گۆڕانکاریەکان لە پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ؟

سەفین دزەیی گووتی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغداد تاڕادەیەکی باشن سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند جارێک سەفەری بەغدای کردووە و بریاریشە سەرۆکی ئـەنجومەنی وەزیرانی کابینەی نۆ سەرەدانی بەغدا بکەن و دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بکرێت بۆگفتوگۆکردنی زیاتر لەسەر ئـەو مەلەفانەی کە تا ئێستا پێویستە بەجدی گفووگۆیان لەسەر بکرێت و چارەسەری گونجاویشیان بۆ بدۆزرێتەوە بەڕای ئێمە ئێستا کەشوهەوایەکی گونجاوە بۆ دانوستاندن مومکینە هەموو کێشەکان چارەسەر نەکرێن بەڵام بە لایەنی کەمەوە گفتووگۆیەکی جدی هەبیت و بەمەبەستی خۆ دورخستنەوە لە کەش و هەوای توندوتیژی یاخود بەیاناتی میدیایی توندوتیژی توندوتیژی لە میدیاکان ئـەوە تا ڕادەیەکی زۆر نەماوە و کەشو هەوایەکی گونجاوە ئێستا بۆ‌ دانوستاندن .

پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە هەمان شێوەی ڕابردوو دەبێت یاخود گۆڕانکاری بەسەردا دێت، واتا چوون پەرەی پێ دەدرێت ؟

دزەیی گوتیشی قۆناغەکانی کە هەرێمی کوردستان پێی تێپەڕبووە قۆناغی جیاجیابوونە و لە هەر قۆناغێک لە ڕووی پێداویستیەکانی ئەو ڕۆژە پەیوەندیەکان درۆستکرانە ڕاستە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و وەکو کیانێکی سەربەخۆ نیە بەڵام لە ڕووی دیبلوماسیەتی نێودەڵەتی لە ڕووی پەیوەندیەکانی نێودەوڵەتی هەنگاوی زۆر باشی ناوە و ئەوڕۆ زیاتر لە 35 و 36 کۆنسولخانە و نوێنەرایەتی وڵاتانی جیاجیا لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە و چەند ڕۆژێک لەمەو پێش سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئیلیزا لەفەرەنسا پێشوزی لێکرا و چەندین پڕۆگرامی تریش بۆ سەرۆکی هەرێم وسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەیە کە ئەو‌ دانوستاندن و ئەو سەفەر و هاموشویانە بە بەردەوامی هەبن.

چیتان هەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکیا کە خەڵکی سڤیل لە دەڤەری سیدەدان و باڵەکایەتی بەگشتی دەکاتە قوربانی ؟

ئێمە هەمیشە نیگەرانی و دڵگرانی خومان دەربڕیوە بەرامبەر ئـەو ناوچانەی کە دەکەونە ژێر بۆمبارانکردن و دەست درێژیکردن چ لەلایەن ئێران بێت چ لە لایەن تورکیا بێت ، بەڵام لە هەمان کاتیشدا هۆکارە سەرەکیەکە دەبێت ئاماژەی پێ بدرێت، هەبوونی هێزەکانی پەکەکە لەو ناوچانە بوویتە هۆکاری سەرەکی بۆ دەستێوەردان و خەڵکێکی زۆر لەو ناوچانە بەداخەوە گوندەکانی خۆیان بەجێهێشتیە و زۆریش لەوانە نیازیان هەبووە بگەڕێنەوە سە گوندەکانی خۆیان نەیانتوانیوە بە‌هەبوونی پەکەکە هیوادارین کە پەکەکە بەشێوەیەی جدی بیر لە بارۆدوخی هەرێمی کوردستان بکاتەوە ، هەرێمی کوردستان پێگەیەکی یاسایی و دەستووری هەیە و پەرلەمانێکی هەڵبژێردرا و حکومەتێکی هەڵبژێردراوی هەیەو ئـەوان ناتۆانن خویان بکەن بە‌ بەدیلی فەرمانڕەوایی لە هەرێمی کوردستان ساحەی خەباتی ئـەوان لە شوێنێکی ترە نەک هەرێمی کوردستان.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سەفین دزەیی