پاش بڵاوبوونەوەی کلیپێکی گۆرانیبێژ ماریا هەورامی، لە لایەن مامۆستایەکی ئاینی بە ناوی مەلا هەڵۆ و دەربڕینی قسەی نەشیاو بەرامبەر ئەو گۆرانیبێژە. تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لەم چەند رۆژەی جەژن پڕ بوون لەو سەرنجە جیاوازانەی بەزۆری پشتیوانی گۆرانیبێژەکەیان دەکرد و ڕەخنەگرتنی ڕەفتاری مامۆستا ئاینییەکە.
پاس هەوڵدانی زۆر بۆ پەیوەندی بە ماریا هەورامی و مەلا هەڵۆ و دەست نەکەوتنی هیچ لایەکیان. وتووێژ لەگەڵ بابەکر دڕەیی بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی کراوە، بە هۆکاری ئەوەی هێرش کراوەتە سەر هونەرمەندێک لە لایەن کەسێکی ئاینییەوە.
لەو بارەیەوە بابەکر دڕەیی دەڵێت "گۆرانییەکە گۆرانییەکی کوردی بووە و هونەرمەندەکە بە پۆشاکی کوردیەوە دەرکەوتووە، وەکو حکومەت پشتگیریمان کردووە و کارئاسانی بۆ هونەرمەندەکە کراوە بۆ ماوەیەک ئەو شەقامە هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی تیا قەدەغە کراوە تا وێنەگرتنەکەی تەواو بووە، ئەو خانمە وەک هونەرمەندو و وەکو کارمەندی حکومەتیش پشتگیری دەکەین و داوامان لە خۆی کردووە بڕیاری چی دەدات، بەشی یاسایی فەرمانگەکەمانی لە پشتە، نەک بۆ ئەو بۆ هەموو هونەرمەندان."
بەڕێوبەرەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە مامۆستاکە لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەشیمان بووەتەوە، رەنگبێت بەوە کۆتایی بەو بابەتە بێت، دەشڵێت "فشاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دژی ئەو مامۆستا ئاینییە ئەوەندە توند بوو وایکرد پەشیمانی بکەنەوە."
سەبارەت بەوەی کە هێرش کراوەتە سەر هونەرمەندەکە لە لایەن مامۆستایەکی ئاینی و قسەی نەشیاویشی پێ وتراوە، ئەگەر ماریاش خۆی سکاڵای لەسەر نەکات، هەق نییە، بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری خۆی سکاڵا لە سەر مەلاکە تۆمار بکات، بۆ ئەوەی ببێتە نەریتێک و مامۆستای ئاینیش میمبەری مزگەوت نەکاتە شوێنێک بۆ پێشیلکردنی ئازادی کەسی دیکە، بابەکر دڕەیی دەڵێت "ئێستا پشووە و جەژنە کە بچینەوە سەر کار لەگەڵ بەشی یاسایی ئەوە تاووتوێ دەکەین."
Your browser doesn’t support HTML5