له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان باس له بۆچونی خۆی ده‌كات له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم كه ئێستا باسی ده‌كرێت.
ده‌قی وتووێژه‌كه:
" ئه‌و دامه‌زراوه ده‌ستورییانه‌ی كه هه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وانه ده‌بێت مه‌رجه‌ع بن و به‌هێز بكرێن "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.هادی عه‌لی له‌باره‌ی ڕای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ حیزبه‌كان وتی" تا ئێستا به‌فه‌رمی یا نافه‌رمی هیچ لایه‌نێك نه‌هاتووه ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بكات به‌ڵام وه‌ك بۆچونی خۆم لێره‌دا قسه‌بكه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێستا پێكهاته‌ی دامه‌زراوه‌كانی سیستمی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌مووی هه‌یه له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هیچ بۆشاییه‌كی ده‌ستوری نابینرێت كه له‌ده‌ستوردا جێگای بۆ بكرێته‌وه تا دامه‌زراوه‌یه‌كی تری بۆ دروست بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه "ئه‌سڵ" ئه‌وه‌یه ئه‌و دامه‌زراوه ده‌ستورییانه‌ی كه هه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وانه ده‌بێت مه‌رجه‌ع بن و به‌هێز بكرێن."
"من بۆ خۆم به پێویستیشی نازانم، سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه"
ڕۆژی سێ شه‌ممه له‌وتووێژێكی ژیار حه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاندبوو" پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی حیزبه‌كان گرنگه چونكه هه‌ندێك حیزب هه‌یه له‌ناو حكومه‌ت نه له‌ناو په‌رله‌مان نوێنه‌رییان نیه."
به‌ڵام د.هادی عه‌لی ده‌ڵێت" ئه‌وه بابه‌تێكی تره ده‌كرێت حیزبه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بۆ نمونه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم دا، كاتێك سه‌رۆكی هه‌رێم داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی حیزبه‌كان بكات ئه‌وكات هه‌موو حیزبه‌كان كۆببنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد یا حیزبه‌كان له‌نێوان خۆیاندا ده‌كرێت كۆببنه‌وه، كۆبونه‌وه زۆر زه‌حمه‌ت نیه له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌وه بابه‌تێكه ئه‌وه‌ش كه‌باسی مه‌رجه‌ع بون و ئه‌نجومه‌نێك بكرێت كه كاكه حه‌مه باسی كردووه بابه‌تێكی تره و ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا جێگای بكرێته‌وه تا ئێستا شتێك نیه كه له‌ناو ده‌ستوردا جێگای بكرێته‌وه من بۆ خۆم به پێویستیشی نازانم. چونكه ئێستا دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوری هه‌مووی به تێر و ته‌واوه‌تی له‌كوردستاندا هه‌یه، ده‌بێت له‌ڕێگای ئه‌م دامه‌زراوانه‌وه هه‌موو كێشه و شته‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه."
له‌وه‌ڵامه‌كانتدا وتت سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت كۆبونه‌وه به‌حیزبه‌كان بكات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم داوای كۆبونه‌وه‌ی له حیزبه‌كان كرد ئاماده‌ن وه‌ك یه‌كگرتوو به‌شداری بكه‌ن و وه‌ك پێشتر بایكۆت نه‌كه‌ن؟
د.هادی عه‌لی ڕایگه‌یاند" من واده‌زانم ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم داوابكات شتێكی ئاساییه حیزبه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆببنه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌ت ڕاوێژی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، یا سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی حیزبه‌كان بكات، ئێمه ده‌بێت هه‌وڵی به‌هێزكردنی داموده‌زگا ده‌ستورییه‌كان بده‌ین مادام هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی هه‌یه ده‌بێت سیاسه‌تی گشتی هه‌رێمی كوردستان له‌وێوه ڕه‌سم بكرێت( له‌داموده‌زگا ده‌ستورییه‌كان)."
واته ئێوه په‌رله‌مان به مه‌رجه‌ع ده‌زانن؟
له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی" بێگومان په‌رله‌مان باشتره چونكه نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی تێدایه كه خه‌ڵك ده‌نگی پێداون."
"كه‌موكوڕییه‌ك له سیستمی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه...بۆته عورفێكی نادروست "
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" خۆی كه‌موكوڕییه‌ك له سیستمی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك حیزبه‌كان نه‌چونه‌ته ناو په‌رله‌مان یا حكومه‌ت ئه‌سڵ ئه‌وه‌بوو به‌وه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه سه‌رۆكی حیزبه‌كان خۆیان ڕاسته‌وخۆ له‌په‌رله‌مان بن یا له‌حكومه‌ت بن ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حیزبه‌كان خۆیان له‌په‌رله‌مان یا حكومه‌ت بن ئه‌وكات ئه‌و بۆشایی و كێشانه له‌وێش چاره‌سه‌ر ده‌بێت."
ئاماژه‌ت به‌وه‌كرد "ئه‌سڵ" ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی حیزبه‌كان بچنه په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆچی له حیزبه‌كه‌ی خۆتانه‌وه ئه‌مینداره‌كه‌ی ئێوه نه‌چووه په‌رله‌مانی كوردستان؟
د.هادی عه‌لی له‌وه‌ڵامدا وتی" خۆی ئه‌وه له‌كوردستاندا بۆته عورفێكی نادروست واهاتووه كه هه‌موو حیزبه‌كان واده‌كه‌ن به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا نوێنه‌ری حیزبه‌كان له په‌رله‌مان بێت یا له حكومه‌ت واده‌كه‌ن كه گوزارشت له‌ڕاو بۆچونی حیزبه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌په‌رله‌مان یا له‌حكومه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و بابه‌ته به‌بۆچونی من وای نابینم كه پێویستی به‌هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی تر هه‌بێت."
" واده‌زانم بۆچونی یه‌كگرتووش هه‌مان بۆچونی من ده‌بێت."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بابه‌تی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی حیزبه‌كان پێشنیار بكرێت بۆ یه‌كگرتوو پێت وایه هه‌ڵوێستی حیزبه‌كه‌ت چی ده‌بێت؟
د.هادی عه‌لی وتی" وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌تا ناڕاسته‌وخۆش ئه‌و پێشنیاره‌ی نه‌خستۆته به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌گه‌ر پێشنیار كرا تاوتوێی ده‌كه‌ین به‌ڵام واده‌زانم بۆچونی یه‌كگرتووش هه‌مان بۆچونی من ده‌بێت."
Your browser doesn’t support HTML5