خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه له‌م وتوێژه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس یه‌ك لیستی كورد له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها وه‌ڵامی نیگه‌رانیه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر پێنه‌دانی ده‌سه‌ڵات به قوباد تاڵه‌بانی.
"پێشنیاری یه‌ك لیستی له‌كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی تر هی پارتی بوو "
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی یه‌ك لیستی كورده‌وه ده‌ڵێت" پێشنیاری یه‌ك لیستی كورد له كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی تر هی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی "جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی " بڕیاردارا ئه‌گه‌ر كورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌یه‌ك لیست بێت یا به‌یه‌ك ده‌نگ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌ده‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كورد، كام لایه‌ن له‌و هاوپه‌یمانێتیه كوردییه براوه و قازانجی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟ خه‌سرۆ گۆران وتی" له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازه، بۆ نمونه له نه‌ینه‌وا له 70% ی ده‌نگه‌كان بۆ پارتیه، له‌كه‌ركوك به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه له‌وانه‌یه 60% - 65% ی بۆ یه‌كێتی بێت."
وتیشی" له كه‌ركوك لیسته كوردییه‌كه بۆی هه‌یه 26كاندیدی هه‌بێت، له‌موسڵ ده‌توانین چل و هه‌شت كاندیدمان هه‌بێت بێگومان له‌كه‌ركوك زۆرترین كاندیده‌كان به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت له موسڵ-یش به‌ر پارتی ده‌كه‌وێت وه لایه‌نه‌كانی تریش كاندیدییان ده‌بێت له‌ناو لیسته‌كه به‌ڵام هه‌یانه له‌وانه كاندیدی نابێت."
"16ی ئۆكتۆبه‌ر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگی كورد "
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركرادیه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ده‌نگی كورد، له‌و ڕووه‌وه وتی" بێگومان 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاریگه‌ری هه‌یه چۆن كاریگه‌ری نیه، یه‌كه‌م، پارێزگاری ئه‌و شاره كورد نیه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌كاركه‌وتووه ئاسایش له‌وێ نیه، پێشمه‌رگه‌ی لێ نیه، پارێزگار ته‌عریب ده‌كات، عه‌ره‌بی هاورده‌ی هێناوه له‌وانه‌یه ساخته بكرێت وه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هێناویانن به‌شداری بكه‌ن له‌هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان، ئاواره‌مان هه‌یه له‌هه‌ولێر و شاره‌كانی تر كه‌ناتوانن ده‌نگ بده‌ن بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكرێت تا ئه‌و خه‌ڵكه بتوانن ده‌نگ بدات."
دوێنێ سێ شه‌ممه قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانی وتووێژێكیدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو : هۆكاری دانه‌نانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك به‌ته‌نها پارتیه كه‌س كێشه‌ی نیه، ته‌نها پارتی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان نابێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی."
به‌ڵام خه‌سرۆ گۆران ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت" ئێمه ڕێگرنه‌بوین وه هه‌رگیز ڕێگریش نابین، لیژنه‌یه‌ك هه‌یه پێكهاتووه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری كه‌ركوك سه‌باره‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك یه‌ك له‌وانه ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێكه بۆ كه‌ركوك به‌بۆچونی من عه‌ره‌ب و توركمان نایه‌نه پێش له‌و بابه‌ته ئه‌گه‌رنا پارتی هه‌میشه ڕێزی ڕێككه‌وتنی خۆی ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك."
" واتای چۆن قوباد تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك پێشتر نه‌دراوه‌تێ؟ خۆ ئه‌وه حكومه‌تی "فیفتی به فیفتی " نیه"
قادر عه‌زیز ئه‌وه‌شی وتبوو" قوباد تاڵه‌بانی به مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وت نیگه‌رانه له‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك پێویست نه‌داوه‌تێ،به دڵنیاییه‌وه یەکێتی بەبێ دەسەڵاتی لەم حکومەتە بەردەوام نابێت، یه‌كێتی چی بكات له‌حكومه‌تێكدا كه‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت؟! "ئەگەر وا بڕوات جارێکی تر یەکێتی متمانە ناکاتەوە بەپارتی بۆ ڕێککەوتن، پارتی به‌جێ به‌جێ نه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی متمانه له‌ده‌ست ده‌دات بۆ سومعه‌ی خۆی باش نیه."
به‌ڵام له‌ووتوێژه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ خه‌سرۆ گۆران، گۆران ده‌ڵێت" واتای چۆن قوباد تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك پێشتر نه‌دراوه‌تێ؟ خۆ ئه‌وه حكومه‌تی "فیفتی به فیفتی " نیه هی ساڵانی 2005 و 2010 دوو ساڵ كاك نێچیرڤان سه‌رۆكی حكومه‌ت بێت و دوو ساڵیش كاك به‌رهه‌م سه‌رۆك وه‌زیران بێت هیچ ڕێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه نه‌كراوه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 یه، سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رۆكه، جێگر جێگره، یاریده‌ده‌ر یاریده‌ده‌ره، هه‌ركه‌س ده‌بێت سنوری دیاربێت، "مه‌هام" و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاربێت."
خه‌سرۆ گۆران وتیشی" ئێستا حكومه‌تێكی دیكه هه‌یه، حكومه‌تی پێشوو كه كاك قوباد ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو له 2013 هاته ئاراوه، ئێستا حكومه‌تێكی تره و هه‌ر حكومه‌ته‌ی سیاسه‌تی خۆی هه‌یه هه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تێك سه‌ڵاحیاتی خۆی هه‌یه، چی ده‌كات یا نایكات، ده‌سه‌ڵات ده‌دات یا نادات، یاخود ده‌سه‌ڵات كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌م حكومه‌ته ستراتیژیه‌تێكی تر و پلانێكی تری هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كان و ته‌نانه‌ت جێگره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، یا به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان و پارێزگاره‌كان و ئه‌مه ده‌كرێت ئه‌و حكومه‌ته جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی تر به‌ڵام به‌ڕێز كاك قوباد هه‌ر جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته."
" هیچ ڕێگایه‌كی تر له‌به‌رده‌م ئێمه و یه‌كێتیدا نیه جگه له پێكه‌وه كاركردن"
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه" هیچ ڕێگایه‌كی تر له‌به‌رده‌م ئێمه و یه‌كێتیدا نیه جگه له پێكه‌وه كاركردن چ له‌كوردستان چ له‌به‌غداد، چونكه كێشه‌ی قورس و گه‌وره‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌بێت هه‌مووان پێكه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ین ئه‌گه‌رنا هه‌موو لایه‌كمان زیان ده‌كه‌ین."
Your browser doesn’t support HTML5