دەرچووانی پێنج زانکۆی تایبەتی سەر بەر کەرکوک و موسڵ و بەغدا لە هەولێر خوپێشاندانێکیان ئەنجامدا

لە هەولێر ژمارەیەکی زور لە دەرچووانی هەر یەکە لە زانکۆکانی قەلەم و کیتاب و حەدبا و نور و ئیمام ئەعزەم کە پێنج زانکۆی تایبەتن سەر بە پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ و بەغدان خوپێشاندانێکیان بۆ بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامدا، موحەمەد سەباح رێکخەری خوپێشاندانەکەیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گووتی ئێمە نوێنەرایەتی نزیکەی پێنج هەزار دەرچووی زانکۆکانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین نور و کیتاب و حەدبا و قەلەم و ئیمام ئەعزەم چەندین ساڵە بە بریارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەزاران قوتابی کوردی ئەو زانکۆیانە بێ بەشکراون لە هەژمارکردنی بروانامەکانیان لە کاتێکدا بریاری ئەنجومەنی شورا هەیە بۆ ئەو زانکۆیانە کە بەرزترین دەسهەڵاتی یاساییە بەڵام تا ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادە نەبووە کار بە بریارەکەی ئەنجومەنی شورا بکاتن ئەمەش سەروەری یاسا دەخاتە ژێر پرسیارەوە لە کاتێکدا لەم کابینە نوێیەی حکومەت بانگەشەی جێبەجێکردنی یاسا و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و جیاوازی دەکرێت بەڵام بەداخەوە دەبینین قوتابی هەیە لە نێوان ئەو هەزاران قوتابیە‌ بە نهێنی بروانامەکەی بۆ بەسترایە ئەو نوسراوە نهێنیانە‌ بە بەڵگە هەن، ئێمە داوای هەلوەشاندنەوەی پەرلەمان و حکومەت ناکەین داوای نەمانی جیاوازی و جێبەجێکردنی یاسا دەکەین بەزووترین کات بروانامەکانی دەرچووان پەسەند بکرێت ئەگەر نا هەزاران لە دەرچووان هەڵویستیان دەبێت و بێ دەنگ نابن لە مافە ئاسایی و یاسایی و رەواکانی خویان.

فارس مەخموری دەرچووی ساڵی 2015 – 2016 ی زانکۆی کیتابی تایبەتە بە دەنگی ئەمەریکای گووت گشتاندنی بروانامەکان بۆ خەڵکێک کراوە ئێمە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان خوێندوومانە ماندوبوونێکی زورمان بردووە تا ئێستا ئەو گشاندنەمان بۆ جێبەجێ ناکرێت بریاری دادگامان هەیە لە هەمانکاتدا جیاوازیەکی زور کراوە ئەوانەی واستەیان هەیە خەڵکی دەولەمەندن بویان کراوە بۆ خەڵکی هەژاریش نەکراوە بەهیچ شێوەیەک، ئێمە داوا دەکەین بریاری دادگا جێبەجێ بکرێت ئەوانەی خویندوومانە ئینجا پاشان با دیراسە بکەن رێکەوتنی خویان لەگەڵ بەغدا بکەن.

پاش دانیشتن و مانەوەیان لە سەر شەقامی سەرەکی بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و گرتنی رێگای سەرەکی‌ بەردەم وەزارەت و دام و دەزگاکانی تری ئەو شوێنە لە هاتۆچووکردنی ئۆتۆمبێل، بانگهێشتی نێو وەزارەت کران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە کاربەدەستەکانی تری ئەو وەزارەتە ئەو دەرچووانە مەرجیان ئەوەبوو هەموویان پێکەوە بچنە نێو وەزارەت نەک تەنها چەند کەسێکی دیاریکراو، دواتر بە کۆمەڵ چوونە نێو وەزارەت و لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و کاربەدەستانی تری ئەو وەزارەتە کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوەکەیان‌ رێکخەری خوپێشاندەران بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند ئێمە بە وەزیرمان گووت ئەو سێ خولە بریاری دادگای لەسەرە دەبێت دانی پێدا بنرێت چونکە بریاری قانوون نابێت بگەرێتەوە ئێمە کاتێک چووینە ئەو زانکۆیانە پاشان ئەو بریارە دەرکراوە قوتابی خەرجی کردووە و ڕویشتووە دەوامی کردووە وەزیریش پێی ڕاگەیاندین بریارماندا ئەو سێ خولە دانی پێدا بنرێت و یەکشەممە بریارەکان دەردەکەین.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دەنگی ئەمەریکا لەبارەی بریاردان بۆ جێبەجێکردنی داواکانی خوپێشاندەران گووتی کاتێک بریارەکە دەرچوو ئەو کات قسە بۆ میدیا دەکەین لە ئێستادا لەوبارەیەوە قسە ناکەین.

وەک رێکخەر و دەرچووانی ئەو زانکۆیانە بە دەنگی ئەمەریکایان گووت دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێیان ڕاگەیاندووە کەوا ڕۆژی یەکشەممە بریارەکە دەردەکەین و دان بەو سێ خولەدا دەنرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئەحمەد زێباری