بەهار مونزیر ڕەخنە دەگرێت لە فەتوای پەیوەست بە هاتوچۆی ژنان بە تاکسی

دەرکردنی فەتوایەک لەلایەن لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە خانمان و بەکارهێنانی تاکسی کۆمەڵێک پرسیار و رەخنەی رژدی لەوبارەیەوە دروستکردووە.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەفەتواکەیاندا دەڵێن بەهۆی زۆوربوونی رووداوی ناشەرعی و تاوانی کۆمەڵایەتییەوە بوونی پرسیار لەلایەن هاوڵاتیانەوە سەبارەت بە حوکمی سەرکەوتنی ئافرەت بە تەنها لەگەڵ شۆفێری تاکسی و گەیاندنی بۆ جێگای مەبەست. پێویستە ژن بەشەوان بەتەنها لەگەڵ شۆفێری نامەحرەم و تاكسی دەرنەچێت، مەگەر دڵنیا بێت بۆ كارێكی زۆر پێویست و زەروریە، جگە لەوەش پێویستە ژن بەتەنها لەگەڵ شۆفێری نامەحرەم بۆ دەرەوەی شارو دور لەئاوەدانی دەرنەچێت. فەتواکە لە چەند خاڵێک پێکهاتووە بەڵام بەگشتی سەنگ خراوەتە سەر خانمان و بەکارهێنانی تاکسی.

بۆ پتر وردبوونەوەو دۆزینەوەی جومگە هەستیارەکانی ئەو فەتوایەو کاریگەرییە شارستانی لەسەر مافەکانی خانمان و کاریگەریشی لەسەر هەمەڕەنگی و ژیانی ئاسایی رۆژانەی هاوڵاتیان بەگشتی؛ ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتوێژی لەگەڵ چالاکوانی پرسی خانمان بەهار مونزیردا سازکردووە....

بەهار دەڵێت "ئەم فەتوایە خراپترین چارەسەرە، دیارە لێیانتێکچووە ئێرە عەرەبستانی سعودییە نیە."

دەشڵێت "زۆر کەس هەر پێکەنینی پێدێت چۆن لەکوردستاندا فەتوایەکی لەو چەشنە دەردەچێت."

سەبارەت بە چارەنوسی ئەو فەتوایەش بەهار مونزیر دەڵێت "هەر لەیەکەم ساتەوەختەوە ئەم فەتوایە رەتدەکرێتەوە، دەبێت ئەوان ئەوە بزانن کە دەبێت پەشیمانببنەوە لەو فەتوایە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ بەهار مونزیر