راگەیاندنی بڕیاری چاکسازی بنەرەتی وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی رایگەیاندووە بواری موچەی خانەنشینانی پەرلەمانتارو وەزیرو بریکاری وەزیری و پلەو پۆستە باڵاکانی گرتووەتەوە، دوای رێکەوتن لەسەری لە ئەنجومەنی وەزیران، دەنێردرێتە پەرلەمان و رەزامەندی لەسەر دەکرێت و دەبێتە یاسا.
لەم وتوێژە لەگەڵ محەمەد رەئوف وەک رۆژنامەوان و شارەزای ئەو دۆسێیە، وەک زۆرێک لە شارەزای تر کە پرسیاری ئەوە دەکەن ئایا چاکسازی بنەرەتی تەنها لە کەمکردنەوەی موچەی خانە نشینی پلە باڵاکاندایە کە زۆرینەیان ئەندام و کادری حیزبە کوردییەکانن.
لەو بارەیەوە محەمەد رەئوف دەڵێت "ئەم کابینەیە بەوە دەستی پێ کرد کە کابینەی دژایەتی گەندەڵی دەبێت، بەڵام هێشتا هیچ هەنگاوێکی بە کردەیی نەنواندووە، تا ئێستا یەک کاربەدەستی باڵا لەسەر دۆسێی گەندەڵی دادگایی نەکراوە، گەر کردویانە دەبێت ئاشکرای بکەن.
بەرای من گەندەڵی لەم کابینەیە زیاترە لە کابینەکانی تر، تەنانەت زۆر بواری تری خزمەتگوزاریش، کارەبای حکومی لە کابینەی رابردوو باشتر بوو، پێدانی نەوتی سپی بە خەڵک لەم زستانە ساردە لە رابردوو هەر چاکتربوو.
بەڵام ئەم هەنگاوە مایەی دەست خۆشی کردنە ئەگەر پارتی و یەکێتی لەسەری رێبکەون، چونکە ژمارەیەکی زۆر خانەنشینیان کردووە زۆربەی لایەنگرو کادری خۆیانن، ئایا ئەو خەڵکە بەوە رازی دەبن."
ئەم هەنگاوە وەکو سەرەتای کەم کردنەوەی موچەی خانەنشینی بێ شەرتو مەرج هانگاوێکی گرنگە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، بەڵام قسەو باسی زۆر دەکرێت لەسەر نا روونی و گەندەڵی لەبواری نەوتدا، لەو بارەیەوە محەمەد رەئوف پێی وایە زۆرترین گەندەڵی لە کەرتی نەوتدایە، دەشڵێت "فرۆشتنی و دیاری کردنی بانک و پاراستنی ئەمنیەتی ئەو کۆمپانیانەو دەرهێنان و فرۆشتنی بە فەرمی وبە قاچاخ هەرچی بواری تری ئەو کەرتەیە هەمووی بەدەستی سەرکردەکانی کوردەوەیەو منداڵەکانیان وکەسە نزیکەکانیان هەریەکەو بەشێوەیەک، کەس نازانێت داهاتی ئەو نەوتە چۆن خەرج دەکرێت، وەزارەتی سانمانە سروشتێکان وەک نەبوو وایە، دەبوو لەوتارەکەی سەرۆک وەزیران وەک گەندەڵی باسی دۆسێی نەوتی بکردایە، بەڵام هەر باسی نەکرد، ئەو دۆسێیەی ئێستاش رەوانەی پەرلەمانی دەکەن، پرۆژەیەکی خولی رابردووی حکومەتە کە دواجار ئەوسا پەرلەمان بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر نەدا."
Your browser doesn’t support HTML5