کاردانەوەکان لە بەرامبەر پەسەندکردنی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی له ‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ مشتومڕێكی زوری له‌سه‌ر هه‌بوو و پشێوی و ئاڵۆزیش له‌ نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی شێوازی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاساكه‌ هه‌بوون دواجار به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كۆی پرۆژه‌ یاساكه‌ به‌ ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ندكرا، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی گۆڕان ده‌نگیان به‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ دا به‌ڵام فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ ده‌نگیان به‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ نه‌دا.

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌و باره‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ چالاكانی سڤیل له‌ پێش په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌ و داوایان ده‌كرد پرۆژه‌ یاساكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناعه‌داله‌تیه‌كی زۆری تێدایه‌، زانیاری زیاتر له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رنج و تێبینی و ڕه‌خنه‌كانی فراكسیۆنه‌ جیاجیاكان و گردبوونه‌وه‌ی چاڵاكوان و پارێزه‌ران له‌م فایله‌ ده‌نگیه‌دایه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئەحمەد زێباری