یادی 29 ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستان دژی رژێمی بەعس لە کاتی خۆیدا وەرچەرخانێکی گەورەبوو. بەڵام لە ئێستادا گلەیی و ناڕەزایەتی ئەو خەڵکە لە ئەوپەڕی بەهێزیدایە.
محەمەد نوری نووسەر و ڕۆژنامەوان لەو بارەیەوە دەڵێت "بارودۆخێکی نێودەوڵەتی بووە هۆکاری سەرکەوتنی ڕاپەڕین، بەڵام ڕاپەڕین وەکو چەمکێک شکستی هێناوە و خەونی نەوەیەکی بە تەواوەتی کەرتوپەرت کرد، ئەوەی کە دەستمان کەوت بەتەواوەتی رووی راستی 50 ساڵەی شۆڕشی کوردو شۆڕشگێڕەکانی دەرکەوتن، ئەوەش بە واتای ئەوە نییە کە بەعس رژێمێکی باش بووبێت، بەڵکو بەعس لە ئەوجی خوێنرێژی و سەرکووتکردنی خەڵکی کوردستاندا بوو، راپەڕین و شۆڕش بەرهەمهێنی کەسی گەندەڵ و مافیای نەوت و شەڕی براکوژی و کەرتکردنی شارەکان و ناوچەکان و بەگژداکردنی یەکتری، لە دوای راپەڕین حیزبەکان کۆمەڵگایان دابەش کرد."
ئەڵبەتە حکومەتی هەرێم 29 ساڵە بە کردەیی هەرێمی کوردستانی بەڕێوەبردووە، دەسەڵاتەکەشی قۆناغی نوێشی بەخۆوە دیوە، بە نموونە سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆن.
لەو بارەیەوە محەمەد نوری دەڵێت "ئەگەر یەکێتی و پارتی و لایەنەکانی تر، خەونی خەڵکی کوردیان کوشتبێت، خەونی نەوەی حەفتا و هەشتاکان، ئەوا ئۆپۆزسیۆن بە گۆڕان و ئیسلامییەکانەوە، خەونی نەوەی نەوەتەکانیان لەناو برد، ئامانجی 17 شوبات کۆمەڵێک ناوی هێنایە ئاراوە و بەهۆی 17 شوباتەوە کۆمەڵیک رەقەم پەیدابوون و بوون بە ئەندام پەرلەمان و بەرپرس و هەموو دروشمەکانیان لەبیر چۆوە."
Your browser doesn’t support HTML5