مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ر گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له‌بڕیاری ڕاگرتنی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌مزگه‌وته‌كان ده‌كات به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایره‌سی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" فتواكه‌ی لیژنه‌ی فتوا وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی نیگه‌ران كرد به‌ڵام وه‌زاره‌ت پابه‌نده به‌بڕیاری داخستنی شوێنه گشتیه‌كان له‌نێویشیاندا مزگه‌وته‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ركرا."
" وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چاوه‌ڕێی لیژنه‌ی فتوابوو، به‌ڵام ئێستا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پابه‌نده به‌و بڕیارانه‌ی كه له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه "
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵا له‌هه‌رێم هه‌یه، وه لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ست وه‌رنادات له‌كاروبارییان، بۆیه ئه‌وه ڕه‌نگه هۆكاری ئه‌وه بێت كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چاوه‌ڕێ ی كردبێ كه له‌ڕێ ی لیژنه‌ی فتوای كوردستانه‌وه‌له‌ڕووی شه‌رعییه‌وه ڕوون بكرێته‌وه كه ئایا مزگه‌وته‌كان پێویست دابخرێن یان خوتبه‌و نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كان بكرێ یان نا؟ بۆیه وه‌زاره‌تی ئه‌قاف تا ئێستا هه‌نگاوی نه‌ناوه، ئه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی بوو كه چاوه‌ڕێ كراوه لیژنه‌ی فتوا ئه‌و بڕیاره بدات."
نه‌قشبه‌ندی له‌وتووێژه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وتووه" ئێستا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پابه‌نده به‌و بڕیارانه‌ی كه له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه كه كه‌متر له بیست و چوار سه‌عات دوای ئه‌و فتوایه‌ی لیژنه‌ی باڵای فتوای كوردستان ده‌رچوو كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان، كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان چ كۆبوونه‌وه‌ی ئاینی بێ وه‌كو ناو مزگه‌وت و نوێژی به كۆمه‌ڵ و وتاری هه‌ینی هه‌م شوێنه وه‌رزشیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵك كۆده‌بنه‌وه تیایه، هه‌م گازینۆ و باڕه‌كان كه خه‌ڵك تیایدا قه‌ڵه‌باڵغه، هه‌موو كۆبوونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ته‌نانه‌ت پرسه، پرسه‌ی ژنان و پیاوان ئه‌مانه هه‌مووی قه‌ده‌غه كراون له ئێستادا بۆ خۆپارێزی له ڤایره‌سه."
"بڕگه‌یه‌كی فتواكه‌ی لیژنه‌ی فتوا وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی نیگه‌ران كرد و جێگای قبوڵكردن نیه"
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئاماژه به فتواكه‌ی لیژنه‌ی باڵای فتوای هه‌رێم ده‌دات و ده‌ڵێت"ئه‌و كه‌سه‌ی به كۆرۆنا بمرێ" شه‌هیده" ئه‌وه به‌ڕاستی جێگه‌ی نیگه‌رانی بوو هه‌م وه‌كو خۆم هه‌م وه‌كو وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش كه ئێمه له كۆبوونه‌وه‌دا بووین. ئه‌مه به‌ڕاستی جێگه‌ی قبوڵكردن نیه به‌و پێیه‌ی كه خه‌ڵك ئه‌م فتوایه به ته‌فسیرێكی هه‌ڵه تێ ی بگات، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و هه‌ده‌فه‌ی كه لیژنه‌ی فتوا ویستویانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكی- وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن- به‌ڵام ڕه‌نگه خه‌ڵكانێكیش هه‌بن به ته‌فسیرێكی تر لێ ی تێ بگه‌ن. پله‌ی شه‌هاده‌ت ته‌نها خوا ئه‌یدات ناكرێ لیژنه‌ی فتوا، فتوا بدات و بڵێ فڵان كه‌س ئه‌چێت بۆ به‌هه‌شت و فڵان كه‌س ئه‌چێت بۆ دۆزه‌خ، بۆیه له‌و بڕگه‌یه‌دا من وه‌كو خۆم تێبینیم ده‌ربڕیوه دڵنیاش بووم كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دێته وه‌ڵام، چونكه بابه‌تێكی گشتگیره ئه‌بێ هه‌موو به لیژنه‌ی فه‌تواشه‌وه هاوكاربن."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌وه‌زاره‌ت ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" خۆ هیچ كه‌س نه‌ی وتووه له كوێوه گوازراوه‌ته‌وه، ئه‌بێ ئه‌و شتانه به‌جێ بهێڵرێت بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له كوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵا هه‌یه بۆ خۆپارێزی و ڕووبه‌ڕبوونه‌وه له هاتنی ئه‌م ڤایره‌سه‌وه بڵابوونه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه، هه‌ندێ ڕێكار هه‌یه بابه‌تی ته‌ندروستی و ئیداری كه ئه‌مه ئیشی لیژنه‌ی فتوا نیه له كوردستان و هه‌تا ئیشی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش نیه ئیشی ئه‌و لیژنه‌یه‌یه."
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی وت" زیاتر له 3150 مزگه‌وت له هه‌رێمی كوردستان وتاری هه‌ینی تیایه به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌و مزگه‌وتانه‌دا له ڕۆژی هه‌ینی ئاماده ده‌بێت، ئه‌م بڕیاره ته‌نیا بۆ مزگه‌وته‌كان نیه، بابه‌تی داخستنی كۆبونه‌وه دینییه‌كانكه‌نیسه‌كان و په‌رستگاكانیش به‌هه‌مان شێوه ده‌گرێته‌وه. بۆیه به‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كاربه بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات كه وه‌زاه‌تی ئه‌وقافیشه به‌شێكه له‌و سه‌رۆكایه‌تیه، وه دڵنیام كه خه‌ڵكی كوردستانبه‌تایبه‌تیش موسوڵمانان ده‌زانن كه ئه‌م بڕیاره له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دراوه به‌داخه‌وه مامۆستایه‌كی ئاینی كۆچی دوایی كرد ."
"له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ڕاگرتنی نوێژی هه‌ینی و به‌كۆمه‌ڵ له‌مزگه‌وته‌كان جێ به‌جێ ده‌كرێت "
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه" بابه‌تی ڕاگرتنی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ، هه‌موو قه‌ڵه‌باڵغیه‌كان كه ده‌كرێن له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان له سلێمانی تۆماركراوه ، له‌وێ ئه‌وان پێش بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ركرد به‌ڵام دوای ئه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌چه‌ند كاتژمێرێك بڕیاری ده‌ركردووه و له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ ده‌كرێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی وتووژه‌كه‌دا وتی" په‌یامی ئێمه‌شوه‌كو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه كه به‌ڕاستی ئه‌م بڕیارانه‌ی كه ده‌رچووه بڕیاری خۆپارێزیه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌م قه‌یرانه ده‌رباز بێ كه هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه ، وه دڵنیای خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه ئه‌و ئیجرائاتانه ، ئیجرائاتی خۆپارێزین و داواكارین كه‌وا دابه‌شكاری له‌ناو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه دروست نه‌كه‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و میدیایه‌كان هه‌ریه‌كه و به‌جۆرێك قسه‌ی له‌سه‌ر بكات و موزایه‌داتی ئایینی پێوه بكه‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایڕه‌سه یه‌كده‌نگ بن."
Your browser doesn’t support HTML5