عه‌لی حسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌یه وه‌ڵامی وته‌كانی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه، ڕه‌تیده‌كاته‌وه هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌دواین جاردا په‌یوه‌ندی هه‌بوبێت به‌لێدوانه‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه و ده‌ڵێت"هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نوێیه، ئه‌گه‌رنا هۆكاری تری جه‌وهه‌ری نیه، سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی پێویستیان به ئه‌زمونی نوێ هه‌یه بۆ شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارتی، بێگومان سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی له سه‌ره‌تای "ته‌عریفی" خۆیاندان و به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌یه كه‌چه‌ند ساڵێكه له‌یه‌كێتی دابڕوان، هاوكات ده‌شڵێت"ئێمه حیزبێكی دیموكراتین ئاساییه له‌ناوخۆی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه به‌ڵام پارتی له‌و حیزبه كوردییانه‌یه هیچ باڵ و ئاڕاسته و گروپێكی جیاوازمان نیه یه‌ك "مه‌رجه‌ع-مان" هه‌یه ئه‌یش (ماڵی بارزان) و (جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی-یه."
" ده‌رگای گفتوگۆمان دانه‌خستووه، ده‌رگای گفتوگۆ كراوه‌یه هه‌ركات یه‌كێتی نیشتمانی بیه‌وێت ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا عه‌لی حسێن له‌باره‌ی هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت" ئێمه دوو حیزبی جیاین به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شی زۆر له‌نێوانماندا هه‌یه له‌قۆناغی گرنگ هه‌ر له‌قۆناغی شۆڕش دژی ڕژێمی به‌عس و به‌ره‌ی كوردستانی وه نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ئێمه پێكه‌وه بووین، بێگومان له ئه‌نجامی ئه‌و پێكه‌وه كاركردنه‌ش به‌رزی و نزمی هه‌یه لهپهیوهندییهكانماندا، وه ئێستاش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كۆنگره‌ی خۆی كردووه به دڵنیایی بۆ ناسینی خۆیان كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی خۆیان هه‌یه ئه‌و به‌رنامانه‌ش بۆ ئێمه وه‌ك پارتی وه یه‌كێتی پێویستی به پێگه‌یشتن و "ته‌فاهوم" ی زیاتر هه‌یه ئێمه ده‌رگای گفتوگۆمان دانه‌خستووه، ده‌رگای گفتوگۆ كراوه‌یه هه‌ركات یه‌كێتی نیشتمانی بیه‌وێت ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رگامان دانه‌خستووه."
"هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نوێیه، ئه‌گه‌رنا هۆكاری تری جه‌وهه‌ری نیه "
ئێوه چاوه‌ڕێن یه‌كێتی په‌یوه‌ندیتان پێوه‌بكات یا خۆتان په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن بهیهكێتیهوه بۆ كۆبونه‌وه؟
له‌وه‌ڵامدا عه‌لی حوسێن ده‌ڵێت" بێگومان ئێمه په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه كردووه وه‌كاتی كۆبونه‌وه‌كانیش دیاریكراوه به‌ڵام بێگومان ده‌بینرێت هه‌م كۆبونه‌وه‌ی ناوخۆی یه‌كێتی وه به‌ڕێز "بافڵ تاڵه‌بانی" لێره نه‌بوو وه هه‌ندێك گرفتی تر ڕه‌نگه هه‌بووبێت پێویستی به‌كات بوبێت بۆیه ڕه‌نگه زیاتر ئه‌وه بوبێێت."
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕونیكرده‌وه" هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه وابڕیاربوو ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نوێیه ڕه‌نگه پێویستیان به‌گفتوگۆی نێوان خۆیان زیاتر هه‌بوبێت یا ڕاوێژ و شتی تریان هه‌بوبێت، ڕه‌نگه لێره و له‌وێ هه‌ندك قسه بكرێت ئه‌گه‌رنا جگه له‌و هۆكارانه هیچی تر نیه كه "جه‌وهه‌ری" بوبێت وه بوبێته گرفت بۆ ئه‌نجامنه‌دانی كۆبونه‌وه."
"له‌ناو یه‌كێتیدا قسه‌ده‌كرێت وه له‌لای ئێمه‌ش قسه ده‌كرێت "
دوێنێ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له وتووێژێكیدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیه‌وه ڕایگه‌یاندبوو" جاری یه‌كه‌م هۆكارێكی ته‌كنیكی ڕوویدا به ئاسایی وه‌رگیرا كه كۆبونه‌وه نه‌كرا، به‌ڵام هۆكاری دووه‌م، زیاتر په‌یوه‌ندی به لێدوانه‌كانی "هێمن هه‌ورامی"یه‌وه هه‌بوو كه پاش كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له(سۆران عومه‌ر) چه‌ند لێدوانێكی دا."
به‌ڵام به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئێمه به‌دوای ئه‌و قسانه‌دا بچین ئه‌وا له‌ناو یه‌كێتیدا قسه‌ده‌كرێت وه له‌لای ئێمه‌ش قسه ده‌كرێت به‌ڵام سیاسه‌تی فه‌رمی پارتی و یهكێێتی هی ئێستا نیه هی كۆنه، ده‌بێت ئێمه ئه‌و سیاسه‌ته ستراتیژییه "ته‌به‌نی" بكه‌ین ئه‌وه‌ی كه‌له‌سه‌رده‌می "ڕه‌حمه‌تی مام جه‌لال" و "جه‌نابی كاك مه‌سعود" بناغه‌یان بۆ دانا به‌ڵام ئێمه دوو حیزبی جیاین خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه كه په‌یوه‌سته به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر ئاستی عیراق له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ههرێمهیاتی به‌رپرسیارێتی ئێمه له‌وه‌گه‌وره‌تره كه لێره و له‌وێ دوو كه‌س قسه بكات ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه كۆنه‌بینه‌وه، یا ڕێك نه‌كه‌وین له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی گرنگ كه په‌یوه‌سته به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رپرسیارێتی خه‌ڵك له‌سه‌ر شانمانه."
" ئێمه حیزبێكی دیموكراتین ئاساییه له‌ناوخۆ سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه به‌ڵام یه‌ك "مه‌رجه‌ع-مان" هه‌یه ئه‌یش (ماڵی بارزان) و (جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی-یه)"
ئه‌سه‌سه‌رد لهوتهكانیدا ئه‌وه‌شی وتبوو" ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ڕوویدا وه ئه‌وه‌ی قسه‌كانی كرد له‌سه‌ر گروپێكی ناو پارتی حساب ده‌كرێت نه‌ك هه‌موو ناو پارتی"
به‌ڵام عه‌لی حسێن ده‌ڵێت" پارتی دیموكراتی كوردستان لهدامهزراندنیهوه به‌تایبه‌ت له ساڵی ١٩٦٤ ه‌وه كه مه‌لا مسته‌فا-ماڵی بارزان سه‌ركردایه‌تی پارتییان كردووه پارتی یه‌ك باڵه، پارتی یه‌ك ئاڕاسته و یه‌ك "مه‌رجه‌ع-مان" هه‌یه ئه‌ویش مه‌رجه‌عی ماڵی بارزان- كه "جه‌نابی كاك مه‌سعود" سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌ڵام خۆ له‌ناو حیزبی سیاسی ئاساییه ئێمه حیزبێكی دیموكراتین له‌ناوخۆ سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی بۆچوونی جیاوازمان هه‌یه به‌ڵام یه‌ك "مه‌رجه‌ع-مان" هه‌یه ئه‌و حیزبه‌ی له‌ناو حیزبه كوردییه‌كان باڵی نه‌بێت پارتی دیموكراتی كوردستانه هیچ باڵێكمان نیه و یه‌ك باڵ و یه‌ك ئاڕاسته‌ین كه مهرجهعێكمان هه‌یه ئه‌ویش "سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی" ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات."
"سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی پێویستیان به ئه‌زمونی نوێ هه‌یه بۆ شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارتی "
باشه هیچ بۆچونێكی جیاواز له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان؟
له‌وه‌ڵامدا عه‌لی حسێن وتی" ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كه‌ین وه‌كو حیزب چونكه ناكرێت ئێمه به‌رپرسیارێتیمان له‌سه‌ر شانه پارتی و یه‌كێتی له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی به‌دییان هێناوه سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕییه‌كان به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی شتی گه‌وره‌یان بۆ ئه‌م هه‌رێمه كردووه پێكه‌وه، سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی كه ئێستا هه‌ڵبژێردراوه پێویستیان به ئه‌زمونی نوێ هه‌یه بۆ شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارتی به‌بۆچوونی ئێمه گه‌ڕانه‌وه بۆ "ڕوئیای مام جه‌لال" وه شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی مام جه‌لال له‌گه‌ڵ پارتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی بۆ ئه‌وان كاتی ده‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی خاڵی هاوبه‌شمان زۆره ناكرێت به‌بێ یه‌كتر هه‌نگاو بنێین به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه‌نیه ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێ یه‌كێتی ناكه‌ین به‌ڵكو ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی وه‌ك حیزب ده‌كه‌ین به‌ڵڵام وه‌ك وتم پێویستان به ئه‌زمونی نوێ و كات هه‌یه ئه‌وه‌ش به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ شێوازی "ڕه‌حمه‌تی مام جه‌لال" وه په‌یوه‌ندییه‌كانی مام جه‌لال و كاك مه‌سعود."
" بێگومان سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی له سه‌ره‌تای "ته‌عریفی" خۆیاندان"
واته ئێوه پێتان وایه هۆكاری ئه‌م ساردی و كه‌شی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ئه‌زموونی نیه له‌مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا؟
له‌وه‌ڵامدا عه‌لی حسێن ده‌ڵێت" بێگومان سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی له سه‌ره‌تای "ته‌عریفی" خۆیاندان ڕه‌نگه له‌هه‌وڵی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ساڵانێكی زۆره له‌یه‌كێتی دابڕاون یا له‌شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌كان "ڕوئیایهكیان" هه‌بێت ئه‌مه مافی خۆیانه به‌ڵام ئه‌زمونی پارتی دیوموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و باڵه‌ی ١٩٦٤ له پارتی جیابویه‌وه و ویهكێتیان دروستكرد ئه‌زمونێكی دورودرێژمان پێكه‌وه هه‌یه ئێمه به‌زۆر قۆناغی ناخۆش تێپه‌ڕین به‌ڵام به‌كاركردنی پێكه‌وه ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌مان بۆ خه‌ڵكی خۆمان هێنا، ئێمه هێزی سیاسین و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییمان پێكه‌وه هه‌یه له‌كوردستان، پارتی و یه‌كێتی دوو حیزبی سه‌ره‌كین له‌كوردستان."
بۆچونتان چیه ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه نوێیه‌ی یه‌كێتی داوای "لامه‌ركه‌زی" ده‌كات؟
"ئێمه لامه‌ركه‌زی سیاسی و فیدراڵیمان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عیراق بابه‌تی لامه‌ركه‌زی له به‌رنامه و خواستی لایه‌نه سیاسیه‌كاندا هه‌یه وه له‌به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی "كاك مه‌سرور بارزانی" به‌ڕوونی ئاماژه‌ی پێكراوه به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به تێگه‌یشتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕاوبۆچونی لایه‌نه سیاسیه‌كان وه ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه وه له‌هه‌مانكاتدا پێویستی به‌یاسا هه‌یه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ په‌رله‌مان ئه‌وه ناكرێت لایه‌نێكی سیاسی به‌ته‌نها "ته‌به‌نی" بكات به ئاڕاسته‌یه‌ك كه وه‌ك كارتێكی سیاسی به‌كاربهێنرێت ئه‌مه ڕه‌نگه لێكدانه‌وه‌ی جیای بۆ بكرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك بابه‌تێكی ئیداری بێت پارێزگاكانی تریش مافیان هه‌یه له‌وه‌ش ڕه‌نگه گرفتێكی وامان هه‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دیالۆگ و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت."عه‌لی حسێن وای وت"
"گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وامه "
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كاتی كۆبونه‌وه‌یان، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانیه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی" كۆبونه‌وه‌كه دیاری نه‌كراوه به‌ڵام به‌دڵنیایی ده‌رگاكان كراوه‌ن وه گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆ به‌رده‌وامن بێگومان ئێمه گه‌شبینین كه كۆبونه‌وه‌كان ده‌كرێت گرفته‌كانیش چاره‌سه‌رده‌كرێت وه‌ك وتم په‌یوه‌ندی ئێمه و یه‌كێتی هه‌وراز و نشێوی تێدایه به‌كۆمه‌ڵێك قۆناغ تێپه‌ڕیوون قۆناغی ناخۆش وه قۆناغی خۆش له قۆناغه ناخۆشه‌كان زیان به ئه‌زمونی كوردستان و "سومعه‌ی" هه‌ردولامان گه‌یشتووه له قۆناغه خۆشه‌كانیش پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگ بوین وه ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌مان بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه كه ئه‌مه‌ش حیكمه‌تی سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ڕێزان "جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی" وه "ڕه‌حمه‌تی مام جه‌لال" وه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی تری وه‌ك "كاك نه‌وشیروان" و سه‌ركرده‌كانی تریشی تێدابووه، ئێمه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و حیكمه‌ته كه‌سمان به‌ته‌نها ناتوانین هه‌موو شتێك بین به‌ڵام هه‌موومان ده‌توانین پێكه‌وه هه‌موو شتێك و شتی گه‌وره بین."
"سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی "
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ سلێمانی، عه‌لی حسێن ده‌ڵێت" كاك نێچیرڤان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه ئاساییه بچێت بۆ هه‌ر شارێكی كوردستان وه ئاساییه به‌رپرسه باڵاكان له ئاسته جیاجیاكان ببینێت سه‌رۆك كۆماری عیراق (د.به‌رهه‌م ساڵح) دیاره كۆبونه‌وه‌یه‌ك هه‌بووه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه په‌یوه‌ست بووه به‌دۆخی ئێستای عیراق كه حكومه‌تی نوێ دامه‌زراوه به‌دڵنیایی ڕه‌نگه باسی دۆخی ناوخۆش كرابێت ئه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌سته به‌نێوانی لایه‌نه سیاسیه‌كان وه‌هه‌م "جه‌نابی كاك نێچیرڤان" ئه‌ركێتی ئه‌و ڕۆڵه ببینێت وه "جه‌نابی كاك دكتۆر به‌رهه‌م" هه‌م وه‌ك سه‌رۆك كۆمار وه‌هه‌م وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی و بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان بێگومان ڕۆڵیان ده‌بێت هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ش هه‌نگاوی ئیجابی ده‌بێت بۆ لێكنزیكبونه‌وه‌ی نێوانی لایه‌نه سیاسیه‌كان."
Your browser doesn’t support HTML5