مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" به‌پێویستمان زانی كاره‌كانی په‌رله‌مان بۆ دوو هه‌فته ڕابگرین بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان چونكه په‌رله‌مانتار كاری ئه‌وه‌یه كه له‌ناو خه‌ڵكدا بێت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێك خوانه‌خواسته" تووشی ڤایڕۆسی كۆڕۆنا بێت، وه لهسهردانیدا بۆ لای خه‌ڵك بێگومان مه‌ترسی زیاتر ده‌بێت و دواتر بڵاو ده‌بێته‌وه كه نه‌توانیین كۆنتڕۆڵی بكه‌ین چونكه په‌رله‌مان زۆر هه‌ستیاره له‌ناو خه‌ڵك دایه و چاوپێكه‌وتنی له‌ناو خه‌ڵك دایه و به‌دواداچوون له‌سه‌ر كاره‌كانی خه‌ڵك ده‌كات،تا هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تری بۆ نه‌كرێت كه بڵێن هۆكارێكی تره و به‌مه‌به‌ست ئه‌م په‌رله‌مانه په‌كخراوه ، بۆیه ئێمه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌مان بڵاو كرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داواكاری خه‌ڵك، سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت " حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی نوێنه‌ران و حیزب و لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كانه ، وه به‌شدارن له داهات و له ده‌ستكه‌وته‌كان و له هه‌موو شتێك به‌شدارین ، باسكردنی ئه‌و چوار سه‌د ملیاره هه‌ڵمه‌تێكی سیاسی یه چونكه ئه‌گه‌ر من به‌شدار بم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشكی گه‌وره‌م هه‌بێت و ده‌توانم له هه‌موو به‌شه‌كان و پشكه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بین له‌بڕیاری سیاسی‌دا به‌شداربین، بێگومان ده‌زانیین بۆچی حكومه‌ت ئه‌و 400 ملیاره ئه‌گه‌ر وه‌ری گرتبێت دابه‌شی ناكات."
"ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێك خوانه‌خواسته" تووشی ڤایڕۆسی كۆڕۆنا بێت، وه لهسهردانیدا بۆ لای خه‌ڵك بێگومان مه‌ترسی زیاتر ده‌بێت و دواتر بڵاو ده‌بێته‌وه كه نه‌توانیین كۆنتڕۆڵی بكه‌ین "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان وتی" ئه‌و ڕۆژه‌ی كه نیازبوو كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی ئه‌و پڕۆژه یاسا و پێشنیاز و بڕیار و یاسایانه كه فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو پێش هاتنی په‌تای ڤایڕۆسی كۆڕۆنا، له‌به‌ر په‌تای ڤایڕۆسی كڕۆنادواخرا، له په‌رله‌مانی كوردستان له 9ی مانگ پشكنینین بۆ به‌شێك له په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌ران پشكنینیان بۆ كرا به‌داخه‌وه فه‌رمانبه‌رێكمان تووشی ڤایڕۆسی كۆڕۆنا بوو كه فه‌رمانبه‌ری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیه به پێویستمان زانی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان چونكه په‌رله‌مانتار كاری ئه‌وه‌یه كه له‌ناو خه‌ڵكدا بێت . ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێك خوانه‌خواسته" تووشی ڤایڕۆسی كۆڕۆنا بێت، وه لهسهردانیدا بۆ لای خه‌ڵك بێگومان مه‌ترسی زیاتر ده‌بێت و دواتر بڵاو ده‌بێته‌وه كه نه‌توانیین كۆنتڕۆڵی بكه‌ین."
هه‌روه‌ها وتی" به‌تایبه‌تی په‌رله‌مان كه زۆر هه‌ستیاره چونكه له‌ناو خه‌ڵك دایه و چاوپێكه‌وتنی له‌ناو خه‌ڵك دایه و به‌دواداچوون له‌سه‌ر كاره‌كانی خه‌ڵك ده‌كات ، بێگومان تووش بوونی زۆر زۆر ئاساییه ، به‌ڵام دیسان ده‌بێت ئێمه خۆمان بپارێزین." " تا هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تری بۆ نه‌كرێت كه بڵێن هۆكارێكی تره و به‌مه‌به‌ست ئه‌م په‌رله‌مانه په‌كخراوه ، بۆیه ئێمه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌مان بڵاو كرده‌وه "
مونا قه‌هوه‌چی ده‌شڵێت" ناكرێت له‌لایه‌ك پشكنین بكرێت و له‌لایه‌ك كۆببینه‌وه، بۆیه به‌پێویستمان زانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مان و به‌نده بریارماندا كه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ خۆپارێزی له‌م كاته به ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوی بكه‌ینه‌وه تا هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تری بۆ نه‌كرێت كه بڵێن هۆكارێكی تره و به‌مه‌به‌ست ئه‌م په‌رله‌مانه په‌كخراوه ، بۆیه ئێمه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌مان بڵاو كرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هۆیهكهمان ده‌رخستووه."
سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بڕیاری ڕاگرتنی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌بڕیاری كۆی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بووه، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" به‌ڵی بێگومان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مان و ئێمه یه‌كترمان بینی و قسه‌مانكردووه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك ئێمه بۆیه وتومانه كۆبوونه‌وه‌كان هه‌ڵده‌وشێته‌وه، بۆماوه‌ی دوو هه‌فته په‌رله‌مان ده‌وامی نابێت به‌ڵام هه‌ركاتێك پێویست بوو دهستهیسهرۆكایهتی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك فراكسۆنه‌كان، له‌وانه‌یه به كۆبوونه‌وه یه‌كتری نه‌بینن، به‌ڵام به‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه و به ڕێگاكانی ئه‌لكترۆنی ده‌توانرێت قسه‌و گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك."
قه‌هوه‌چی ئه‌وه‌شی وت" بیرمان نه‌كردۆته‌وه كه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئۆن لاینی ببێت، به‌ڵام كه ده‌ڵێن له‌ڕێگه‌ی ئه‌لكترۆنییه‌وه، واته مه‌به‌ستمان له سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسۆنهكانه، وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت به‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه ههربابهتێكی هه‌نووكه‌یی و پێویست بێت ده‌توانیین له‌گه‌ڵ یه‌كتر په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بێت. ئێمه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر زانیاری و هه‌وڵی تازه هه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئاڵوگۆڕی ده‌كه‌ین."
"كه زانیمان دۆخه ئاساییه به بێگومان دانیشتنه‌كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه "
سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ئه‌و ئاسته‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر نییه و دۆخه‌كه‌ش زۆر ئاساییه و ده‌توانێت كاره‌كانی و كاره‌كانی په‌یڕه‌وی خۆی به‌شێوه‌ی ڕێكاره یاساییه‌كانی خۆی بگرێته‌به‌ر ، بێگومان ئێمه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ین ، دواتر به پێویستی ده‌زانیین ڕاوبۆچوونی سه‌رۆك فراكسۆنهكانیش وه‌ربگرین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئینجا كه زانیمان دۆخه ئاساییه به بێگومان دانیشتنه‌كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووش بووه‌كان زیاتر بێت ئه‌و كاته ئێمه نا‌توانیین ئه‌م دامه‌زراوه‌یه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین، بۆیه ده‌بێت نه‌كه‌وینه پێش ڕووداو، ئه‌وكاته ده‌بێت بڕیارێكی تر بده‌ین."
" چه‌ند هۆكارێك هه‌یه بۆ پێنه‌دانی مووچه له‌كاتی خۆیدا"
"ئێمه‌ش وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان نیگه‌رانیین كه حكومه‌ت ناتوانێت له كات و ساتی خۆیدا مووچه بدات كه ئه‌ویش چه‌نده‌ها هۆكار هه‌یه یه‌كێك له‌وانه هاتنی په‌تای ڤایڕه‌سی كۆڕۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كه‌م كردنی داهاتی ناوخۆ ، وه نه‌ناردنی بودجه ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له 2014 وهبهردهوامه، ئه‌وه ته‌نها شتێكی هه‌نوكه‌یی نیه كه له‌م مانگه‌دا یان له‌و ماوه‌یه‌دا مووچه دواخراوه له 2014 به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان تووشی ئه‌و قه‌یرانه بووه . وه ئه‌م قه‌یرانه ساڵ به ساڵ و كابینه له‌دوای كابینه ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت كه به‌ڵێن ده‌درێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه دوامان كردووه كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت به‌پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق واته شایسته‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان بچه‌سپێت، بێگومان ئه‌گه‌ر زانیمان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه شایسته داراییه‌كان ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان ، وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مته‌رخه‌م بوو، ئه‌و كاته ئێمه‌ش وه‌كو په‌رله‌مانتار هه‌ڵوێستمان ده‌بێت."مونا قه‌هوه‌چی واده‌ڵێت"
"باسكردنی 400 ملیاره‌كه هه‌ڵمه‌تێكی سیاسییه "
مونا قه‌هوه‌چی وتیشی" له‌ڕاستیدا ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان چاودێرین له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌ت له حیزبێك پێكنه‌هاتووه ، له حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان پێكهاتووه . ئایا بۆ ئه‌و پرسیاری 400 ملیاره‌كه ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه ناكرێت كه‌وا له‌به‌ر چی حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه له پێنه‌دانی مووچه؟ پێشتر به‌ڕێز دكتور ئومێد كه سه‌رۆكی دیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌م بابه‌ته‌ی زۆر به شه‌فافی ئاشكرا كرد."
هه‌روه‌ها سكرتێری په‌رله‌مان جه‌ختیكرده‌وه: بێگومان هه‌ڵمه‌تێكی سیاسی یه چونكه ئه‌گه‌ر من به‌شدار بم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشكی گه‌وره‌م هه‌بێت و له هه‌موو بڕیارێكی سیاسی به‌شدار و ئاگاداربم ده‌توانم له هه‌موو به‌شه‌كان و پشكه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بین بێگومان ده‌زانیین بۆچی حكومه‌ت ئه‌و 400 ملیارهئهگهر وه‌ری گرتبێت دابه‌شی ناكات."
"ئه‌و 400 ملیاره پێش وه‌خته دراوه به‌فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم "
مونا قه‌هوه‌چی ئه‌وه‌شی وت"به بۆچوونی من پێش هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یه‌كی دابه‌شكرد، وه له‌و كاته‌دا پاره نه‌نێردرابوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، ئه‌وه‌ی كه ئێمه زانیاریمان هه‌یه له‌سه‌ر 400 ملیاره‌كه، ئه‌م پاره‌یه پێش وه‌خته دراوه به فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت با ئێمه له‌ناو سۆشیال میدیادا یه‌كتری تۆمه‌تبار نه‌كه‌ین، به‌به‌ڵگه‌وه بسه‌لمێنرێت كه ئه‌و 400 ملیاره وه‌رگیراوه و بۆچی سه‌رف كراوه."
" به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌م سیناریۆیانه چیتر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌كرێت "
سكرتێری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، حكومه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت به‌ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا ده‌گوزه‌رێت له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ناو سۆشیال میدیادا ، له ڕاستیدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك نییه و هیچ لایه‌نێك سوود مه‌ند نابێت له‌و دۆخه، به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر ئاڵۆزی هه‌بێت له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ، زیاتر ئێمه كێشه‌كانمان قوڵترده‌بێته‌وه له ئاستی حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراقدا، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌م سیناریۆیانه چیتر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌وه ڕاستیه‌كانمان بۆ بسه‌لمێنرێت ، تاوه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو چاو‌دێر به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسانه بكات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی نوێنه‌ران و حیزب و لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كانه ، وه به‌شدارن له داهات و له ده‌ستكه‌وته‌كان و له هه‌موو شتێك به‌شدارین ، باشه ئێمه چۆن نابێت بزانین ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌تانه چۆنه و بۆچی وای لێهاتووه."
Your browser doesn’t support HTML5