د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت" دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی له دۆخێكی سروشتیدایه، وه تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه و دۆخه‌كه باشه، ئێستا ئێمه به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه له ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆین، سه‌ره‌تا ده‌ستمان پێكرد هاتوینه‌ته چهقهكهی ئێستا له چهقهكهیهوه به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ده‌ڕۆین، خه‌ریكه به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م پێیه بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ئاڵوگۆڕ له پۆستی پارێزگاری سلێمانی، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت"تا ئێستا هیچ زانیاری و قسه و باسێكی وه‌ها نه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه وه نه‌له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نه‌كراوه، ئێمه به‌رده‌وامیین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان بارودۆخه‌كه‌مان زۆر له‌وه سه‌ختره كه دابنیشین به‌دیار ئه‌و لێكدانهوانهوه."
"دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی له دۆخێكی سروشتیدایه، وه تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی وتی" ده‌توانم بڵێم دۆخی سلێمانی له ئێستادا به‌به‌راورد به‌سروشتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه له‌دنیادا، له‌دۆخێكی سروشتیدایه، وه تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه، ڕاسته ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ن ڕووی له زیادبوون كردووه له‌ڕووی ژماره‌ییه‌وه چونكه ئه‌مانه هه‌ركه‌سێ كه تا-یه‌كی هه‌بێت یان نیشانه‌یه‌كی لێده‌ربكه‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ڤایڕهسهكهش نه‌بێت ده‌چێته ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان بۆ پشكنین، وه‌له ئێستادا خه‌ڵك به جدیتر و بهمهترسیدارتر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ی وه‌رگرتووه بۆیه ئه‌و ژمارانه‌ی كه ڕۆژانه تۆماردهبێت ده‌توانین بڵێین ژماره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌دا ژماره‌یه‌كی تریش هه‌یه كه بهڕێگاكانی تری بێجگه له‌و ڕێگایانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێم پشتی پێده‌به‌ستن كه ته‌نها پشكنینی PCR ه، به‌ڵام له‌ئێستادا به سی-تی سكان-یش ده‌كرێت هه‌روه‌ها به "ئه‌ی جی جی -ش" پشكنین ده‌كرێت، به‌ڕێگای فیزیاییش ده‌كرێت ، به‌چه‌ندین ڕێگای تر ده‌كرێت كه ئه‌وانه هیچیان تۆمارناكرێن له‌داتا ڕه‌سمییه‌كان، بۆیه ئه‌و ژمارانه‌ی كه بۆ قوربانییه‌كان ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت یان بۆ ئه‌وانه‌ی كه تووشبوونیان یاخود بۆ ئه‌وانه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه ده‌توانم بڵێم ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌وانه هه‌ن له‌هه‌موویاندا به‌ڵام ئه‌مانه ده‌مانگه‌یه‌نه‌ته دوو ئامانج چونكه ئێستا ئێمه به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه له ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆین، سه‌ره‌تا ده‌ستمان پێكرد هاتوینه‌ته چهقهكهی ئێستا له چهقهكهیهوه به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ده‌ڕۆین."
" خه‌ریكه به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت "
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی" ئه‌گه‌ر بتوانیین ئێمه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه گرتومانه‌ته‌به‌ر به‌رده‌وام بین وه خه‌ڵك به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزی هه‌روه‌ها حكومه‌ت كێشه دارایی و ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا ده‌گه‌ینه كه‌ناری ئارامی چونكه ئێستا ده‌توانیین بڵێین خه‌ریكه به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت وه ئه‌وانه‌شی كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه بوون و چاكبوونه‌ته‌وه بوون به‌سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌رسازی بۆ ئه‌وانه‌ی تر كه هێشتا بارودۆخیان ناجێگیره ده‌توانن خوێن و پلازمای خوێن-ییان پێببه‌خشن، وه ئێستا ئه‌زموونێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆپاراستن هه‌یه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كان و له‌گه‌ڵ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچارهسهركردن هه‌یه، هه‌روه‌ها ئێستا به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ناومانناوه چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه به خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچارهسهركردن له‌ڕێی هێڵه‌گه‌رمه‌كانی 122 په‌یوه‌ندی كردن به پزیشكه پسپۆڕه‌كان وه به‌ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان به‌نه‌خۆشخانه یان كلینكه ڕاوێژكارییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه ڕێنماییه‌كی زۆر ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان كه تێگه‌یشتنێكی باشترییان له خۆپاراستنی خۆیان هه‌بێت."
"ئه‌گه‌ر به‌م پێیه بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات "
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شی وت" ئاماژه ته‌ندروستیه‌كانی كه له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دایه به‌پێی ئه‌و زانیاری و داتا و ڕاپۆرتانه‌ی كه ڕۆژانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆ پاراستنی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیه‌وه به‌ئێمه‌ی ده‌به‌خشن ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی 10-15 ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌و ژمارانه‌ی كه تووشده‌بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر 100 پشكنین بكرێت له‌و 100 پشكنینه 30-35 هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ن كه ئه‌مانه هه‌موویان باری ته‌ندروستیان ناجێگیرنییه به‌ڵام هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م ڕێژانه به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه و ڕێژه‌كه له 35 نه‌چۆته سه‌ره‌وه، ئه‌مه خۆی بۆ خۆی پێمان ده‌ڵێت كه دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه، له‌هه‌مانكاتدا كه‌هه‌موو ڕۆژێك ئه‌و ژمارانه خه‌ڵك تووشده‌بن ئه‌مه به‌رگریه‌كی گشتی دروست ده‌كات، وه ئه‌و ڕێژه‌یه ڕۆژانه له‌زیادبووندایه و ئه‌و كه‌سانه چاكده‌بنه‌وه كه وه‌كو وتم جارێكی تر تووشنابنهوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وشیاری ته‌واویان ده‌بێت بۆ خۆپاراستن و یارمه‌تی ئه‌وانیتر هه‌روه‌ها ده‌توانن یارمه‌تی خوێن و پلازمای خۆێن به‌وانی تربدهن، بۆیه ئێستا ده‌توانم بڵێم سلێمانی له دۆخێكی باشدایه."
"ئه‌گه‌ر به‌م پێیه بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات وه ئه‌م په‌تایه له‌هه‌ر شوێنێك بڵاو بوبێته‌وه پێویستی به كۆنتڕۆڵكردن هه‌بووه به‌و ڕێگه لۆژیكیانه‌ی كه‌بتوانێت له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر، كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبووانی په‌تاكه دابنكردنی بژێوی و داهات و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك وه پاراستنی ئابوری و داهاتی ده‌وڵه‌ت بپارێزێت، ئێمه له سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌م سێ ته‌وه‌ره به‌یه‌كه‌وه كارمان كردووه."پارێزگاری سلێمانی وای وت"
" ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه هه‌مانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه كردنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌نجامێكی سه‌ركه‌وتووی نابێت "
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له‌سلێمانی قه‌ده‌غه‌ی گشتی هاتوچۆ ڕانه‌گه‌یه‌نرا له‌كاتێكدا له‌هه‌فته‌ی پێشوو له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئاماره‌كان ژماره‌ی توشبووان و مردووان به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرهسهوه له‌سلێمانی زیاتره؟ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی" ئێمه لهڕابردووهوه ده‌ستمان پێكرد و ڕامانگه‌یاند به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كهپێیداین له‌دوای ته‌واوبوونی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ په‌تاكه به‌هێزتر ده‌ركه‌وته‌وه له‌هه‌مانكاتیشدا زیانێكی گه‌وره به‌ر كار‌و كه‌سابه‌ت و بازاڕ و بژێوی خه‌ڵك كه‌وت، وه زیانێكی گه‌وره‌ش به‌ر ئابووری ده‌وڵه‌ت كه‌وت، بۆیه ئێمه ئه‌و ئه‌زموونه‌مان كردووه و پێمان وایه ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه هه‌مانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه‌كردنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌نجامێكی سه‌ركه‌وتووی نابێت، وه نا‌توانیین به‌رده‌وام بین جگه له‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه پێویستمانه بۆ جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ له‌به‌رده‌ستدانین چونكه ماوه‌ی نزیكه‌ی 15 ڕۆژه ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان كردووه، هه‌ندێك سێكته‌ری ناوخۆیی تر بایكۆتیان كردووه ڕایاننه‌گه‌یاندووه وه هه‌ندێكی زۆر له به‌ڕێزان پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان بایكۆتی ده‌وامیان كردووه، بۆیه ئه‌وانه هه‌مووی پێمان ده‌ڵێن كه ئه‌و كاره به‌ئاسانی جێبه‌جێ نابێت، جگه له‌وه‌ی كه هاونیشتمانیان له‌به‌ر بار و بژێوی ژیانیان ناتوانن پابه‌ندی ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیهبن وه ئه‌مه زیان به‌ژیانی هه‌مووییان ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه ئه‌و ڕێكارانه‌ی له 20ی حوزه‌یرانه‌وه په‌یڕه‌ویمان كردووه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه، وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكارانه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین هه‌روه‌ها پێمان وایه ته‌نها به قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ ناگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ڤایڕه‌سه‌كه بكه‌ین به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیدارتری ده‌بێت زیانه‌كانی له خودی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه زیاتره. "
"خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی-مان له ئاستێكی زۆر باشدایه "
ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان له‌شاری سلێمانی پاش ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نرا كه پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی مان-ییان گرتووه؟ پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند " خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و سیسته‌می ته‌ندروستیمان و ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كانمان له ئاستێكی زۆر زۆر باشدان، له ئاستی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واودان به سوپاسه‌و ه بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌موو ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی كه له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا نه‌خۆشخانه‌كانیان جێنه‌هێشتووه، وه ئه‌وانه‌شی كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له‌لایه‌كه‌وه داوا ڕه‌واكانی خۆیان داواده‌كه‌ن له‌لایه‌كی تریشه‌وه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاونیشتیمانیهكانیان ده‌كه‌ن له ئاستێكی زۆر باشدایه و جێی ڕێزلێگرتنه گرفتمان له‌وانه‌دا نییه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك داوای پشكنین ده‌كات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تووشبووه یان تووشنه‌بووه، ناوه‌نده ته‌ندروسته‌كانی ئێمه ناتوانێت به‌ته‌نها ئه‌و ژماره زۆره بكات ئێمه له ڕابردوودا 700-800 پشكنینمان ده‌كرد ڕۆژانه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند توشبوو یا هه‌ڵگرێكی ڤایره‌سه‌كه بدۆزینه‌وه، ئێستا ئه‌و ژمارانه‌ی كه خۆیان گومانیان له‌خۆیانه خۆیان به‌پێی خۆیان دێنه ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان، بۆیه ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكانه و داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی ئێمه له‌م دۆخه‌دا زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زۆره‌دا بكه‌ن كه داوای پشكنین ده‌كات چونكه نه‌خۆشخانه‌كانمان ئه‌گه‌ر وابڕوات ، ئه‌و خه‌ڵكه به‌و ژماره زۆرانه بێن ئه‌وا له‌شوێنی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانه‌وه ده‌بێت به شوێنی تووشبوونی ئه‌و كه‌سانه-شی كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه نیین چونكه ئه‌و كه‌سانه كه به‌ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌ڕۆن له‌وانه‌یه چه‌ند كه‌سێكیان هه‌ڵگری ڤایڕهسهكهبن به‌ڵام له‌و چاودێری كردن و تێكهڵاوبوونهدا تاكو پشكنینیان بۆ ده‌كرێت یه‌كتری تووش ده‌كه‌ن. "
هه‌روه‌ها وتی" ئێستا پێویستمان به‌جۆرێك له پشكنینی تره پشكنینمان بۆ ئه‌وه ناوێت كه كێ هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌یه، به‌ڵكو پشكنینه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تا دڵنیابین له‌وه‌ی كه كێ چاك بۆته‌وه له ڤایڕه‌سه‌كه چونكه ئێمه چه‌ند مانگێكمان به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا تێپه‌ڕاندووه ئێستا به‌ره‌و به‌رگری گشتی ده‌ڕۆین به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆین كه هاوڵاتیان خۆیان بتوانن یه‌كتری بپارێزن. "
" ده‌بێت له‌دابینكردنی كه‌لوپه‌له پزیشكییه‌كانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا سلێمانی پشكی شێری به‌ربكه‌وێت "
ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت وه‌ك چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێك دۆزراونه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی-ش ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه له‌سه‌رییان؟ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی " هه‌ر شتێك له‌وانه‌ی كه دێت كه ده‌گاته ده‌ستمان و تاقیكراوه‌ته‌وه و ئه‌زموون كراوه هی ئه‌وه‌یه كه به‌كاری بهێنیین بۆ نه‌خۆشه‌كانمان به‌دڵنیاییه‌وه به‌كاریان ده‌هێنیین وه داواكاریشمان ئه‌وه‌یه كه سلێمانی له شوێنه‌كانی تر به‌ركه‌وته‌ی زیاتره، بۆیه واده‌خوازێت له‌هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ك و ده‌رمان و چاره‌سه‌ر و ئامێره پزیشكیانه‌ی كه دێن دابین ده‌كرێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا سلێمانی ده‌بێت پشكی شێری به‌ركه‌وێت. "
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو " به‌رده‌وام ئێمه داواكاریمان له WHO- له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق وه له شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ، وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووڵاتانیش هه‌یه به‌پێی ژماره‌ی بهركهوتهكان به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان، وه به‌پێی مه‌ترسیداری بارودۆخه‌كه له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی تر ئه‌م بابه‌تانه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه. "
"تا ئێستا هیچ زانیاری و قسه و باسێكی وه‌ها نه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه وه نه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نه‌كراوه "
له كۆتا به‌شی وتووێژه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئاڵوگۆڕ له پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی " تا ئێستا هیچ زانیاری و قسه و باسێكی وه‌ها نه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه وه نه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نه‌كراوه، ئێمه به‌رده‌وامیین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان بارودۆخه‌كه‌مان زۆر له‌وه سه‌ختره كه دابنیشین به‌دیار ئه‌و لێكدانهوانهوه، ئێستا له بارودۆخێكی نائاساییدایین ئومێد ده‌كه‌ین بگه‌ینه بارودۆخێكی ئاسایی وه‌ها كه دانیشین به گفتوگۆ و لێكتێگهیشتین بزانیین باشترین به‌ڕێوه‌بردن بۆ ئیداره‌دان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاونیشتیمانیه‌كانمان چیین چ له‌ڕووی كه‌سه‌وه، چ له‌ڕووی سیسته‌مه‌وه ئه‌وه هه‌ڵبژێرین."
Your browser doesn’t support HTML5