عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت" له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان من داوام كردووه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌كو یه‌ك بازنه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت وه ئه‌م خاڵه پشكنینانه‌ی كه دانراوه بۆ كه‌ره‌نتینه كردنی پارێزگاكان وه‌كو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت، وه هه‌روه‌ها پێشنیارمان كردووه كهمزگهوتهكان جگه له ڕَۆژی هه‌ینی و وتار ئه‌وانی دیكه ژیان له‌هه‌ولێر ئاسایی بكرێته‌وه سه‌رجه‌م شوێنه‌كان بكرێنه‌وه، ته‌نها پرسه و هۆڵی ئاهه‌نگ گێڕان و شایی له ئێستادا قه‌ده‌غه بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" نیهائیهن ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین بۆ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه بۆ كه‌ركوكیش ده‌بێت به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكرێت كه به‌بێ هیچ سانسۆرێك بتوانن هاتوچۆ بكه‌ن بۆ هه‌ولێر، ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پارێزگاكانی تری عێراق دێن بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قی پشكنینی هاوڵاتیانی هه‌رێم نه‌خۆن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت"بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم له‌خودی ئه‌و لیژنه‌یه‌وه ده‌رچووه كه قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكێتی وه حیزبه‌كانی تری به‌شداری له‌حكومه‌تی تێدایه. "
" له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان من داوام كردووه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌كو یه‌ك بازنه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت وه ئه‌م خاڵه پشكنینانه‌ی كه دانراوه بۆ كه‌ره‌نتینه كردنی پارێزگا وه‌كو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت"
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند " ئێمه ڕاسته ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانمان هه‌یه به‌پێی یاسای ژماره 3ی ساڵی 2009 ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانمان له سنوری پارێزگا هه‌یه به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا "وه‌زاره‌ته به‌ڕێزه‌كان " به‌تایبه‌تی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنائهوانیش ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانیان هه‌یه به‌پێی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی بڕیاردانی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی-ش ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی بڕیاردانی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئێمه له ژووری ئۆپراسیۆنهكانن وه‌كو به‌ژداربوویه‌ك له‌بری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداربووم وه له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان من داوام كردووه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌كو یه‌ك بازنه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت وه ئه‌م خاڵه پشكنینانه‌ی كه دانراوه بۆ كه‌ره‌نتینه كردنی پارێزگاكان وه‌كو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت ئه‌مه پێشنیاری ئێمه بووه. "
عه‌لی ڕه‌شید ئه‌وه‌شی وت " پێشنیاره‌كه‌مان كه كوردستان وه‌كو یه‌ك بازنه بێت بۆ كوارهنتینهكردن وه ده‌خرێته به‌رده‌م لیژنه‌ی باڵا ئینجا له‌وێوه ئه‌م داوایه ده‌بێت په‌سه‌ند بكرێت و ئه‌وان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن به‌ڕێز د.فرسه‌ت-یش هه‌مان پێشنیاری هه‌یه ، بۆیه ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا نا‌توانیین بڕیار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بده‌ین كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان دهۆك و هه‌ولێر هه‌ڵبگرین یان له‌نێوان سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌مه له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌رزتره وه بڕیاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كان دراوه ده‌بێت له‌وێوه هه‌ڵوه‌شێته‌وه."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی دابێت له‌و ڕوه‌وه وتی" نه‌خێر ئێمه بڕیارمان نه‌داوه، ئێمه پێشنیارمان كردووه كه هه‌ڵبگیرێت پێشنیاره‌كه بۆ لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنایه كه ئه‌مڕۆ پارێزگار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا كه "به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وانه هه‌مووی به‌شدار ده‌بن تێیدا."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئه‌و پێشنیاره‌ی كه ئێمه بڕیار بده‌ین قه‌ده‌غه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه نه‌مان خسته ده‌نگدان كه قه‌ده‌غه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه قه‌ده‌غه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا یاساكه‌ی له‌سنوری پارێزگایه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه له‌نێوان هه‌ولێر و چۆمان هه‌بێت یان هه‌ولێر و سۆران هه‌بێت ئێمه ده‌توانیین هه‌ڵیبوه‌شێنینه‌وه به‌ڵام قه‌ده‌غه له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانیدا هه‌بێت ئێمه نا‌توانیین هه‌ڵیبوه‌شێنینه‌وه، له‌سنوری هه‌ولێر ده‌رده‌چێت ئه‌و پێشنیاره بڕیار وابوو كه به‌رزی بكه‌ینه‌وه بۆ لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا به‌ڵام پێشتریش هه‌روه‌كو سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ئاگاداربوون له ڕێگه‌ی پارێزگاره‌وه، ئه‌م پێشنیاره ده‌خرێته به‌رده‌م لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا."
" پێشنیارمان ئه‌وه‌یه ژیان ئاسایی بكرێته‌وه له‌هه‌ولێر شوێنه‌كان بكرێنه‌وه "
"پێشنیاره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌كو یه‌ك بازنه سه‌یر بكرێت ، ئه‌م قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه له‌نێوان پارێزگاكان هه‌ڵبگیرێت ، وه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه دێته‌وه پشكنینی هه‌بێت یان پشكنین له فڕۆكه‌خانه‌كان بكات كه‌دێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وه ئه‌وانه‌ی كه لێره‌ن و ئیقامه‌ی ئه‌وروپا و وڵاتانیان هه‌یه ئه‌مانه‌ش به‌بێ پرسی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بگه‌ڕێنه‌وه، پێویست ناكات مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان، وه هه‌روه‌ها پێشنیاره‌كه‌مان كهمزگهوتهكان جگه له ڕَۆژی هه‌ینی وتار ، ئه‌وانی دیكه ژیان ئاسایی بكرێنه‌وه سه‌رجه‌م شوێنه‌كان بكرێنه‌وه، ته‌نها پرسه و هۆڵی ئاهه‌نگ گێڕان و شایی له ئێستادا قه‌ده‌غه بكرێت."سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وایوت "
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێشنیاره‌كانتان له‌چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ عه‌لی ڕه‌شید وتی" پێشنیاره‌كانمان لهوهووه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بوونی هه‌یه له كوچه‌و كۆڵانه‌كاندا هه‌یه ، وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌شی له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ڤاكسینی تایبه‌ت نه‌هاتووه دژ به‌و ڤایڕه‌سه وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی-ش ڕوئیایه‌كی بۆ چه‌ند مانگێكی تر له‌به‌رده‌مدا نییه، ئێمه پێمان باش بوو كه ئه‌م ئاسانكارییه بكرێت بژێوی هاوڵاتیان به‌ره‌و ئاراسته‌و ئاقارێكی خراپ نه‌ڕوات بۆئه‌وه‌ی بژێوی هاوڵاتیان شوێنه‌واره‌كه‌ی گه‌وره‌تر نه‌بێت له ئاسه‌واری كۆرۆنا له‌هه‌مان كاتدا پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌مانگی 10 و11له‌وانه‌یه ئه‌و كاته كۆكه‌و هه‌ڵامه‌ت و گه‌لێك نه‌خۆشی تریش هه‌بێت ئه‌و كاته خه‌ساره‌تی زۆر زۆر گه‌وره‌تر هه‌بێت له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه بۆیه پێویسته له ئێستادا ژیان ئاسایی بكه‌ینه‌وه هه‌وڵبده‌ین كه هاوڵاتیان به تاك پارێزی و به خێزان پارێزی ڕابێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌م ڤایڕه‌سه بكه‌ن."
"ئێمه له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا نیین "
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی وت" ئێمه له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا نیین له‌سه‌ره‌تا پێویست بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایڕه‌س له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بوو، وه له‌ناو پارێزگادا نه‌بوو ئێمه هه‌میشه به‌ر له 3 مانگ له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئه‌وه بووه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت له‌نێوان پارێزگاكان."
"له‌سلێمانی بڕیاره‌كان ده‌رده‌چێت به‌ڵام له خاڵه‌كانی پشكنین ئاسانكاری زۆریان بۆ ده‌كرێت بۆ هاتوچۆ ئه‌مه‌ش دژ به بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه "
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك كه ده‌ڵێن بۆچی خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌توانن سه‌ردانی به‌غداد یا شاره‌كانی تر بكه‌ن به‌ڵام نه‌توانن سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكه‌ن به‌هۆی توندوتۆڵی ڕه و شوێنه‌كان؟ له‌وه‌ڵامدا عه‌لی ڕه‌شید وتی" گرفته‌كه له‌وێدا ئه‌وه‌یه له‌سلێمانی بڕیاره‌كان ده‌رده‌چێت به‌ڵام له خاڵه‌كانی پشكنین ئاسانكاری زۆریان بۆ ده‌كرێت بۆ هاتوچۆ ئه‌مه‌ش دژ به بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه چونكه بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌وان كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ئینزن ده‌ده‌ن ئه‌وه بوو كه كۆرۆنا ڤایڕه‌س زۆر به‌په‌رش و بڵاوه‌یی ته‌شه‌نه‌ی كرد و خه‌ساره‌تێكی زۆر گه‌وره‌شی هێنا بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو یه‌ك سه‌یر بكرێن و جێبه‌جێ بكرێن چ له هه‌ڵه‌بجه و چ له سلێمانی و هه‌ولێرو چ له دهۆك ناكرێت له دهۆك به مهزاجێك بكرێت و له سلێمانی به‌رپرسی خاڵێكی پشكنیین بڕیار بدات."
واته له سلێمانی خاڵی پشكنین بڕیارده‌دات؟ له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وتی" من نازانم ئه‌ی چۆن ئه‌و هاوڵاتیه ده‌چێته به‌غداد؟ چۆن ده‌توانێت داخل بێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی غه‌یر ده‌بێت خاڵی پشكنیین بڕیاری دابێت بڕیاری هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك بیه‌وێت سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات یان سه‌فه‌ری پارێزگاكان بكات ئه‌و لینكه پڕ ده‌كاته‌وه كه‌ڕه‌زامه‌ندی هاته‌وه ئینجا سه‌فه‌ر ده‌كات جگه له‌وانه‌ی كه حاڵه‌تی لهناكاون به‌واژۆی به‌ڕێز پارێزگاكان دێن و ده‌چن پارێزگاره‌كان سه‌رپشك كراون ئه‌گه‌رنا ئه‌وانی دی به‌ده‌ر له بڕیاره‌كانن."
"بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم له‌خودی ئه‌و لیژنه‌یه‌وه ده‌رچووه كه قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكێتی وه حیزبه‌كانی تری به‌شداری له‌حكومه‌تی تێدایه "
ده‌رباره‌ی وته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (ڕێكه‌وت زه‌كی) كه ڕایگه‌یاندبوو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی دیواری سیاسیه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌ڵێت" ئه‌مه دیواری سیاسی نییه، ئه‌مه بڕیارێكه "به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی" كه‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنایه و ئه‌م بڕیاره له‌خودی خۆیه‌وه ده‌رچووه وه له خودی ئه‌م لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنایه‌وه ده‌رچووه كه ده‌بێت هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكان قه‌ده‌غه‌و سنوردار بكرێت ته‌نها به‌ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێت ئه‌م بڕیاره له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و پێكهاته‌كان واته لیژنه باڵاكه-ش هه‌موویانی تێدایه وه‌زیری ئه‌وقاف و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و دارایی تێدایه، ئه‌مانه بڕیار ده‌ده‌ن واته بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بڕیاری حیزبێكی سیاسی نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست دروست ببێت."
" نیهائیهن ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین "
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچوونیان چیه له‌سه‌ر بڕیاری وه‌رگرتنی بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی بۆ هاوڵاتیانی شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان كه ناڕه‌زایی به‌شێك له هاوڵاتیانی شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانی به‌دوای خۆیدا هێنا؟ عه‌لی ڕه‌شید وتی" نیهائیهن ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین بۆ سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه بۆ كه‌ركوكیش ده‌بێت به‌یه‌ك چاو سه‌یر بكرێت كه به‌بێ هیچ سانسۆرێك بتوانن هاتوچۆ بكه‌ن بۆ هه‌ولێر، ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پارێزگاكانی تری عێراق دێن بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قی پشكنینی هاوڵاتیانی هه‌رێم نه‌خۆن وه حكومه‌تیش بودجه‌ی پێویستی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه له‌سه‌ر حیسابی خۆیان ئه‌م پشكنینه بكه‌ن ئه‌گه‌ر پۆزه‌تیڤ بێت بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ پارێزگاكه‌ی خۆی و له‌وێ داخلی نه‌خۆشخانه بێت نه‌ك پشكی هاوڵاتیه‌كی سلێمانی یان هه‌ولێر یان دهۆك بخوات، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بودجه هه‌بێت شتێكی نۆڕماڵه به‌ڵام كه‌بودجه نه‌بوو ده‌بێت ئێمه گرنگی و ئه‌وله‌ویه‌ت بده‌ین به هاوڵاتیه‌كانی خۆمان چ سلێمانی یان هه‌ولێر یان دهۆك یان هه‌ڵه‌بجه بێت بۆیه ئه‌وه له‌و مه‌بده‌ئه‌وه هاتووه نه‌ك پاره له هاوڵاتیان بستێنیین."
Your browser doesn’t support HTML5