كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراقی بیه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمدا بگرێت ڕه‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی په‌یوه‌ندییه‌كان بكات مه‌به‌ستم په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداده، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" ئاگاداری ئه‌وه نیم هیچ بازگه و خاڵێكی سنوری له‌ده‌ره‌وه‌ی خاڵه سنورییه فه‌رمیه‌كان هه‌بێت."
" ئاگاداری ئه‌وه نیم و نهشمزانیووه حكومه‌تی عێراقی هێزی جوڵاندبێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی"من هیچ ئاگاداری ئه‌وه نیم و نهشمزانیووه حكومه‌تی عێراقی هێزی جوڵاندبێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم."
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ڕه‌تیكرده‌وه له كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا باسی بابه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم-ییان كردبێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقه‌وه له‌و ڕوه‌وه وتی" نه‌خێر ئێمه چوارشه‌ممان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌و بابه‌ته باس نه‌كراوه."
"ئه‌گه‌ر شتێكی واش ڕوو بدات ڕه‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی په‌یوه‌ندییه‌كان بكات مه‌به‌ستم په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد."
كه‌مال موسلیم به‌دووری زانی حكومه‌تی عیراق په‌نا ببات بۆ كارێكی له‌وجۆره(كۆنترڵكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان) له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێت" تا ئێستا نازانم، من پێشبینی ناكه‌م عێراق په‌نا بۆ كارێكی واببات كه‌هێز بنێرێت بۆ ئه‌و شوێنانه، واته بیه‌وێت به زه‌بری هێز ئه‌و شوێنانه ده‌ست به‌سه‌ردا بگرێت و كۆنتڕۆڵی بكات،"خوانه‌خواسته" شتێكی واش ڕوو بدات ڕه‌نگه كاریكه‌ری له‌سه‌ر كۆی په‌یوه‌ندییه‌كان بكات مه‌به‌ستم په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن عیراقه‌وه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر جموجۆڵی بازرگانی ده‌بێت؟ كه‌مال موسلیم وتی" من نازانم كاریگه‌ری چۆن ده‌بێت، ئه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و عێراق و ئه‌وانه‌یه به‌ڵام كاتێك كه ئه‌و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت و داهاته‌كان هه‌مووی بۆ خۆی بباته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان-یش."
"هه‌ر به‌پێی ده‌ستوری عێراق-یش ئه‌وه "وارده"
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" له‌ئه‌گه‌ری هاتنی هێز بۆ ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له ڕێكه‌وتن بێت له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد، هه‌موو ڕێكه‌وتنێك باشه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاته‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا ده‌بێت نه‌ك به زه‌بری هێز و داگیركاری بێت، وه پێشم باشه به‌هاوكاری یه‌كتری ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش كرا به‌ڕێكه‌وتن بوو به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولاوه به‌ڕێوه ببرێت، هه‌ر به‌پێی ده‌ستوری عێراق-یش ئه‌وه "وارده"."
كه‌مال موسلیم له‌باره‌ی خاڵه سنورییه فه‌رمییه‌كان كه له‌هه‌رێمی كوردستان-دا هه‌ن وتی" خاڵی سنوری ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌سمیین، په‌روێزخانه،باشماخه، حاجی ئۆمه‌ران وئیبراهیم خه‌لیل-ن وه خاڵی سنوری تریشمان هه‌ن كه ئه‌وانیش كاریان پێده‌كرێت وه‌كو كێلێ و سه‌یرانبه‌ن و هه‌ندێ شوێنی تر."
"ئاگاداری ئه‌وه نیم هیچ بازگه و خاڵێكی سنوری له‌ده‌ره‌وه‌ی خاڵه سنورییه فه‌رمیه‌كان هه‌بێت"
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه هیچ بازگه‌یه‌ك هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی بازگه فه‌رمییه‌كان وه‌ك هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاران باسی ده‌كه‌ن، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" من نازانم له‌لایه‌ن چه‌كداره‌وه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك ته‌جاوه‌زات و پێشێلكاری هه‌بێت له سنوره‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه چه‌كدار به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن من ئاگاداری ئه‌وه نیم."
كه‌مال موسلیم ده‌شڵێت" ئاگاداری ئه‌وه نیم كه خاڵی سنوری هه‌بێت و ته‌نها له‌لایه‌ن هێزی چه‌كداره‌وه به‌ڕێوه ببرێت، نه‌مزانیووه شتی وام نه‌زانیووه،به‌ڵام گله‌ییه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له هه‌ندێك له خاڵه سنورییه‌كان ڕێ و شوێنه‌كان وه‌كو پێویست نیین ئه‌گه‌ر نا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه شتی وا دانرابێت من ئاگام لێی نییه."
" ڤایره‌سی كۆرۆنا جموجۆڵه بازرگانییه‌كانی قورستركردووه نه‌ك ڕایگرتبێت "
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری كۆرۆنا ڤایره‌س له‌سه‌ر جموجۆڵی بازرگانی له خاڵه سنورییه‌كان؟ وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم وتی" هیچ شتێكی وا ڕووینه‌داوه بابڵێین گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدا بێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه كه ڤایڕه‌سی كۆرۆنا و ئه‌و نه‌خۆشیه، هه‌ندێك جموجۆڵهكهی بابڵێن قورس كردووه نه‌ك ڕایگرتبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و بار و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه دێن، كاتی زیاتری پێوێسته وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پێشووتربووه، هه‌روه‌كو ئه‌و وه‌خته‌یه كه له‌وكاته‌ی ڤایڕۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه."
كه‌مال موسلیم ڕونیكرده‌وه" ئه‌م بابه‌ته له‌و ڕۆژه‌ی كه ڕێكاره‌كان بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر، ئێستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه واته به‌رده‌وامییه‌كه‌ی له‌و ڕۆژه‌وه‌یه كه ڤایڕۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كه كردووه نرخ گران نه‌بووه به‌و واتایه‌یه‌ی كه له‌ناو بازاڕ " ئیستغلال" كرابێت و قۆرخكاری كرابێت دۆخه‌كه قۆزرابێتهوه، نه‌خێر ته‌نها ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك شت پێشتر ئێستا باشتر بووه له" مهصنهعی" خۆی له شوێنی خۆی گران بووه به‌هۆی ئه‌و داواكارییه زۆره‌ی كه له‌سه‌ری هه‌بووه، وه هه‌روه‌ها به‌هۆی توندكردنی ڕێكاره‌كان بارهه‌ڵگره‌كان ماوه‌یه‌كی زۆر زۆر ده‌مانه‌وه له‌سنوره‌كان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشووتر ئه‌وانیش كرێكانیان گرانتردهكرد."
Your browser doesn’t support HTML5