بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری: من وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێك ده‌زانم چه‌ند نه‌خۆش هه‌یه‌ كە سبەینێ ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ 90% گیان له‌ده‌ست بده‌ن

د.لاوه‌ند سه‌ردار

د.لاوه‌ند سه‌ردار به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری له‌شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند" ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ دوێنێ ڕوویدا، هه‌موو ڕۆژێك ڕووده‌دات، هۆكاری ئه‌وه‌ نیه‌ ئۆكسجین نه‌ماوه‌ هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆش زۆره‌ وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌ هه‌ولێر زۆر پابه‌ندنییه‌، ئێمه‌ دوو هه‌فته‌ له‌ دوای سلێمانیه‌وه‌ین له‌ڕووی دۆخی كۆرۆناوه چونكه‌ دۆخه‌كه‌ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" من وه‌كو پزیشكێك و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ ده‌زانم چه‌ند نه‌خۆش هه‌یه‌ كه‌سبه‌ینی له‌ 90% گیان له‌ده‌ست بده‌ن چونكه‌ ئێستا له‌ژێر چاودێری چڕدان."

"ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ دوێنێ ڕوویدا، هه‌موو ڕۆژێك ڕووده‌دات، هۆكاری ئه‌وه‌ نیه‌ ئۆكسجین نه‌ماوه‌ هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆش زۆره‌ وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌ هه‌ولێر زۆر پابه‌ندنییه‌ . "

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵی نه‌مانی ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌دوێنێدا وتی" هیچ نه‌خۆشێكمان به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجین گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ڕۆژانه‌ نه‌خۆش-مان ده‌مرێت به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه‌ نه‌ك به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجینه‌وه‌، ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ دوێنێ ڕوویدا هه‌موو ڕۆژێك ڕووده‌دات به‌ڵام ئه‌مڕۆ كاته‌كه‌ی زۆرتربوو چونكه‌ كه‌ئۆكسجینی شل ته‌واو ده‌بێت قه‌ره‌بووی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئۆكسجینی شل له‌كارگه‌ تۆزێك دواكه‌وت، ماوه‌ی دوو كاتژمێر و نیو دواكه‌وت، خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌مووی "پڕی" دایه‌ ئۆكسجین، لێنه‌گه‌ڕان كارمه‌نده‌كان به‌جوانی ئیش بكه‌ن ئه‌وه‌ بووه‌ هۆی شڵه‌ژانی دۆخی ناو نه‌خۆشخانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ هاوه‌ڵی نه‌خۆش وایكرد، عاده‌ته‌ن به‌یانی و نیوه‌ڕوان نه‌خۆش ده‌مرێت به‌هۆی كۆرۆناوه‌، هه‌ندێكی دیكه‌شیان نه‌خۆشی تریان له‌گه‌ڵدایه‌ بێجگه‌ له‌كۆرۆنا واته‌ نه‌خۆشی دڵی هه‌یه‌، نه‌خۆشی سیلی هه‌یه‌ یاخود نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه‌ ، ئه‌وان سروشتییه‌ ده‌مرن ده‌بێت بڵێن "وه‌ڵا ئۆكسجین نه‌ماوه‌"؟ ئۆكسجین هه‌میشه‌ به‌دیلی هه‌یه‌ به‌دیلی ئۆكسجینیش، ئۆكسجینه‌ به‌ڵام جۆری ئۆكسجینه‌كه‌ جیاوازه‌، ئۆكسجینی شل كه‌نه‌ما ده‌بێته‌ بتڵ هۆكاری ئه‌وه‌ نیه‌ ئۆكسجین نه‌ماوه‌ هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆش زۆره‌ وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌ هه‌ولێر زۆر پابه‌ندنییه‌."

وتیشی" 29 مانگ 5 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ، دوێنێ-ش 4 كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجین نه‌بوو."

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ئه‌وه‌شی وت" ئۆكسجین له‌كارگه‌ دره‌نگ هات بۆمان نه‌ك بڵێین نه‌ماوه‌، ئێمه‌ مه‌وعیدمان كاتژمێر 6 ی به‌یانی بوو بگات به‌ڵام كاتژمێر 9ی به‌یانی گه‌یشت له‌كارگه‌ كێشه‌هه‌بوو."

د.لاوه‌ند سه‌ردار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد" كارگه‌ی ئۆكسجینی شل له‌ هه‌موو عێراقدا ته‌نها له‌ سلێمانی هه‌یه‌."

"من وه‌كو پزیشكێك و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ ده‌زانم چه‌ند نه‌خۆش هه‌یه‌ كه‌سبه‌ینی له‌ 90% گیان له‌ده‌ست بده‌ن چونكه‌ ئێستا له‌ژێر چاودێری چڕدان."

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری ئه‌وه‌شی وت" ئێمه‌ كێشه‌ی نه‌بوونی ئۆكسجین-مان نییه‌ به‌ڵام جار به‌جار كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ پێشكه‌شكردنی ئۆكسجین، خۆی دوو جۆر ئۆكسجین هه‌یه‌، یه‌كێكیان پێی ده‌وترێت ئۆكسجینی شل كه‌ له‌كارگه‌ بۆمان دێت ئه‌وه‌ دوو سێ ڕۆژ جارێك له‌ كارگه‌ بۆمان دێت ئه‌گه‌ر كه‌موكورتیه‌ك دروست بوو له‌ئۆكسجین ئێمه‌ به‌بتڵ قه‌ره‌بووی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، ئه‌م ماوه‌یه‌ی كه‌ كۆرۆنایه‌ سه‌رفكردنی ئۆكسجین زۆر زۆرتره‌ واته‌ له‌ ڕاده‌ی خۆی له‌ 50% زیاتره‌، ئێمه‌ جاران كه‌ ته‌نكییه‌كان پڕده‌كرده‌وه‌ به‌ئۆكسجینی شل نزیكه‌ی به‌شی مانگ و نیو بۆ دوو مانگی ده‌كرد به‌ڵام ئێستا به‌شی 2-3 ڕۆژ ده‌كات چونكه‌ ژماره‌ی نه‌خۆش زۆر زۆر بووه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ ڕوویدا شته‌كه‌ی گه‌وره‌ كرد ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئۆكسجینی شل دره‌نگ كه‌وت به‌ڵام ئێمه‌ قه‌ره‌بوومان كردووه‌ به‌ بوتڵی ئۆكسجین هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌ له‌دابینكردنی ئۆكسجین بۆ نه‌خۆش، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ هیچ نه‌خۆشێك به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسجین نه‌مرد به‌ڵام هاوه‌ڵی نه‌خۆشه‌كان شڵه‌ژان له‌به‌رئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كان نه‌خۆشه‌كانیان خسته‌سه‌ر ئۆكسجینی ئاسایی ئۆكسجینه‌كانیان برده‌ سه‌ر."

د.لاوه‌ند سه‌ردار ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئامار بكه‌ین ، دوێنی 5 نه‌خۆش كۆچی دوایی كردووه‌، به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ موقابه‌له‌ی له‌گه‌ڵ كرد "كه‌ناڵی ڕووداو" ، به‌ڵام به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجین نه‌بووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ مردووه‌، به‌هۆی كۆرۆنا مردووه‌، نه‌خۆشه‌كه‌ سییه‌كانی هه‌مووی له‌ده‌ست داوه‌ ، سبه‌ینێ -ش ئامارتان ده‌ده‌مێ كه‌ نه‌خۆشمان ده‌مرێت ، وه‌كو پزیشكێك و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ من ده‌زانم چه‌ند نه‌خۆش هه‌یه‌ كه‌سبه‌ینی له‌ 90% گیان له‌ده‌ست بده‌ن چونكه‌ ئێستا له‌ژێر چاودێری چڕدان، هه‌ندێك جاریش نه‌خۆش كتوپڕ ده‌مرێت به‌ڵام باشترین ڕێگری له‌ مردن خۆپاراستنه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ خۆمان بپارێزین ئه‌و مردنه‌ كه‌مترده‌بێته‌وه‌."

"ئه‌گه‌ر هه‌رنه‌خۆشێك یان هاوه‌ڵی نه‌خۆشێك گله‌یی هه‌بێت ئێمه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێ ده‌كرێت به‌ڕاشكاوی له‌وه‌ زیاتر ناكرێت "

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێك خۆت به‌به‌رپرسیار ده‌زانی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ت نه‌ماوه‌؟ من وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ته‌نها ئیش ناكه‌م من 1400 كارمه‌ندم هه‌یه‌ به‌ دكتۆر و كارمه‌نده‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ هه‌مووی له‌ خزمه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ن ، ئێمه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێ ده‌كرێت ئیتر له‌ هه‌موو دنیا حاڵه‌تی مردن هه‌یه‌ ، وه‌كو له‌ ئیتاڵیا و ئیسپانیا هه‌یه‌ ، ئێمه‌ هه‌موو شتێكمان پێ ناكرێت ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه‌ دابینمان كردووه‌ بۆ نه‌خۆش، ئه‌وه‌ی دیكه‌ له‌ توانای نه‌خۆشخانه‌كه‌مان نییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رنه‌خۆشێك یان هاوه‌ڵی نه‌خۆشێك گله‌یی هه‌بێت ئێمه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێ ده‌كرێت به‌ڕاشكاوی له‌وه‌ زیاتر ناكرێت."

"دۆخه‌كه‌ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت "

ده‌رباره‌ی دۆخی ته‌ندروستی و ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌شاری هه‌ولێر ؟ د.لاوه‌ند سه‌ردار وتی " دۆخه‌كه‌ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، دوێنێ باشتر بوو له‌ ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هاوڵاتیانبه‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌، دۆخه‌كه‌ش خراپه‌ ، باش نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا زۆربه‌ربڵاوه‌. "

"ئێمه‌ دوو هه‌فته‌ له‌ دوای سلێمانیه‌وه‌ین له‌ڕووی دۆخی كۆرۆناوه‌ "

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری سه‌باره‌ت به‌دۆخی شاری هه‌ولێر له‌ڕووی كۆرۆنا-وه‌ ده‌ڵێت " پێش دوو هه‌فته‌ سلێمانی له‌ ئێمه‌ خراپتر بوو ئێمه‌ دوو هه‌فته‌ له‌ دوای سلێمانیه‌وه‌ین له‌ڕووی دۆخی كۆرۆناوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار به‌غداد بوو، دوای ئه‌و سلێمانی ئینجا هه‌ولێر ، دۆخه‌كه‌ ئاوایه‌ بۆخۆی شه‌پۆله‌. "

واته‌ ئێستا له‌پێش سلێمانیه‌وه‌؟ د.لاوه‌ند سه‌ردار ده‌ڵێت " ناتوانم ئه‌و قسه‌یه‌ بكه‌م چونكه‌ من ته‌نها ئاگام له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگارییه‌، هیچ ئاگام له‌ دۆخی ته‌واوی هه‌ولێر-یش نییه‌ ناتوانم ئه‌و لێدوانه‌ی بده‌م به‌ڵێ پێش دوو هه‌فته‌ سلێمانی له‌ هه‌ولێر خراپتر بوو. "

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ د.لاوه‌ند سه‌ردار JUL 31/020